دڵشاد مەجید: شەڕی شەرعیەت لەسەر میراتی تاڵەبانی.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەردانەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ سەری ڕەش و داوای لێبوردنەکەی یەکێتی لەگۆران. و سەفەرنەکردنەکەی کۆسرەت بۆ ئەوروپا.! ئەم دوو ڕووداوە سیاسیە. لەم ماوەیە ڕوویدا. کۆمەڵێک لێکدانەوەو سەرنجی بەدوای خۆی ھێنا.. کەیەکێتی دەیەوێ بەرەکانی ململانێی دەرەوەی خۆی بەرتەسک بکاتەوەو ھەروەھا واخوێندرایەوە کە یەکێتی دەیەوێ خۆی کۆبکاتەوە. بەڵام لەراستیدا ئەم دوو رووداوە.. لەئەنجامی ململانێی ناو یەکێتیەوە سەری دەرھێناوەتەوە. بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکانی ناو یەکێتی. ئەم سەردانەی بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ سەری ڕەش بە پێشنیارو دەشتپشخەری و بیرۆکەی ( مەلا بەختیار) بووە.
لەسەروبەندی ریفراندۆمیش دیسانەوە ( مەلا بەختیار) بەبێ پرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە 4/2/ 2017، ھەمان ڕۆژ کە نەخشەی ڕێگا (8) خاڵیەکەی یەکێتی، سەبارەت بەریفراندۆم بڵاوکرایەوە، مەلا بەختیار وەفدێکی یەکێتی پەلکێشی کۆبونەوە لەگەڵ پارتی دەکاو بەڵێنی ئیمزاکردن لەسەر بریاری ریفراندۆم دەدا بەپارتی. ئەوەبوو بەرەسمی لە 6/7 / 2017 یەکێتی لەگەڵ پارتی بڕیاری ریفرداومیان دا.
ئامانج لەو کۆبوونەوەیەی نێوان مسعود بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی لە 8/18 ئەوەبوو. کە بنەماڵەی تاڵەبانی بە مسعود بارزانی بڵێن: تەنیا (باڤێل و قوباد ) نوێنەری شەرعی بنەماڵەن و ( لاھورو ئاراس و خەڵکی تر) لەسەر بنەماڵە ھەژمار ناکرێن. مەسعود بارزانیش بەھەمان شێوە دەیەوێ بڵێ: لەنێو بنەماڵەی تاڵەبانی لەم دوو کەسە زیاتر تەعامول لەگەل کەسی تر ناکەم.
لەکاردانەوەی ئەو مەسیجەو و ئەو کۆبوونەوەیە.. کە بەبێ پرسی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنجام دراوە. لاھوری شێخ جەنگی لەڕێگای ئەو باڵەی خۆی لەناو مەکتەبی سیاسی ڕۆژی ( 8/20) داوای لێبوردنی بەناوی ڕاگەیاندنی م. س لە بزووتنەوەی گۆران کرد. وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو سەفەرەی سەری ڕەش. کە دەیەوێ بڵێ: ئێمە پێویستە خۆمان لەسلێمانی ڕێکبخەینەوەو لەگەڵ گۆران پەیوەندیەکان ئاسایی بکەینەوە نەک سەردانی سەری ڕەش بکەن.!
بەپێی زانیاریاریەکان پارتی داوای لە ( لەلاھوری شێخ جەنگی) کردبوو کە چ بەتەنیا چ لەگەڵ بنەماڵە سەردانی بارزانی بکات. بەڵام لاھور رەتی کردۆتەوە.. بۆیە وا مەزەندە دەکرێ یەکێک لەئامانجەکانی کۆبوونەوەکەی سەری ڕەش درووخستنەوە و بێ دەسەڵاتکردن و لێدانی پێگەی لاھورە لەناو یەکێتی.
ھەروەھا ئەم سەردانەی ماڵباتی تاڵەبانی بۆ سەری ڕەش. ھۆکارێکی گەورەیە بۆ دیسانەوە دەستپێکردنەوەو تەقینەوەی ململانێکانی ناو یەکێتی. چونکە ڕۆژی 8/22 کۆسرەت ڕەسول بەنیاز بوو سەفەری ئەوروپا بکا. بەڵام لەترسی ئەو کۆبوونەوەیە. کۆسرەت سەفەرەکەی دوادەخا. ترسی ئەوەی ھەیە، کە بنەماڵەی تاڵەبانی دوای ئەو سەردانە. بیانەوێ لەناو یەکێتی دەستی لێ بوەشێنن. چونکە تا ئێستا کۆسرەت ڕەسوڵ نازانێ ئەو کۆبوونەوەیەی سەری ڕەش بەمەبەستی چی کراوەو لەسەر چی ڕێکەوتوون.؟

• ئەم نووسینە بەپشت بەستن بەزانیاری سەرچاوەی باوەڕ پێکراو نووسراوە..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت