سەروەت هەڵەبجەیی: لە هەڵهاتنەوە بۆ 31ی ئاب.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئایا ئاشبەتاڵ و خیانەتی قیادە موەقەتە و بەدەستەوە دانی شەنگاڵ؛ هاوشێوەی 31ی ئاب شانازین بۆ پارتی؟
لەم نوسینەدا دەمەوێت سەرنجتان رابکێشم بۆ ئەو شکستگەلەی لە مێژووی بنەماڵەی بارزانیدا روویانداوەو دواجار بە سحری گۆچانەکەی تاڵەبانی دێنەوە سەر سفرەی حازر. ئاخر بنەماڵەی بارزانی خێڵیکی بێ سەوادو بێ سیاسەد بونەو هەمیشە بە ئامرازوو بندەستەیی داگرکەران جێ پێی خۆیان لە کوچێکی ئەم کوردستانەدا کردووەتەوە.
ئەوە بوو ماوەیەکی کورت دوای ئاشبەتاڵ، چەند کەسایەتی سیاسی و سەربازی، لە ناوەو و دەرەوەی وڵات، کۆ دەبنەوە و بڕیاری بەردەوامیدان بە شوڕش ئەدەن. دیارترینی ئەوانە بریتی بوون لە مام جەلال، نەوشیروان مستەفا، عەلی عەسکەری، دکتۆر خالید ، دکتۆر مەحموود عوسمان و… هتد.
لە کاتێکدا بارزانی ئاشبەتاڵ کردووە و لە ناوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وەڵات ئێعتبارێکی نەماوە، تاڵەبانی نامەیەکی بۆ ئەنووسێ و دیسان وەک رابەری کورد ناوی دەبا و بەڵێنی پێ ئەدات کە شۆڕشی ئەوان دژی بنەمـاڵەی بارازنی نییە و، ئەم شۆرشە بۆتێکرای کوردستانیانەو بادەستپێبکەین؛ هەر لێرەدا بارزانی گەلێک خۆشحاڵ دەبێت و کورەکانی ئیدریس و مسعو دبارزانی رادەسپێرێت؛
کە دەست بە کۆکردنەوەی پاشماوەی هێزەکانیان بکەن و ئەوانیش چەند کەسێکی وەک سامی عەبدولڕەحمان و جەوهەر نامیق؛ ئەرکدار ئەکەن و دەست پێ ئەکەنەوە.
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سەرەتای خۆ ئامادەکردندا بوو کە ‌هێزەکانی قیادەی موەقەتە، بە فەرماندەییی سامی عەبدولڕەحمان و جەوهەر نامیق، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مستەفا بارزانی و هەروەها بە هاوکاریی عەشیرەتە کۆنەپەرەستەکانی باکووری کوردستان، کەوتنە گەمارۆ دانی هێزێکی گەورەی یەکێتی لە هەکاری و پێشیان پێگرتن وقەتل وعامی زۆرێک لەو هێزەیانکرد وهەندێکیشیان لێ بەدیل گرتن. عەلی عەسکەری و دکتور خالید حسەین بابەشێخ سێ سەرکردەی دیاری بەدیل گیراوەکان بوون.
ئەگەر مام جەلال و ئەو کەسانە کە دەستیان بە خەباتی نوێ کردبوو بەو دوودڵییەوە لە بەرانبەر بە بنەماڵەی بارزانیدا هەڵسوکەوتیان نەکردبایە و هەر لە یەکەم ڕۆژەوە حیسابی هەڵهاتوویان بۆ بکردایەن، ئەوا لەسەر دەستی پارتی تووشی ئەو شکەستە گەورەیە نەدەبوون کە لە هەکاری بەسەریاندا هات.
سەرەڕای ئەوەش هێزەکانی قیادەی موقەتە دوای مردنی بارزانی باوک و بە فەرماندەیی ئیدریس بارزانی و دواتریش مەسعوود بارزانی، بوونە لەمپەری کار و خەبات و گەشەکردنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و دەیان کادر و ئەندامی ئەو شوڕشە نوێیەیان تێرۆر کرد.
وەک دەبینین لە ڕەوتی ئەم مێژووەدا، یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە بوەتە رەگی گەورەکردنەوە و داسەپاندنی بنەماڵەی بارزانی بە سەر کوردستاندا، هەریەکێتیشە کە هەموو شکەستەکانی پارتی و بارزانی پینە و پەڕۆ دەکەن و بە سەرکەوتن لە قەڵەمی دەدەن.
لە کاتی راپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستاندا، یەکەمجار نەوشییروان مستەفا و دواتر کادر و فەرماندەکانی یەکیتیی نیشتیمانی بوون کە تێکەڵ بە ڕاپەڕینەکە بوون، بەرنامەیان بۆ دانا و پێشەنگایەتیان کرد. پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەو ئاخر کەسانە بوون کە گەڕانەوە هەرێمی ڕزگارکراو، کەچی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا. دیسان ئەمانەیان دایە پێش خۆیان و جارێکی دیکە گەورەیان کردنەوە. لە کاتێکدا دەبوو، بەهۆی تاوانی گەورە و خیانەتەکانیان هەر لە سەر سنوورەوە چەک بکرێن، زیندانی و دواتریش لە دادگایەکی خەڵکیدا سزا بدرێن.
ئەمانە هاتنەوە و سەرلەنوێ لەسەر دەستی یەکیتی و تاڵەبانی کرانەوە ئاغا و کوێخا. بەڵام ئەم ڕەوتە زۆری نەبرد و لەگەڵ یەکیتی، دیسان؛ بەشەرهاتن شەڕی براکوژییان دەست پێکردەوو. دوای ماوەیەک شەڕ، ساڵی 1996 مەسعود بارزانی نامەی بۆ سەدامی دیکتاتوری قاتڵی نیو ملیۆن کورد نارد و داوای یارمەتی لێکرد لە دژی هێزەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان. پارتیەکان بێشەرمانە سواری دەبابەکانی بەعس بوون و بینای پارلەمانی کوردستانیان داگیر کرد و، ئاڵای باشووریان داگرت و ئاڵای عێراقیان هەڵکردەوە
پارتی و بارزانی دوای ڕووداوی سەرشۆڕانەی 31 ئابی 1996، کە هێزەکانی عێراقی هێنایەوە بۆ ڕاوەدوونانی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تەواوی ریسوابون کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێزیان لێ دەکردنەوە تەنانەت ئەندام و لایەنگرانیشیان شەرمیان ئەکرد باسی ئەو کارەساتەی سەرکردایەتیەکەیان بکەن.
پارتی شەنگاڵ ئەدا بەدەستەوە و خەریکە لە هەولێریش دەرئەچێ، یەکیتی نیشتمانی کوردستان سینگی دەنێتە پێش و لە پارتی زیاتر خۆی پێ تاوانبارە؛ تا ئەو کاتەی یەکێتی بە هاوکاری هاوپەیمانان و گەریلاکان شەنگال ئازاد دەکەن، دیسان بارزانی بەسەردان ئەچێتە سەرچیاکەو لە پەنای ئاڵای حیزبەکەیدا وتاری سەرکەوتن ئەخوێنێ و خەبەرێکیش لە یەکیتی نیە.
بەڵام کاتێ هێزەکانی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی ریفراندۆمە بێسەرو بەرەکەی بارزانی، بەرەو کەرکوک هێرش دەکەن رێک لەو کاتەدا بارزانی بیری لای ئەوەیە پلانی بۆدادەرێژێت، کە تەرو وشک پێکەوە بسوتێنێ، واتا کەرکوک بەسەر یەکێتیدا بروخێنێ و خۆی بگەرێتەوە بۆ گۆردەخمەکانی سەری رەش.
بە بروای بەندە کاتی ئەوە هاتووە هەندێک لە سەرکردە زەرد هەڵگەراوەکانی ناو یەکێتی لە دەسەڵات دوور بخرێنەوە، لە شوێنێک و لە ژێر هەرناوێک خانەنشین بکرێن؛ ئیتر بەمجورە باشوور ئەتوانی بەرەو گوڕانکارییەکی جیدی هەنگاو بنێ و بنەماڵەی بارزانی لە سواری کورسی دەسەڵات بێنە خوارێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت