سامانـی وەستا بەکـر: خەونی پارو خەونی ئەمساڵ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ساڵێک بەر لە ئێستا خەونەکان دروستکراو بوون، لە ماکینەی هەندێ و حیـزب و هەندێک کەسەوە بەرهەم ئەهێنـراون و شەوانە بەسەر بیـرو هزری تاک بە تاکـی ئەم نیشتمانە خێـر نەدیوەیا بـێ بەرامبەر ئەبەخشـراونەوە بەجۆرێک خەونـی تاکـی کوردی هێندە خۆشە کرابوو هەر لەگەڵ سەر کردنە سەر سەرین ئیتـر ڕاستەوخۆ خۆیان لەبەر فەرمانگەکانـی ڕەگەزنامەی کوردی و پاسپۆرتـی کوردیا ئەبینیەوە بەجۆرێک لە دنیای خەو بینینـی تاکـی کوردیدا کەلێنێک نەمابۆوە بۆ خەونە سـروشتییەکانـی وەک دەست کردنە ملـی یار، گەڕانەوە بۆ یادەوەریەکانـی مناڵـی، دیداری کۆچ کردوانوو کەسە نزیکەکانـی وەک دایک و باوک، دانیشتنێکـی پڕ چێـژی ساڵانێکـی زوو لەگەڵ هاوڕێیەکـی جوانەمرگتا، پیاسەیەکـی ئێوارانـی سەهۆڵەکە و…. هتد لەبری ئەمانە تاکە خەونێک کە ئەبینـرا خەونـی سەربەخۆی کوردستان بوو.
خەڵکەکە بەجۆرێک مەشغوڵ کرابوو لەنێوان کۆبوونەوەی هەموو دوو تاکێک یان زیاتر هیچ باسێک نەبوو بێجگە باسـی ئازادی سەروەری نیشتمانـی و جیاکردنەوەی سنور و تەڵاق دانـی عێـراق و سەربەخۆی کوردستان و خود موختاری بەڕێوەبردنـی خۆی بەخۆی کوردی و چۆنییەتـی پەیوەندییە هەرێمـی و نێو دەوڵەتییەکان لەگەڵ دەولەتـی سەربەخۆی کورد و چۆنیەتـی پێشوازی جیهان لە دەوڵەتە نوێیە درەنگ وەختە و مامەڵەی وڵاتان لەگەڵ پاسپۆرتـی نوێـی کوردیا و گریمانەکانـی ئاخۆ پارە و دراوی کوردی چۆن چۆنـی بێت و لە کوێ و لەکام وڵات چاپ ئەکرێت و بەهاکەی ئەو دراوە چەند ئەبێت بەرامبەر بە دۆلار، داخـۆ وێنەی کام سەرکردە و کام کەسایەتـی مێـژووی و کام لە سەروەری و کام لە نەهامەتییەکان و کام شوێنەوار و کام تاڤگە و قەڵبەزە و کام سـروشتـی جوانـی کوردستان لەسەر ئەو دراوە نوێیە چاپبکرێن؟ ئەم خەونانە خۆبەخۆ نەبوون بەڵکو کەسێک بۆ خواستێکـی کەسـی خۆی بۆ درێـژەدان بە دەسەڵات و چوونە ناو لاپەڕەکانـی مێـژوو وەک فریادڕەس و دروستکەری ئەو دەوڵەتەی کە لە مێـژووی دوورو و نزیکدا خەونـی هەموو تاکێکـی کورد بووە، بـێ ئاگا لەوەی کە دەوڵەت بەحەزی کەسـی و بەبـێ پلانـی ستراتیـژی نەخشەکێشـراوی پێشوەخت و هەماهەنگـی نێو دەوڵاتـی و هەرێمـی و وڵاتـی خانەخوێ و لەوانەش گرنگتـر بەبـێ یەک ڕیـزی نێوخۆی بنیات نانرێ، کە لە سەردەمـی سەرۆکـی هەرێمـی ئەو دەمـی دوو جار ماوە بە تۆپزی بۆ درێـژ کراوەدا یەک ڕیـزی نێـو ماڵـی کورد هیچ کاتـێ وەک سەردەمـی سەرۆکایەتـی ئەو شپـرزەو ناتەبا نەبووە.
کۆمەڵگاکەیان بە جۆرێک دابەش کردبوو لەنێوان دوو بەرەدا کە بەخوێنـی سەری یەکتـر تینوو بوون، ئاخـر کـێ ئارەزوو ناکا بەیانـی کە هەستـی ئاڵای کوردستان لە نێو ئاڵای وڵاتانـی جیهان لە تەلاری نەتەوە یەکگرتووەکان ببینـی لە شاشەی تێڤیەکانەوە بشەکێتەوە، بەهەمان شێوەش کـێ نەئەتۆقا پێت بووتایە ئەو کەرکوکەی کە سەدان ساڵە خوێنـی بۆ ئەڕێژین و لەژێر دەست و لە ژێر قەڵەمڕەوی کوردایە لەدەست ئەدرێ و جارێکـی تریش عەرەب لەو شارە ئەبێتەوە سەردارو سەروەر و کورد پەراوێـز کراو؟
بەرەیەکیان کۆمەڵــێ خەڵکـی خوێن گەرم و سادەو دڵسۆزو عاشقـی ئازادی و تێکەڵەیەک لە چیـن و توێـژە جیاجیاکان لە پیــرو گەنج و کچ و کوڕانـی پڕ جۆش و خرۆش زیاتـر ئەوانەی کە سەردەمـی ڕژێمـی بەعسـی داگیـرکەری کوردستانیان نەدیبوو هیچ شتێک بەلایانەوە گرنگ نەبوو سەربەخۆی کوردستان نەبـێ هەربۆیە بە دەهۆڵـی سەرۆکێکـی ناشەرعـی و عەوامەکەی هەڵئەپەڕێـن. جێـی داخە ئەم بەرەیە لە دەستێکـی ئەمیندا نەبوون و ئەو خەڵک و حیـزب و لایانانەی سەرکردایەتـی ئەم ڕەوتەیان ئەکرد کۆمەڵـی سیاسـی کورت بیـن و ناواقیعـی و نەشارەزای زانستـی ڕامیاری و خۆپەرست بوون لەگەڵ هەوادارن و لایەنگرانـی خۆیانا ناڕاست و دوو ڕوو بوون بەجۆرێک لە ماوەی چەند کاتژمێـرێکا دوای ڕاکردن و هەڵهاتنیان لە بەرامبەر میلیشیایـی حەشدی شەعبـی لە دەستدانـی ٪51ی خاکـی هەرێمـی کوردستان، خەون و کەسایەتـی و کبـریائـی ئەم بەرەیەیان بەجۆرێک تەفرو توناو تێک پێک شکاو کرد کە ئاستەمە بە ئاسانـی لە سەرپـێ ڕاوەستنەوەو زۆریشـم نەوتووە ئەگەر بڵێـم تاک بە تاکـی لایەنگرانـی ئەم بەرەیە پێویستیان بە بینینـی پزیشکـی دەروونـی هەیە تا لەو خەونە ترسناکە “کابوس”ە ڕزگاریان بکات و بناغەی کەسایەتیەکـی بەهێـزیان بۆ دروست بکـرێتەوە چونکوم شکشتـی دروست کردنـی دەوڵەتـی سەربەخۆی کوردستان و لەوەش زیاتـر خیانەتـی 12ی ئۆکتۆبەر و گەڕانەوەیان بۆ ساڵاکانـی پێش 2003 ساکانوونـی و ئەگەرچـی بەڕوخسار هیچ نابینـرێ بەڵام لەناوەوە بریندارو لاوزو بـێ هێـز بوون.
بەرەکەی تریشیان کۆمەڵـێ خەڵکـی بیـرتیـژ و خەمخۆری خاک و خەڵک بوون کە خۆشەویستیان بۆ نیشتمان و سەربەخۆی کوردستان ئەگەر لەلایەنگرانـی بەرەی پێشوو زیاتر نەبووبـێ ئەوا هیچـی کەمتـر نەبوو. ئەم بەرەیە لەلایەن کۆمەڵـێ خەڵکـی شەرمنەوە ڕابەرایەتـی ئەکران بەجۆرێک موڕاڵـی خەباتـی پێشوویان ڕێگربوو کە ڕاستەوخۆ بەو خەڵکە بڵێـن وەرن پێش ئەنجامدانـی کۆمەڵپـرسـی با ڕێگـی لێبکەیـن و ڕێگەنەیەیـن بەو کارە چونکە ماڵ وێرانـی لەدوایە و خەونـی دوست بوونـی دەوڵەتــی کوردی چەندین دەیە ئەباتە دواوە. سەرکردەکانـی ئەم بەرەیە هێندە بیـریان لە ناو ناوبانگ و مێـژووی خەباتـی ساڵانـی شاخ و پێشمەرگایەتـیان ئەکردەوە هێندە بوێرانە ڕووبەڕووی هەڵگرانـی ئاڵایـی ساختەیـی سەربەخۆی کوردستان نەئەبوونەوە.
سەرکردەو حیـزبە پێشـڕەوەکانـی هەڵگری ئاڵای ڕێفراندۆم و سەربەخۆیـی و عەومەکانیان بەجۆرێک گومـڕاو لەخۆبایـی بوون کە هەموو وڵاتە هەرێمـی و نێودەوڵەوتـی و زلهێـزە جیهانییەکان و تەنانەت کۆی حیـزبە عـێـراقییە عەرەب و غەیرە عەرەبەکانـی کەمایەتییە نەتەوەکانـی تریش داواین لێئەکردن کە ئەو کۆمەڵپـرسییە بۆ ماوەیەک دواخرێت بەڵام ئەمان هەر سووربوون لەسەر ئەنجامدانـی بەجۆرێک تەنانەت گوێیان بۆ نامە مێـژوویەکەی ڕیکس تیلەرسـن وەزیری دەروەی ئەو کاتـی وڵاتە یەکگرتووەکانـی ئەمریکاش نەگرد کە زۆر گرنگتـر بوون لە بەڵێنـی “بلفۆر کە تەنها لە 35 ووشە پێکهاتبوو” بەڵام “ئەو نامەیەی تیلەرسن لە 700 ووشە پێکهاتبوو” و بەڵێنـی زۆر گەورەشــی تیابوو لەوانە (داننان بە مافـی چارەنوس، داننان بەوەی کە کورد لە ساڵی 1921وە لەژێر ستەمدایە، باسـی کردنـی کۆنفیدرالـی نێوان عـێـراق و کوردستان و دیاری کردنـی سنوری کوردستان) بەڵام ئەمان سواری سەری خۆیان بوو بوون و لە کۆتیشدا سەری خۆیان پاراست و سەری ناوچە دابڕێنـراوەکانـی دەرەوەی سنوری هەرێم و خەڵکەکیان خوراد و خەونـی لە مێـژێنەی هەموو تاکێکـی کوردیان زڕاند.
ئێستا و ساڵێک دوای ئەو ڕووداوە مێـژووییە کە خەونـی دروست بوونـی دەوڵەتـی کوردی بۆ چەندین دەیەی تـر بردە دواوە عەرابەکانـی ئەو کاتـی ڕێفرەندم و دروست کردنـی دەوڵەتـی کوردی ملـی یەکتـر ئەشکێـنـن بۆ گەشتـن بە بەغا و وەرگرتنـی چەند پۆستێک بەجۆرێک کە هیچ شەرمێک لە بەڵێنەکانـی پار ساڵیان ناکەن کە ئەیان ووت (ئیتـر ئێمە تەنها بۆ پرسـی جیاکردنەوەی سنور و وەک دوو دراوسـێ لەگەڵ عێـراق دائەنیشیـن) بەڵام ئێستا ئەگەر لە دەرگاشەوە دەریان بکەن لە پەنجەرەوە ئەچنە ژوورێ، شانـی ئەوانە ماچەکەن کە بە زریپۆش بەسەر لاشەو جەستەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیا تێئەپەڕێـن و بەزەویدا پانیان ئەکردنەوە کە بە خوێـنـێ خۆیان ئەیانویست پارێزگاری لەو سنورە بکەن کە هەلێکـی مێـژووی خوڵقاندبووی لە دوای ڕوخانـی ڕژێمـی بەعس و داگیـرکاریەکانـی داعش، کوردی گـێـرابۆوە سەر زێدو خاکـی خۆی و بۆ یەکەم جار کورد خۆی بڕیاردەرو خاوەن ماڵ بوو.
زۆر بینـدارکەرو بەئازارە بۆ تاکـی کورد کە ئەبێنـرێ ئەو شاندەی پار گوایە ئەچوون بۆ بەغا بۆ ڕێکەوتن لەسەر دیاری کردنـی سنوری کوردستان لە عێـراق ئێستا دووبارە و پاش ساڵێک گەڕاونەتەوە بۆ هەمان شوێن بەڵام ئەمجارەیان بۆ جەخت کردنەوە لەسەر عێـراقـی بوونیان و یەک پارچەیـی خاکەکەی! کە ئەبینـرێ سەرۆکـی هەرێمـی دوو جار بەتۆپـزی ماوە بۆ درێـژکراوەی ئەو کات لە هەڕەشەی دروست کردنـی دەوڵەتەوە دەستـی کردووە لە هەڕەشە کردن لە سلێمانـی ئەو شارەی کە سەرۆکـی پارتـی ئەگەر بۆی بکرێ و بۆی بلوێ بـێ دوو دڵـی نەک سـزای سیاسـی و ئابوری وەک ئەوەی ئێستا حکومەتەکەیان بەرامبەر سلێمانـی ئەیکا بەڵکو ئاو هەواشـی لێئەبڕێ تەنها لەبەر ئەوەی دەستەمـۆی ئەوو حیـزبەکەی نابن! کە ئەنینـرێ 25ی ئەیلولـی 2017 کێـرڤـی کوردستانـی بوونـی پارتـی و ئەکێتـی و عەرابەکانیان هەموو پێوانەیەکـی تێپەڕاندبوو بەڵام ئێستا و پاش ساڵێک کێـرڤـی عێـراقـی بوونیان لە عەرەبە عێـراقیەکان زیاتر ئەخوێنێتەوە و ملـی یەکتـر ئەشکێـنـن بۆ بەدەستهێنانـی پلەو پۆست لە “بوغدایەی کە پێشتـر پێیان ئەوت بوغدا پارەی نیە موفلیسە”.
ئێستا زۆر گرنگە تاکـی کورد لە هەموو کاتـێ هۆشیارتربێت و ئەو سوکایەتیەی بە سەروەری خاکـی هەرێم و لەدەستدانـی نیوەی زیاتـری خاکەکەی لەسەر دەستـی پارتـی یەکێتـی کـرا لەبیـر نەکا و تۆڵەی ئەو هەموو کارە ناپەسەندانەیان لێبکاتەوە لەڕێـی هەڵبـژاردنەوە. ئێستا باشتـریـن فرسەتە کە تاکـی کورد لە ساڵیادی ڕێفرندمە مەزاجیەکەی پارتـی و یەکێتـی و عەرابەکانیان بە دەنگدان تۆڵەیان لێبکەنەوە، ئاخـر ناکرێ تۆیەک کە ناڕازی و پەستـی هەڵەکانـی ئەوانـی لەماڵەوە دانیشیت و بایکۆت بکەی بێئاگا لەوەی کە هەر ئەو بایکۆتە و نەچوون بۆ دەنگدانەی تۆ چوار ساڵـیتـر تەمەنـی حکومڕانـی ئەوان درێژەکاتەوە کە دوور نیە هەڵەی ستراتیـژی گەورەتر لەسەر دەستـی ئەوان ڕووبدات لە داهاتوودا کە ببێتە هۆکاری لە دەستدانـی ئەوەی کە ماویشمانە.
تۆیەک کە توڕەو پەست و غەمگیـنـی لە دەستدانـی خاکەکەتـی پاش ئەوەی 25ی ئەیلولـی 2017 چوویت بۆ دەنگدان بۆ سەروەری و دروستکردنـی دەوڵەتـی کوردستان و هیواکانتیان تەفرو تونا کرد ئێستا کاتـی حەق و حسابە و بە دەنگدان و دووریانخەیتەوە ڕێگە نەیەی جارێکـیتـر ئەم دەستەو تاقمە بڕیار لەسەر ژیان و خاک و داهاتووی ئەم نیشتمانە و خەڵکەکەی بدەن. پارتـی یەکێتـی ئەگەر لە هەڵبـژاردنا پێگەیان بەهێـزتربـێ نەهامەتـی زیاتـر بەسەر خەڵکا ئەهێنـن و تەنازولـی زیاتـر بۆ هێـزە هەرێمیەکان و عێـراقیەکان ئەکەن هەربۆیە گرنگە ئەو حیـزبە تاقـی کراوانە جارێکیتـر نەهێنـرێنەوە پێشەوە، ئاخر ئەوان لە ئاگر ئەچن گەر لێیان نزیک بیتەوە ئەوکەن بە سووتەمەنـی و گڕی خۆیان بە تاوو گەشتـر ئەکەن تۆش بە خۆڵەمیش.
کاتـێ درگایەک بەڕوودا دائەخرێت ئەوا درگایەکـی تر بەڕووتا کراوەتەوە بەڵام مرۆڤ هەمیشە چاوی لە درگا داخراوەکەیە و ئەو درگایە نابینـێ کە بەڕویدا کراوەتەوە، پارتـی و یەکێتـی ئەو درگا داخراوەن پشتیان تێکەن و ئاوڕیان لێمەدەنەوە ڕوو لەو درگایانە بکەن کە بەڕووتانا کراونەتەوە درگای گۆڕان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت