شاخەوان سەنگاوی: نامەیەکی کراوە بۆ بەرێز قوباد تالابانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڕێز گەر بیستبێتت وتەیەکی زۆر جوان هەیە کە دەڵێت (حکومەت باوکی میلەتە) بەڵام ئیدی من نازانم مەبەستی ئەم حکومەتەی خۆشمانە یا نا!
چونکە جەنابیشتان رۆژێ لە ڕۆژان منداڵ بوونەو وە چاکیش دەزانن کە منداڵ هەرچەندە گەورەش بێت، هەمیشە چاوی لەو دەستە ودیاریەکە کە باوکی لە گەڵ تەقەی دەرگادا بەدیاری پێشکەشی دەکات، گومانیشم لەوە نیە کە جەنبتان سەرگوزشتیەکتان هەیە لە گەڵ دەستەو دیاری باوکتانا.
بەرێز داواکارم کاتێک جەنابتان سەردانی ناوچەیەک دەکەن ئەگەر بۆ هەرمەبەستێکیش بێت رێ بە کەس مەدەن ببێتە چاو ساغتان ئەو دەرگایەی کە ئەوان دەیەوێت بەدەستی تۆ لە دەرگای بدەیت، بەڵکو خۆتان ببنە چاو ساغی خۆتان لە رێگایی هەیکەلی ئیداری ئەو ناوچەوە، بدەن لەو دەرگایەی کە خۆتان بە گرنگی دەزانن تا هەست بە زۆرترین کەم و کورتی بکەن و لە کەمترین ماوەدا هەوڵی چارەسەر کردنی بدەن.
بەرێز من لە زانکۆی چەرموو کاردەکەم کە سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵایە، ئەم زانکۆیە دەکەوێتە ناوچەیەکەوە کە بە پایتەختی ئەنفال کراوان ناسراوە کە ئەویش قەزای چەمچەماڵە کە لەم قەزایەدا فەرمانگەی حکومی زۆرە بەڵام تەنها دوو دامەزراوەی تێدایە کە لە ڕووی پلەبەندی ئیداریەوە لە پلەی بریکاری وەزیردایە. کە یەکێک لەو دامەزراوانە زانکۆی چەرموو، هەربۆیە بەرپرسانی ئەم زانکۆیە چاو لە دەرگابوون تا جەنابتان بە پریاسکەیەکی پڕەوە لە دەرگاکەی بدەن و بە ئومێدی چارەسەر کردنی کێشەکانی دنیایەک خەونی ڕەنگاو ڕەنگیان هەبوو بۆ زانکۆ. چونکە ئەم زانکۆیە لە هەناوی سەخترین قەیرانەکانی کوردستانەوە لە دایک بوو کەچی ئەمە نەبووە ڕێگر لە بەردەم خواست ویستی ستافە ماندوونەناسەکەی ئەم زانکۆیە توانی لە ریزبەندی زانکۆکانی هەرێم پلەی هەشتەم وەربگرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2016 – 2017. کەچی ئەم زانکۆیە یەکێک لە گەورەترین بینایەکانی کە ئێستا بەس هەیکەلێکە دەبوایە چوار سالێش بوایە دەرگای هۆڵەکانی بە روو خوێندکارانیا والابوایە بۆیە دەڵێم ئەگەر هیمەتێک نەکەن ئەم بینایە پێش تەواو بوونی دادەڕمێت.
بەڕێز بە هۆی پۆستەکەتەوە من ڕێ بە خۆم دەدەم ئەم پرسیارەت ئاراستە بکە تواخوا جەنابتان ڕەزامەندن مندالەکانتان لە خوێندگایەکدا بخوێنن نەک زانکۆیەک کە بالەخانەکانی سیاجێکی تۆکمەی نەبێت لە بەر هیچ نا بەس لە بەر ئەوەی مەڕ و ماڵات و گیاندارە بەرەلاکانی کە لەو ناوچدا دەژین نەتوانن بە سانایی بێنە حەرەمی زانکۆ کەچی بەم حاڵەشەوە زیاتر لە دوو هەزار خوێندکار لەم زانکۆدا درێژە بە خوێندن دەدەن بە سیستەمی بۆلۆنیا کە باشترین سیستەمی خوێندنە لە ئەوروپادا وەیەکێکیشە لە پێشەنگەکانی ئەم سیستەمە لە هەرێمی کوردستاندا. ئەم زانکۆیە دەیان پێداویستی تری هەیە کە لەوەها نوسینێکدا مەودایەکی زۆر دەگرێت هەر لە بینای سەرۆکایەتیەوە بگرە بۆ هۆلەکانی شیکارەیەکان و یاریگاو و رێگاو…. هتد.
بەو ئومێدەوە دەژیاین کە جەنابتان لە گەڵ سەردانی شارەکەمان دەستان بەو دەست ودیاریانەوە قورسبێت کە هەناسەیە بۆ زانکۆمان کەچی نەک دەست بەدیاری نەبوون بۆ زانکۆمان بگرە لە دەرگاکەشیتان نەدا. بەداخەوە! بەڵام ئێستاش نەچووە دەتوانیت سود لە هەڵوێستەکانی بەڕێز(مام جەلال) وەربگریت و لە ماڵەکەی خۆتەوە بە دەستێکی پڕ لە هەناسەوە بۆ زانکۆمان پێشوازی لە دڵە شکاوەکانی ستافە ماندوونەناسەکەی زانکۆی چەرموو بکەیت.
تێبینی/ بەهیوام دەستەکانت کورت نەبێت بۆ زانکۆمان و ئەم نامەیەش نەخرێتە تەنەگەی خۆڵی موبایلەکەتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت