بەهرۆز جەعفەر: وەن کۆین – پەیوەندی ئابوریی نێودەوڵەتی و موقایەزەی کاڵا لە بازاڕدا.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کۆین- Coin یانی دراو، بزانە بەشەرییەت لەکوێوە گەیشتووە بە کوێ؟. سەرەتا مرۆڤ لەئەشکەوتەکان هاتە دەر، هێدی هێدی ئەقڵ گەشەی کردو، کۆمەڵگەی سەرەتایی وەک ئەوەی مارکس ئەیڵێ گەیشتە ئەوەی وەرشەی بچووک «مانیفاکتۆر -Manifactor » دابنێت، ئاڵوگۆڕ و گۆڕینەوە بۆ سوود وەرگرتن پێی ئەوترا «مقايضة»، موقایەزە یانی گۆڕینەوەی کاڵا بە کاڵا، مەسەلەن، گەنم یان ئەدا خورما یان وەرئەگرت، قزناخێک جۆ بە جوتێ نەعل، پڕ دەمێک بنێشت بە دوو پەرداخ شەکر،،،، ئیتر ئاوها… دوایی وتیان با یەک کاڵای بە نرخ پێوەری هەموو یان زۆربەی شتەکان بێت، بۆ ئەوەش «زێڕ» یان داناو هەموو مامەڵەیەک پێوەرەکەی بوو بە زێڕ…ئینجا قۆناخێکی تر هات بوو بە «پارە – Money». لە واقیعدا پارە تەنها ئامرازێکی سەرەتایی بێ نرخە کە مرۆڤ خۆی نرخی پێداوەو، کردویەتی بە سەنتەر و پێوەری شتەکان، کاغەزێکەو یەڵڵا هەموومان مامەڵە بەم کاغەزە ئەکەین، ئینجا هەتا ئەم دواییانەش کە جەنگی جیهانی دووەم هات بازاڕ نەکەوتبوە سەر سکەیەکی مۆدێرنی وا کە تەکنۆلۆژیای بانکی ڕۆڵی تیا بگێڕێ، هێشتا پێوەر هەر زێڕ و ئاڵتون بو، دواتر پارەو ئاڵتون دەستیان کرد بە ململانێ، ئاڵتون بەهای خۆی لەدەست نەدا، بەس پارە «کاغەز» پێشکەوت.
دوای ڕێککەوتننامەی بریتون وودز -Bretton Woods» ساڵی (1944) کە ئیتر ویلایەتە یەکگرتووەکان پەرژین و پارێزگاری نەقدی بۆ بانکی نێودەوڵەتی دەستکەوت، ئینجا ئاڵوگۆڕی دراو پێشکەوت، دوایی ووتیان خۆ ناکرێ ئەم هەموو پارەیە لە گیرفانا بێت، بزنس کارت Business Card بە گشتی «ماستەر کارت Master Card و ڤيزا کارت Vissa Card » هات، وەک ئەبینن بە گیرفانی خاڵی بچۆ کیشوەرەکانی دونیا بگەڕێ، تەنها بە ڤیزا کارتەکەت ئەتوانی لە هەموو کووچەو کۆڵانێک پارەی پێ ڕابکێشی.
ئینجا بەمەوە نەوەستا، بۆرصە هاتە ناو مەسەلەکانەوە (بۆرصه: یانی شوێنێک بۆ خستنە ڕووی کاڵاو کڕین و فرۆشتن پێوەی، ئەو کۆمپانیاو پۆزیشنانە بەشداری تیادا ئەکەن کە پشکدار بن، بۆنمونە کۆمپانیای ئاسیا سێڵ چوار ملیۆن بەشداربوی هەیە بۆیە ئەندامە لە بۆرسەو وەردەگیرێ). جا بۆرسە کڕین و فرۆشتنی تیایە، بۆ نمونە، کەسێک دە هەزار بەرمیل نەوت لە بۆرسە ئەکڕێ، کە گران بو ئەیفرۆشێتەوە.
وەک دیارە ئێستا لە جیهاندا (194) دەوڵەت هەیە، لەگەڵ ئەوەی هەردەوڵەتێ دراوی فەرمی خۆی هەیە، بەڵام بەگشتی لە جیهانا زیاتر لە (900) جۆری دراو هەیە ؟. لەبەرئەوەی بەردەوام دراو لە جیهاندا بەهاکەی بەرز و نزم ئەکات، بۆیە تۆ دێیی دراوەکە ئەکڕی واتە کۆینەکە کەی گران بو ئەیفرۆشیتەوە، بەڵام چۆن و کەی؟!.
لەپێشدا، چەندین ئەزمونی لەم شێوەیە هەبووە، وەن کۆین تاکە هەوڵ نییە، پێشتر ڕیپڵ و بیت کۆین و …..تا دوایی هەبووە، کەسێک (100) بیت کۆین ی کڕیوە لە خودی کۆمپانیاکە بە (100$)، ئاگای لە هیچ نەبووە، دوای ساڵێک باسوخواس دێ بیری ئەکەوێتەوە، کاتێ کۆمپانیاکە وەرگیراوە لە بۆرصە، لەبەرئەوەی پشکداربووەو ملیۆنەها بەشداربوی هەیە، ئێستا تەنها (1) بیت کۆینی کەسەکە بە سەروو (300000$) سی هەزار دۆلارە. لە وەن کۆین یشدا (32000) سی و دوو هەزار کۆین لە شەیرێکدا ساڵێ پێش ئێستا کڕدراوە بە (1200$) ئێ ئەگەر لە ئۆکتۆبەری (2018) کۆمپانیای وەن کۆین ببێتە ئەندام لە بۆرسە نرخی هەر کۆین ێک بە پێی تەخمینی کۆمپانیا لەنێوان (25 بۆ 40 $) ئەبێت….ئیتر بزانە….

دووەم: دراوی ئەلیکترۆنی و پەیوەندی ئابوریی نێودەوڵەتی
زانست هەموو ڕۆژێک لەگەشەسەندنی زیاتردایە، بەرەبەرە ئەکادیمیاکان خەریکە فریاناکەون ناوی دیاردەو خودی پێشکەوتنەکان بنەن، بۆیە بەش و فاکەڵتی تازە ئەکەنەوە، لەپێشدا هەر زانستە ئابورییەکان و زانستە سیاسیەکان بو، بۆ ئەوەی ئەم دووانە پێکەوە شرۆڤە بکەن «زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان » سەریهەڵدا، ئێستا لەناو زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دا کۆتا ڤێرژن بووە بە تۆپیکێک ی سەربەخۆ ناوی (پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان- العلاقات الاقتصادية الدولية- International Political Economy -IPE). ئای پی ئی، یانی لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی لەنێوان حکومەتی دەوڵەتەکان و بازاڕی ئابوریی دەرەکیدا. جا لەپێش ژەن کۆین سەدان دراوی تر هەبووەو، بەشداربووەکانی یان زەرەر یان سودمەندبون و، زۆربەی کۆمپانیاکانیش لە بۆرسە وەرگیراون کەچی هیچ دەنگە دەنگی بەدوای خۆیدا نەهێناوە؟!.

سێهەم: هۆکاری ئەم ترسە لە وەن کۆین چییە؟
ئەکرێت چەند فاکتەرێکی لە پشتی ئەمەوە وەستا بێت، بە بڕوای من سەرەکی تریینیان ئەم سیانەی لای خوارەوەیە:
یەکەم: جیهان لە چارەکی دووەمی سەدەی 20 دا، زۆر ئاڵۆزە، کە تیایدا بلۆکبوندی سیاسیی و هەژموونی ئابوریی «چین، هیندستان، ڕووسیا، یابان» بەرانبەر بلۆکی خۆرئاوا لە کێبڕکێدایە، وەک لێدانێک لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی « بەرازیل و ڕووسیاو هیندستان و چین و باشوری ئەفریکا» کە نوێنەرایەتی زیاتر لە 40٪ ی دانیشتوانی گۆی زەوی ئەکەن کوتلەیەکی بانکی و ئابورییان بەناوی «BRICS» دروستکردووە. بە مانایەکی تر ئەم دراوی ئەلیکترۆنی «وەن کۆین -One Coin» ە کە لە چین ژنێکی بولگاری دای هێناوە (یەکەم بڕوانامەی ڕێزلێنان لە کوردستانەوە بۆمنوسی و لە مەکاو دکتۆر سەردار سۆفی پێی بەخشی) ترسێک هەیە کە ئەم جۆرە دراوانە لێدانێکی گەورە بێت لە بانک و ڕۆڵی بانک نەهێڵێت. چونکە ئێستا ئۆتێل و ئۆتۆمبیل و بلیتی فڕۆکەو….تەنانەت کرێی خوێندنیش لە زانکۆ کان ئۆپشنی وایان هەیە کە ئەتوانی بە بیت کۆین یان وەن کۆین بدەی نەک پارە. لەلایەکی ترەوە وەک بڵێی لێدانێکیشە لە سەروەری دەوڵەت وە لە بەهای دراوی ووڵاتان.
دووەم: دراوی ئەلیکترۆنی ئەبێتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی بوونی چینی ناوەڕاست لە کۆمەڵگەکاندا، بە پێی کۆمەڵناسی کۆمەڵگەی خۆشبەخت و بێ کێشە ئەوەیە کە چینی ناوەڕاستی زۆرە. نەک زۆرینەیەکی هەژارو کەمینەیەکی ملیاردێر. بونی چینی ناوەڕاست هۆیەکی سەرەکی بەرجەستە بونی دیموکراسیەتیشە، ئێ ئەمە لەبەرژەوەندی زلهێزەکان و ئیمپریالیزمی نوێ دا نییە، کەسێک لە ژیانیا سەت دۆلاری نەبووە، تووشی بەدخۆراکی بووە، هیچ شوێنێک نازانێت، کە دێتە ناو ئەم کایەوە چەند سەت دۆلارێ قەرز ئەکاو ڕۆشنبیرییەکی بەرزیش بەدەستدێنێ و، ئیتر تەنانەت خیانەت لە هەموو ئەوانەش ئەکا کە ئەم ڕێگەیان پێ نیشانداوەو، خۆی لێ ئەبێتە خاوەنی کۆمپانیاکە، ئێ لە کۆی دەروونی نوبەلاو بزنسە گەورەکان ئەمە هەزم ئەکات!؟.
سێهەم: وەکو هەر بازاڕێکی تر ترس هەیە لە کۆنترۆڵکردنی دراوی ئەلیکترۆنی لەلایەن نوخبەیەکی یان کۆمەڵێ کەس یان گروپی جۆراوجۆرەوە، بۆنمونە لە کوردستان چەند کەسێک پرسەکەیان قۆرخکردووەو، زەمانەتە یاساییەکانیش وەک پێویست ڕای ناکەن و گەرەنتی نادەن.

کۆتایی
دوای خستنە ڕووی بنەما زانستییەکانی دراوی وەن کۆین، وەک بەشداربووییەکی دراوی ئەلیکترۆنی وەن کۆین، پەندی گرنگ لێرەدا بەوە ئەبینم کە مرۆڤ نابێ پاڵی لێ باتەوە، ئەگەر بزنس ئەکا، حەزی دەوڵەمەند بونی هەیە ئەبێت موجازەفەو سەرکێشی بکات.
لەلایەکی ترەوە لیژنەی فتوای هەرێم بێ هیچ شارەزاییەک و قووڵایی زانستی و ئابوریی بابەتەکە، بەناو کەوتون و لایانوایە ئەم کارە کەراهەتی هەیە و مامەڵەکەی دروست نییە، باشە ئەم لیژنەی فتوایە ئەگەر حەرامزادەو بەردەستەی ستەمکاران نییە بۆچی هەزاران بەڵێندەر بە دەست حکومەتی هەرێمەوە کەوتونەتە سواڵ و چینی ناوەڕاست لە کۆمەڵگەدا نەماوە، ناوێرن فززە بکەن!. ئەوە بۆچی فتوایەک بۆ داهاتی نادیاری خەڵکی کوردستان دەرناکەن!. دروست ساڵێک پێش ئێستە بووە هەندێ لە لیدەرەکانی وەن کۆین چونە دیدەنی پڕۆفیسۆر عەلی قەرەداخی، ناشەرعی بونی ئەمەی ڕەتکردەوەو، ئەو کۆمیدیایەی نەشاردەوە کە زۆر کەس داوای لێ ئەکەن و پێی ئەڵێن «حەرامی کە،،، حەرامی کە»…ئێ بۆ!؟. ئەوە نییە قیادییەکانی موسڵمانان و سەرکردە ئیسلامیەکان شەیر و پاکێجی تەواویان هەیە خۆی ئەدا لە ملێونەها کۆین. تەحەددا ئەکەم یەک کەس لەوانەی فتوا دەرئەکەن لە کوردستان نیو کاتژمێر قسە لەسەر کۆین- Coin بکەن!؟ . کۆمەڵگە دواکەوتووەکان چونکە سەر لە مۆدێرنەو ئامرازەکانی دەرناکەن، واق یان ووڕماوە چۆن ٥٠٠٠ هەزار دۆلار ئەبێت بە ٥٠٠٠٠٠ پێنج سەت هەزار دۆلار و بەرەو ژوور!. کاتی خۆی کورد نەیئەزانی سەتەلایت چییە مەلاکان ئەیانگوت هەر ماڵێک هەی بێت چاویان بە بەحەشت ناکەوێ، ئێستا هیچ مزگەوتێ نییە سینی سەتەلایت بەسەریەوە نەبێت.