فەرەیدون کونجرینی: تێــگەیشتنی من و تۆ لە گۆڕان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گـــــــۆڕان پەیوەندی لەگەڵ هەر لایەنێک دەهێڵێت و بەردەوامی دەبێت، دەرگای گڤتوگۆ بەکراوەیی دەهێڵێتەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و چارەسەری کێشمەکێشی سیاسی بەتایبەت ناوخۆی هەرێم ” لەم پرسەدا نا عەدالەتی دزی و گەندەڵی لەهەرکەس و حیزبێك قبوڵناکات و شەفافیەت و دادپەروەری بوونەتە بەردی بناغەی یاسا و سیاسەتەکانی، ئیدی چەندجار نوێنەری لایەنەکان ڕوبکەنە مەکۆی سەرەکی و پڕۆژەیان هەبێت و مەبەستیان ڕیشەکێشی گەندەڵی و سەروەری یاسانــەبێت” ناتوانن بە داواکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان پێبکرێت کەلەهەر پڕگەیەکدا سەروەری یاساو هاوڵاتیانی لا مەبەستە.
گۆڕان دەڵێت: ئەوبەرگەی پۆشیوتانە کۆن بوو دڕا، دەبێت بیگۆڕن تا پڕۆسەی سیاسی کوردی سەرکەوتوبێت بەسەر هەرململانێ و گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی ” پێکەوە کارکردن لەسەر پاکێجە نیشتمانی نەتەوەیەکان، حیزب لە پەیوەندی نێودەوڵەتی دابڕێت و ئەو ئەرکە بەپەرلەمان و حکومەتی هەرێم بسپێردرێ و دەستوری بکرێ.
بۆ یەك خستنەوەی حکومەت و پێکەوە کارکردن، سەرەتا لایەنە دەسەڵاتدارەکان موڵکو زەویەکان ڕادەستی شارەوانی ناوچەکان بکرێتەوەو، گومرک و داهاتی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتیی حیزبدا نەمێنێ و، هێزی نیشتمانی دامەزراوەبکرێ و، پێکەوە لەسەر پرسە نیشتمانیەکان کاربکەین بەپێوەری یەکگرتویی و، ناوچە دابڕێندراوەکان بخرێتە ژێر دەسەڵاتی کوردی و پارێزگاری لە سنورمان بکەین و، پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لەبەرژەوەندی گەل و نیشتمانمان بە کار بێت.
گوشاری لایەنە سیاسیەکان و مانەوەیەیان لە بەغداد لە پێناو بەرژەوەندی کوردا نیە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی حیزبی و ئاشتەوایی ئێراقەو فەرمانێکی نێودەوڵەتیە، تا کاتی خۆیدێ لەگەڵ ئێراق هەماهەنگ بن، کاتی ئەوە نەهاتوە کورد جودا بکرێتەوە، بەڵام دەمەوێت ئەوە بڵێم زۆر گرنگی بە بەغدا مەدەن ” دەوڵەتی ئێراقی فیدراڵ ناوێکی زلە هەروەك وڵاتێکی وێرانە. فیدراڵیزم واتە پەیوەندیەکی توندوتۆڵ یاخود دەوڵەتی بەڵێن، بەستن یان ویلایەتێکی یەکگرتوو کۆمەڵگیرێکی بەڵێندەرو ئاسانکار بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتێکی یەکپارچەیی و پێکەوەژیانی گەلانی ناوچەکە، من بە گەلی کورد دەڵێم ئێوە ئەو فیدراڵیەتان نەوێت کە لەماوەی 15 ساڵی فرەحیزبی و بیرۆکەی نوێی باشتر لە سیستەم و حوکمڕانی ڕژێمی بەعس نوسراوەو کراوەتە دەستوری ئەو فیدراڵیەی نەبۆتە جێی متمانەو هەڵەڕێکارەکانی سەرچاوەی یەکەمی گەندەڵیە هەموو لایەکی دابڕیوە بەجۆرێ پەرتبوون یەگرتنەوەیان سەختە ، باشتروایە کورد ئەو %١٢ی نەوێت و خۆی دابڕێ لە فەرمان ڕەوایی .
ئەوەندەی من بزانم لەسەر نمونەی فیدراڵی سویسراو ئەمریکا بۆتە بناغەی ڕێکخسن و یەکگرتن و پێکەوەژیانی گەلانی ئەو دووڵاتە پێویستە ئێراق والێبکرێ ، دەنا ئەمجۆرە فیدراڵیەیی ئێراق کارتۆنیەو خەڵک و گەلانی ئێراقی چەواشەو پەرتکردوە، فیدراڵیەت لەبارترین چارەسەرە بۆ کێشەی ئەو وڵاتانەی ڕەگەزی جیاوازو گەلی جۆراوجۆرو شەڕەنگێزی تێدا دەژی لەهەمبەر پێکهێنانی
کۆمەڵگەیەکی یەکگرتو بەپێی سەردەمی شارستانی نوێ ڕێبکات و پارێزگاربن لە سنوری ناوچەکەیان و ئامادەیان هەبێت لە هەرگەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی و ڕوبەڕووبونەوەیەك.
بەرلەوەی لە بەغدا خۆتان بە یەکڕیزی و پێکەوە کارکردن بنوێنن و کێشەکانی هەرێم و ناکۆکیەکان چارەسەرکەن دودیوی دراوێکتان نەبێت” پێویستە پارتی و یەکێتی خۆیان رادەستی پڕۆژەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و بیروڕای نوسەرانی سەربەخۆ بکەن کەلەپێناو بەرژەوەندی خەڵك و جاکردنی ئاستی سیاسی و کۆمەلایەتی دەنوسن ” ئیدی هیچ لایەن و کەسێک لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکانیان پۆستەکان نەکەنە قوربانی و داهاتی نیشتمان شەفاڤیەتی دەستوری یاسایی کرێ”
شەفافیەت لای گۆڕان ئامانجی وەزارەتێك و دوانـــنیە” لە پڕۆژە سەرەتایەکانیدا بەدرێژایی 10 ساڵی ویستیەتی سەرجەم دامەزراوەکان ئەکتیڤ بکرێ بەجۆرێ خەڵکی متمانەپێکراو راستگۆ و دور لە مەرامی حیزبی بۆ تەرخانکرێ*

هەندێك تێبینی لەسەر وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان
وەزارەتى پلاندانان” داڕشتنی پلانە ستراتیجییە بایەخدارەکانی ووڵاتە بۆ بەرەوپێش چوونی سەرخان و ژێرخانی دەوڵەت و پایەکانی بەڕێوەبردن خەڵک” ئەم وەزارەتە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی جێبەجێکاردا بۆ دانیشتوان و داهاتوەکەی” بەداخەوە نەیتوانیوە بە ئەرکەکانی خۆی هەستێت و جارەسەر بۆ قەیرانی دارای هەرێم و ڕوبەڕوبونەوەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانی نەپێکاوە وەك سەرهەڵنەدانەوە لەوەی ڕویداوە لەڕابوردودا ” وەزارەتی پلاندانان گرنگی خۆی نیەو ناتوانێ وەك پێویست کاری گەری هەبێت لەسەر حکومەت و کەمکردنەوەی کێشەداراییەکان، یەك لە ئێستای دەسەڵاتی کوردی و نابێتە چارەسەری هەر تەوەرێ وەزارەتی پلانداناو بەربەست نەبوە بۆ پلانگێڕی” ئەرکی پلاندان لە پەرلەمانەوە ئەنجامدەدرێ ” پەرلەمانتاران پێشیاریان دەبێت بۆ هەرئەگەرێکی نەخوازراو لەناو هۆڵی پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ نەخشە رێگەو چارەسەری بۆبکرێت و ” پێگەی وەزارەت بسڕدرێتەوە.
وەزارەتى سامانى سروشتى و وزە کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین بەرهەمی وڵات لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە پەیوەندی هەمیشەیدان بۆ هاوتاکردنی سامانی سروشتی و داهات” دەبێت لەم وەزارەتەدا جیاواز لە بەڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی هەبێت و نوێنەری حیزبەکان لەیەك نزیك نەبن و خەڵکی هۆشیارو شارەزا لەوبوارەدا تەرخانکرێ ”
وەزارەتى پەروەردە بناغەی کۆمەڵایەتی و هەڵچنینی سیستەمی سیاسیە لە پەروەردەکردنی نەوەی نوێ” پێویستە گرنگی زۆر پێبدرێت ڕوداوە نەخوازراوەکان دوپات نەبنەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا دور لەگەندەڵی و پێشبڕکێ هاوڵاتیان بە ئاستێکی یەکسان و جیاواز لە ڕابوردو ببەستێتەوە بە خوێندنی دەرەکی و گەیاندنی هەرتاکێکی بە ئەزمون لە بوارەجیاجیاکانی جیهاندا ”
وەزارەتى تەندروستى پێویستی بە ئەکتیڤکردنەوە هەیە کەلە ئێستادا ڕێژەی %85 بازرگانی دەرمان لە دەستی بەرپرسە حیزبیەکانداو وەزارەتێکی ناتەندروستە ”
كاروبارى كۆمەڵایەتى بناغەیەکە بۆ پارێزگاری زوبانی دایک و هێشنەوەی کولتوری کوردی بە ئاستێکی شارستانی نوێ”
وەزارەتى كشتوكاڵ سەرچاوەی بژێوی هاوڵاتیانە نەهێڵدرێت هاوشێوە 24 ساڵی رابوردو فەلاح خاوەن موڵکە کشتوکاڵیەکان بێهیواکەن ”
وەزارەتى بازرگانى شکستی گەورەی هێناوەو بۆتە سەرهەڵدانی قیرانی دارایی ، بە دەسەڵاتی حیزب سەرجەم کاروبارەکان دەبرێن بەڕێوەو دەبێت پرسی حیزبی تێدانەبێت ”
وەزارەتى گەشمردە ئەو وەزارەتەی زۆرترین قوربانی دەری کوردو تێکۆشەری گرتــۆتەخۆ ببێتە پشتیوانی بۆ نەوەی هەرگەشمردەیەك و پشتیوانی لە خێزانەکانیان بکرێت ” ئەم وەزارەتە دابڕێ لە ئەنجومەنی وەزیران و بە ڕێکخراوەیی بکرێ تا دوربێت لە فەرمان ڕەوایی بەرپرس”
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان” باری گەنجانیان لارکردوە هێندە کەمتەرخەمن لاوەکان ڕودەکەنە وڵاتانی دەرەوە یان لە پلەیەکی باشی خوێندندایەو لەسەر شيقامەکان دور لە تواناکانی بژێوی ژیانی دابین دەکات و… هتد.
وەزارەتى ئەوقاف” پێویستە ئەم وەزارەتە نەهێڵدرێت و دورخرێتەوە لە حیزب و حکومەت یاساو چەند بڕگەیەکی بۆ داندرێت لە بڵاوکراوەو گەیاندنی پەیامە ئاینیەکان و سەربەخۆکرێن و کاریان بە حکومەتەوە نەمێنێت ”
لە وەزارەتى داد” دادوەری تەندروست لەچوارچێوەی تەلاری دادگادا بڕیاربدات بێ هیچ سڵکردنەوەیەك
وەزارەتى دارایى و ئابورى کە بڕبڕەی بەڕێوەبردنی سەرجەم دامودەزگاکانە ” دەستێوەردانی حیزبی شکستی دەسەڵاتەکانی دیاری کردوە
وەزارەتى ناوخۆ” پەیوەستە بە ئاسایش و ئارامی شارو شارۆچکەکان و دەزگایەکی سەرەکیە” بەڵام دابەشکراوە بەسەر دو حیزبدا”
وەزارەتى كارەبا” یەکێکە لە شکستی حکومەت و دەربڕینی نیگەرانیی خەڵک لەم پرسەدا دەبوو لە پاش پڕۆسەی ڕزگارکردنی ئێراق کێشەی کارەبا بونی نەبوایە”
وەزارەتى شارەوانى و گشتوگوزار” دیمەنی شارو شوێنەگشتیەکان سەرنج ڕاکێشنین تا گەشتیاران ڕوبکەنە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لێرەشدا کەمتەرخەمی زۆر دەکرێت ”
رێگاوبان وئاوەدانكردنەوە” نەیتوانیوە بە ئاستی باش کاروبارو کەمتەرخەمیەکان کۆتاکات ” بە ئاستێکی زۆر خراپدا هێناویانەو گەندەڵێ تێدا ئەنجام دەدرێت ” وەك نمونە شەقامەکان و هێڵی خێرای ئۆتۆمبێل بە ئاستێکی مۆدێرن و جیاواز لە وڵاتانی جیهان و سەردەمیانە ناکرێن ” هەرپڕۆژەیەکیان پاش تەواوبونی تا 3 ساڵ کێشەی هاتوچۆ دروستدەکات ”
گواستنەوە و گەیاندن” وەزارەتى پێشمەرگە” هەتا بەدامەزراوەیی نەهێڵدرێ و سەربەخۆ نەکرێت نابێتە پرسێکی نیشتمانی “

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت