عوسمان عومەر: کەسایەتى ئەتاتورک شایستەى رێز نییە! ئێردوغانیش هەمان ڕێبازى هەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێش چونە ناو بابەتى پاڵپشتى ماسۆنیەت بۆ مستەفا کەمال و ئەو ئینقلابەى بەسەر دەوڵەتى عوسمانى دا کردى و خیانەتکردنى لە فرۆشتنى فەلەستین و خۆرهەلاتى ناوەراست بە کۆلۆنیالیزمى بەریطانى لە پێناو دامەزراندنى کۆمارى تورکیا بەسنورى ئیستایەوە، پیویستە پێش هەمو شتێ بزانرێ هەڵسوکەوت و ژیاننامەى ئەم ڕابەرە رووحیەى ئیستا تورک شانازى پێوە دەکەن و لێیان کردوین بەفریشتە و گەورەیان کردووە, بەداخەوە دەڵێم: تا ئیستا لەلایەن رۆشنبیران و خویندەواران و سیاسیەکانى دەوروبەرو هەندێ لایەن و کەسایەتى ئیسلامى نازانن چ کەسایەتیەکى سوک و بەدرەوشتى هەبووەو، یا دەزانن و خۆیان گێل دەکەن و نازانن وەک بوکەڵەیەک بووە بەدەستى ئینگلیزەکانەوە و چۆن یارییان پێ کردووە و، یەکیک لە جولەکەکانى دۆنەمە و ماسۆنیەکانى ئەو سەردەمە بووە, نازانن کە ئەوە بیروباوەرى بەو شێوەیە بووە لەسەر ئیسلام کە گوتویەتى: زبڵى سەرگوفەک واتە سەرەنوێلکى میژووە لە لایەن هەتێوێکى بەدەوى بیابان دروستکراوە, ئەم دینە وەک کەلاکێکى بۆگەنە بەردەوام ژیانمان ژەهراوى دەکات” با لەو گوتارە بکۆڵنەوە ئینجا دوعا بۆ ئیردۆغان بکەن.
ئەتاتورکى گۆڕبەگۆر سالى 1880 لەکوجاجیک لەبنەمالەى ئەفرانتۆلار کە زۆربەیان جولەکەبوون ئەو بنەمالەیە لەسەدەى 14 و 15 دا کۆچیان کردوە بۆ ئەنادۆل و دواتر لەشارى سالۆنیکى یۆنانى نیشتەجێبوون, ئەوکات سەردەمە لەژێر قەلەمڕەوى عوسمانیەکان بووە. لەدایکێک بەناوى زوبەیدە لەلایەن کەسێکى ئەلبانیەوە سکى پردەکرێ لەماڵێکى سۆزانى بەعەرەبى پێى دەوترێ (مواخیر )لەدایک بووە, على رەزاى ئەفەندى فەرمانبەرى گومرگ و بازرگانى داروتەخت بووە, بەناو باوکى هیچ کات چارەى نەویستوەو بە کورى خۆى نەزانیوە, ئەتاتورک هەر لەسەردەمى مناڵیەوە کەسێکى کەلەرەق و شەڕانگێز و توندڕەو لەگەل منالانى هاوتەمەنى خۆى, لەقوتابخانەش خۆشەویست نەبووە لەلایەن هاوڕێکانیەوە لەو قوتابخانە ئاینییەى لێى دەخوێند, بەزۆر گواستراوەتەوە بۆ خویندنگایەکى تر, لەوێش بەهۆى سەرکێشى و شەرانگێزی و بەربەرەکانى هاورێکانى لەوێش دەرکراوە, ئەو مناڵە زۆڵە بەگەورەبونى کێشەکانى زیادى کرد واى لە دایکە سۆزانیەکەى کرد کە بینێرێتە خویندنگەى سەربازى سالۆنیک ساڵى 1895، دواتر نێردرایە خویندنگەى بالاى مۆناستیر لە مەکدۆنیا و سالى 1899 دەرچووە و دواتر پەیوەندى بەکۆلیژى سەربازى ئەستنەبولەوە کردوەو. سالى 1905 دەرچوە وەک ئەفسەرێک لە سوپاى سێهەم لە سالۆنیک دامەزراوە. هەمو بیرو هزرو بۆچونەکانى دژایەتى ئاینى ئیسلام بووە, هەربۆیەش پەیوەندى بە کۆمەڵەى ئیتحاد وتەرەقى کردوە کە ماسۆنیەکانى سالۆنیک دایانمەزراندوە لەگەل کۆمەڵێ گەنج کە هاوکارییان لەجولەکە دۆنەمیەکان وەردەگرت.
بۆ زانیارى خوێنەرانى بەرێز جولەکەکانى دۆنەمە ئەوانەن کەلەئەندەلوسەوە کۆچیان کردوە بەرەو تورکیا دەرگاى نیشتەجێبونى بۆکردنەوەو وەک خۆیان دەڵێن: دەچەوسێنرانەوە لەلایەن دادگاکانى پشکنینەوە, ئەم جولەکە دونمیانە بەپێى سەرچاوە میژوییەکان زۆر بێ رەوشت و هەوەس بازو خەریکى بێ باوەڕى و کارى سوزانیەتى و بەردەوام خەریکى ئاهەنگ بون، لەو ئاهەنگانە ژنەکانى خۆیان بەیەکتر دەگۆڕیەوە. خەریکى ژەهراوىکردنى کۆمەڵگاى ئیسلامى بون ئەوەش لە رقى سولتان عبد الحمیدى دووەم، کە دژى زایۆنیستەکان بوو کەچاویان بڕیبوە خاکى فەلەستین. ئەم جولەکە دۆنمیانە کارێگەرییان هەبوو لە لادانى سولتان عبد الحمید ساڵى 1909و دانانى شازادە رەشاد , هەمان پرێس و فشاریان لەسەر ئەویش دەکرد ناچارکراوە کۆمەلەى ئیتیحاد و تەرەقى بەشدارى سیاسەت و کاروبارى دەولەت بکات تا وایان لێهات بونە هێزێکى سیاسى و سەربازى و سالى 1914 وایان لە دەولەتى عوسمانى کرد کە بچێتە پاڵ ئەلمانیا لەجەنگى یەکەمى جیهان.

بابزانین تورک کێن؟
بە پێى سەرچاوە مێژوویەکان تورک چەند هۆزێکى مەنگۆلى بون لە ئاسیایی بچوک بەهۆى قاتوقڕی و بێدەرامەتى ئاوارەى دەولەتى عەباسى بوون و ڕوویان لەبەغدا کردوە لەسەردەمى هارونە رەشید، ژنەکانیان سەماکارو لەش فرۆش بون, پیاوەکانیان گەوادییان بۆ دەکردن. دەیانهێنن بۆدیوانى هاڕون بۆ سەماکردن، ئەویش حەزى دەچێتە یەکێکیان, پرسیار لە قەومیەتى دەکرێ پێی ڕادەگەیەنرێ کە ئەوانە ئاوارەن و قەومیەتیان نییە، کەواتە (الذين تركوا بلادهم ) ناويان دەهێنرێ واتە تورک لەم تەرکە بلادەوە هاتوە, لەم ژنە سەماکارە کورێکى دەبێ ئەویش بەلاى خاڵوانی دا دەیشکێنێتەوە بەم جۆرە گۆریان بۆ خیلافەتى عەبباسى هەڵکەند لەسەردەمى هێرشەکانى هۆلاکۆ بۆ سەربەغدا.

دیوە شاراوەکانى ژیانى ئەتاتورک
مێژوونوسى ئینگلیزى ئێچ سى ئارمسترۆنگ لە کتێبى ( الذئب الاغبر بەعەرەبى و بە ئینگلیزى Graywolf و بەکوردى خۆشمان گورگە بۆر بە تورکیش بوزکورت و تاکە گەلیشن رەچەلەکى خۆیان دەبەنەوە سەرگورگ و بەپێى سەرچاوە میژوویەکان لەسەردەمى سولتان سلێمان قانونى خۆیان ناونا تورک. باس لە دیوە شاراوەکانى ژیانى ئەتاتورک دەکات و دەلێت: ئەو بێ ئەندازە ئالودەى سیکس بووە, تەنانەت لەقسەکردنیش دا تامەزرۆى دەستەواژەو سەرگورشتەى سیکسى بووە، بۆ نمونە کاتێک لە رۆمانیا وەک سەربازى یەدەگ کاریى کردوە هەموو شەوەکانى بەخواردنەوە و ڕابواردن لەگەل سۆزانیەکان بەسەر بردووە. کاتێکێش بووە بە سەرۆک کۆمارى تورکیا فەرمانى کرد هەرچى پەردەى پەنجەرەى کۆشکى کۆمارى هەیە لاببردرێ تا هەمو خەلک بیبینن کە دەخواتەوە, یەکێک لەبەدرەوشتیەکانى ئەتاتورک خووى پێوە گرتبوو رابواردن لەگەل ژنى بازرگان و بەرپرسەباڵاکانى تورکیا بەرامبەر جێبەجێ کردنى خواستەکانیان, تەنانەت لە ئەنکەرە ماڵى تۆفیق روشدى وەزیرى دەرەوەى ئەوکاتى تورکیاى کردبوە مەلها و خودى تۆفیقیش گەوادى بۆ دەکرد تا لێى ڕازى بێ لە پێناو تێرکردنى ئارەزوە سکسیەکانى سەرۆکەکەى. نمونەیەکى ترى هەڵسوکەوتە بێ رەوشتیەکانى ئەتاتورک ئەوە بووە، کە زۆر لەگەل نێردە دبلۆماسیەکان بێ رێزو بێشەرم بووە تەنانەت چەندجارێک گێچەلى سیکسى بەکچى بالوێزى فەرەنسا کردووە لەوەش سەیرو سەمەرە تر بەردەوام سەردانى خوێندنگاى کچانى دەکرد ئەوەى زۆر جوان بوایە دەست نیشانى دەکرد و دواتر پیاوەکانى دەچون بۆیان دەهێنا. هەر ئەو ئەتاتورکە جارێکیان لە شەودا سەردانى بەشێکى ناوخۆیی کچان دەکات و بەزۆر کچێک پەلکێش دەکات بۆ شوێنى حەوانەوەى خۆى, ئەم رەفتارە نا ئاسایی و نا شایستەیەى ئەتاتورک ئاژاوەیەک دەخاتە ناو ئەنجومەنى نوێنەران, دواتر بۆ پەردە پۆشکردنى ئەو ئابڕوچونە یەکێک لەهاوکارانى ئەتاتورک هاوسەرگیرى لەگەڵ ئەو کیژە دەکات وەک پاداشتێک پلەکەى بەرز دەکرێتەوە.
ئەتاتورکى گۆربەگۆڕ بەناو هاوسەرێکى هەبووە ناوى لەتیفەهانم، بەلام هیچ منالێکى نەبووە بەهۆى ئەو نەخۆشیە سکسیانەى بەرۆکیان گرتبوو, تەنانەت لەتیفە ئوشاکى هاوسەرى پاش ماوەیەکى کورت لێى جیابۆتەوە و زۆر ڕاستى دەبارەى ژیانى ئەتاتولاک ئاشکرا بووە، وەک کارى هاورەگەزبازى لەگەل یەکێک لەخزمەتکارەکانى و چەند هەولێکى دەست درێژى سیکسى بۆسەر خوشکە بچوکەکەى, جگە لەکارى بەدرەوشتى دزێکى گەورەو فێڵبازبووە وەک نمونە هیندیەکان بڕە پارەیەکى زۆریان بۆ تورکیا نارد بۆ پشتگیرى دۆزى ئیسلام، بەلام ئەتاتورک بەو بڕە پارەیە بانکى کارى دامەزراند و سەرجەم پشک و سەندەکانى کرد بەناوى خۆیەوە.
ژیان و بیرەوەریەکانم لەنوسینى رەزا نوور وەزیرى تەندروسى، باس لەوەدەکات ئەو هاوکاریەى دەولەتە ئیسلامیەکان بۆ تورکیایان دەنارد نزیکەى یەک ملیۆن جونەیهى ئیسترلینى بووە، ئەتاتورک بەزۆر زەوى لەجوتیارەکانى زەوت دەکرد, دواتر هەر ئەو زەویانەى بەهەزار قات بە دەولەت دەفرۆشتەوە, لە شوێنێکى تردا باس لە ترسنوکى ئەتاتورک دەکات و نمونەیەک دەهێنێتەوەو دەلێت: جارێکیان سەردانى خوێندنگایەکى کردووە لەپڕ بەهۆى رەشەباوە دەرگاکە بەقایمى دادەخرێ و ئەتاتورک لەم ژوور بۆ ئەو ژوور رادەکات, یەکێک لەجەنراڵەکانى باس لەوە دەکات و دەلێت: جارێکیان دانیشتبوین لە پڕ هەورێکى رەش و تەماوى بەرى ئاسمانى گرت و ئەتاتورک لە پەنجەرەوە ئەوەى دیت بەپەلە رایکردووە و گوتویەتى سوپاى خەلیفە هاتون من بکوژن.

بۆچى ناوى ئەتاتورکى هەلبژاردوە؟
مستەفا کەمال تا ڕادەی شێتى بەخۆى سەرسام بووە وەک ئیردۆغانى ئیستا ئەتاتورک واتە باوکى تورک لە بنەچەدا سڕبیەو لە دایکێکى سۆزانى جولەکە وەک لە پێشەوە ئاماژەم پێداوە لەدایک بووە, گۆربەگۆر یاسایەکى دەرکردوە بەناوى یاساى ئەتاتورک و قەدەغەکردنى طربوش لەسەرکردنى دەکردوە. یەکێک لەزانا ئاینیەکانى ئەو سەردەمەى تورکیا بەناوى شیخ محمەد ئەفەندى لەسەر ئەوە لەسێدارە دراوە، دواتر پشێوى ئاڵۆزى پەیدا بوو لەسەر یاساى قەدەغەکردنى طربوش ناونرا( شۆرشى کلاو )تەنانەت جارێکیان لە ئاهەنگێک دا بالوێزى میسر کە دەچێ بۆ ئاهەنگى یادى کومارەکە سالى 1932 ئەتاتورک پێى دەلێ: دەبێ ئەو طربوشە لەسەرت دانێى بە پاشاکەتان بلێ کە من ئەتاتورکم و ئەو یاسایەم دەرکردووە گرژى و ئالۆزى دەکەوێتە نێوان هەردوو وولات. دواتر توفیق روشدى وەزیرى دەرەوە، کە دەچێ بۆلاى باڵوێز و پۆزشى بۆ دەهێنێتەوە گوایە ویستویەتى سوعبەتى لەگەل بکات.

نەخۆشکەوتنى ئەتاتورک و مردنى
بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکیەکانى ئەوکات ئەتاتورک لە کۆتاییەکانى تەمەنى توشى نەخۆشى جگەر هاتووە بە هۆى ئاڵودەبونى خوادنەوەى مەى و ئاوێکى زۆر لە سکى دا قەتیس بووە و پزیشکەکانى بە دەرزى ئاویان لێ دەردەهێنا و تەنانەت یادەورى لەدەست دابوو. بەپێى بەڵگە نامە نهینیەکان لە رۆژنامەى سەندەى تایمزى 14ى شوباتى سالى 1968 بلاوى کردۆتەوە لەسەرەمەرگ دا بانگى بالوێزى بەریطانیاى کردووە، کە بفەرموێ کە دواى خۆى ئەو ببێتە سەروک کۆمار. بالوێزیش زۆر بەلایەوە سەیر دەبێ و داواى بوردن دەکات لەوکارە، چونکە ئەتاتورک سیخوڕ و پیاوى موخابەراتى ئینگلیز بووە.
عوسمانیەکان گەلان و میلەتانى خاوەن کەلتورى ژێر دەستەیان بەردەوام بە مەترسى و هەرەشە لەسەر بونیان زانیوە، بۆیە هەولێان داوە گەلانى کورد, ئەرمەن و بولگار و چەندین نەتەوەى تر جینۆ ساید بکەن و ئەوەش بە ئەرکێکى نەتەوەیی و رەگەز پەرستانە بیربکەنەوە.
لە کۆتاییدا دەلێم: ئیردۆغانیش هەمان ڕێبازى ئەتاتورک پەیرەو دەکات و بەپارەی سامان و نەوتى کورد ـ کورد دەکوژێ و خاکى داگیردەکات و بەنداو دروستدەکات و، ئاو لەکورد دەگرێتەوە و خاکى کوردان ژێر ئاو دەخات تا کەلتورو مێژووى رەسەنایەتى و شارستانیەتى کور لە باکور و رۆژئاڤا بفەوتێنێ و نکۆلى لە گەلێکى خاوەن شارستانیەت بکات لەسەرخاکى خۆى، کەچى هەرباوەرى پێدەکرێ و سەردانى دەربارى دەکرێ. هیوادارم رۆژێک دابێت چۆن ئارمسترونگ نهینى ژیان و هەڵسوکەوت و رەفتارە نەشیاوەکانى ئەتاتورکى خستۆتە ڕوو ئاوا نوسەرێک ژیان و رەگەزپەرستى رەفتارە نەشیاوەکانى ئیردۆغان بنوسێتەوە.

• بۆ ئەم بابەتە سودم لەچەند سەرچاوەیەکى ئەنتەر نێت وەرگرتوە
• سودم لە چەند پەرەگرافێکى نوسینێکى هاوڕێى ئەزیزم کاک ئاسۆ نورى وەرگرتوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت