بەختیار نامیق: پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کێ یە.؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕێککەوتنامەی ستراتیژی ئەگەرچی ڕێککەوتنێکە ڕەگێکی مێژویی هەیە و درێژکراوەی ڕێککەوتنامەکانی تری مێژوی نێوان ئەنقەرە و تارانە، دوو (والی) یان دو وەکیل ئەم وەکالەتە جیبەجێ دەکەن، زۆنی زەرد وەکالەتی ئەنقەریە و زۆنی سەوز وەکالەتی تارانە، لە بەشی ناوەندیشدا ئەم ڕێککەوتنە بە یەکسانی دابەشکردنی پۆستە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا، واتا پۆستەکان بەپێی قورسایی دەبێت هاوشانی یەکتری بن، ئەم دابەشکاریە لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە واتا لە وەزارەتە سیادیەکانەوە تا دەگاتە ئاستی بەڕێوەبەری گشتی و خوارەوە تر بۆ ئاستی سەندیکاکان، ئەگەر حیزبێکیش لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی هێنا بێت ( یەکگرتو کۆمەڵ و… هتد) ئەوا بەشیان دراوە و تا ئاستێک پۆستەکانیان کارتۆنی بوە و هەر لەژێر کۆنتڕۆڵی پارتی و یەکێتیدا بوە. ئەگەر حیزبێکیش زانیبێتیان بە پێچەوانەی بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنەوە بوە، ئەوا بە هەمو هێزی میت و ئیتلاعات هەوڵیان داوە کە نەهێڵن گەورە بێێت.
ئەگەرچی هێزی ناوخۆی و دەنگدەریشی لەگەڵ بوبێت، هەر بە ساختە کردن پارتی و یەکێتیان بردوەتە سەروی هەرەمەکە، بۆ نمونە بزوتنەوەی گۆڕان کە دەیویست دەستکاری ئەم دابەشکاریە بکات و پاشکۆیەتی کۆتایی پێ بهێنێت و نەخشەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی هەڵبوەشێنێتەوە، لە هەمو هەڵبژاردنەکاندا ئەگەر چی دەنگی زۆر گەورەی هێنا بێت، ئەوا نەیان هێشتوە ببێت بە دەنگی یەکەم، وەک هەڵبژاردنی پارێزگاکان هەر قاسمی سلێمانی خۆی کرد بە سلێمانیدا کە 12 بە 12 کۆتاییان پێهێنا هەموشمان دەزانین کە چۆن بو بە یەکێتیشەوە، هەر لەسەر زاری بەرپرسەکانیانەوە بە ئاشکرا وتراوە ( سینی ئاڵتونی و یەک کورسی بێنن هەر لە هەرەمی دەستەڵاتدا دەبن ) مادام گۆڕان دەیوسیت دەستکاری نەخشەی ڕێککەوتنی ستراتیژی بکات ئەوا بە هەمو توانای ئەنقەرە و تارانەوە دژی دەوەستنەوە، ئەگەر وردتری بکەینەوە لە بەرزترین پۆستەوە ئەوا سەرۆکی کۆماری عێراق بۆ یەکێتی بوە و لە باڵی دەست ڕۆیشتوی یەکێتی دانراوە، هەمو خولەکان هەر بۆ یەکێتی بوە کێ دادەنێ ئارەزوی خۆیەتی، لە بەرامبەردا پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی دەبێت و کێ دادەنێن ئارەزوی خۆیانە، چەند خول دەمێنێتەوە و کێ دادەنێن هەر ئارەزوی پارتیە و دەبێت یەکێتی پشتگیری لێ بکات و یاسای بۆ دابتاشێ، وەک بینیمان هەر وا بوە، ئەڵبەت هەردو پۆستەکە ڕای یەکتر وەر دەگرن، بۆ سەرۆکی کۆماری عێراق دەبێت یەکێ بێت بە دڵی یەکێتی و هەم پارتیش بێت، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمیش هەر وا بوە، واتا هەردوکیان ڕەزامەند بون لە بەرامبەر یەکتریدا وەک بینیمان لە ڕیفراندۆمیشدا کارئاسانیان بۆ پارتی کرد ( بەرهەم ساڵح کە خۆی کاندید کرد لەبەر ئەوەی خواست دو سەرەی لەسەر نەبو نەیتوانی ببێت بە سەرۆک کۆمار و ئێشتەش کە بەڵینی ئەو پۆستەیان پێداوە و خەریکە حیزب و ڕاگەیاندنەکەی دەپێچێتەوە دوبارە کڵاو دەکەنەوە سەری ).
ئێستە پۆستی سەرۆکی هەرێم نەماوە و هەڵپسێراوە، کاتێک یەکێتی داوای پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات لەبەرامبەردا دەبێت چی بدات بە پارتی، کە بنەماکانی (بەناو) ڕێککەوتننامەی ستراتیژیە، کەواتە شەڕەکە لێروە دەست پێ دەکات، پارتی بەپێی کورسی و قورسایی خۆی داوای ئەو پۆستە دەکات و یەکێتیش دەڵێ ئیستحقاقی خۆمە، کە دەبێت یان سەرۆکایەتی هەرێم زیندو بکەنەوە و خولێکی تر بۆ بارزانی درێژ بکەنەوە (کە ئەمەش مەحاڵە هەر بارازنی خۆشی وازی لێهێناوە ، وازلێهێنانی دەرئەنجامی هەڵەی یەکێتی بوە لە بەرامبەر بنەماکانی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ) کەواتە ئەگەر یەکێتی نەتوانێت خولێکی تر بۆ بارازانی درێژ بکەنەوە ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ کە لە بەرامبەر سەرۆکی کۆماری عێراق کە ئیستحقاقی کوردە و لە ناو کوردیشدا بەپێی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی بۆ یەکێتیە چی پۆستێک بۆ پارتی دەبێت کە سەرۆکایەتی هەرێم نەماوە، شەرەکە لێرەوە دەست پێ دەکات کە پارتی بە حوکمی کورسی زۆرینە ( ئەڵبەت هەردوکیان بە تەزویری ئیقلیمی ) دەڵێت دەبێت ئەو پۆستە بۆ ئێمە بێت چونکە سەرۆکی هەرێم نەماوە و یەکێتیش دەلێ نەخێر هی ئێمەیە، ململانێکان لێرەوە دەست پێ دەکات یان دەبێت هەردوکیان یەکێک هەڵبژێرن کە هەم پارتی بێت و هەم یەکێتی بێت، کە ئێستە دەنگۆی بەرهەم هەیە، کە باڵی دەست ڕۆشتوی یەکێتی چارەی بەرهەمیان ناوێ مەگەر گوشاری پارتی ئەمەی پێ بکات، کەواتە شەرکە نزیکە لە بونەوە، کە پێم وا بێت هەردو بنەماڵە ئێستە بە دوای یەکێکدا دەگەڕین کە خواستی هەردو لایانی لەسەر بێت، کە من پێم وایە دوا جار لە پارتی دەبێت و یەکێتیش قبوڵی دەکات لە بەرامبەر دانی وەزارەتێکی سیادیدا بە یەکێتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت