111.2899 Barzani 7

بەهرۆز جەعفەر: پارتی چی چاندووە ئەوە ئەدورێتەوە.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەوە هیچی تێ ناچێ 200$ بەین بە گەنجێ چوار پەیج دروست ئەکاو، سەت جنێو و بێ ئەدەبی بکات. هەقە بە فیترەت وەک بەشەر بن، جا عەزیزم وامەکە… ئێستا ئەزانم لە کوێشدا دانیشتووی!.
پارتی بە عومری خۆی هیچی نەکردووە جگە لەوەی ئینسانی کوردی کردووە بە گژی میللەتەکەی خۆیدا، جگە لەوەی حەزی بەوە بووە دوژمنی وەهمی بۆ خۆی دروست بکا، وا بکا لەناوەوە کادرو پێشمەرگە داماوەکانی بە شتێکەوە سەرقاڵ بکا، ئیتر حیزب و گروپ و میدیاو هەموو شت دروست ئەکا بۆ دژی خۆی و، کادرەکانی خۆی تێ بەرئەدا…بلەو شۆڕشی ئەیلولەیا، هەر بەزۆر لای بەکرەجۆ و قەرەداخ باڵی برایم ئەحمەد و مام جەلال هەڵئەتەکێنن و وایان لێ ئەکەن پەیوەندی بە بەعس و حکومەتی عێراقەوە بکەن.!.
پارتی زۆر حەز ئەکا نیوەی کورد خائین بێت، پاڵیان پێوە ئەنێت تا هەڵە بکەن بۆ ئەوەی بڵێ ئەوەتا « ئێمە ڕەسەنایەتیمان لێ ئەبارێ»!. جا لەبەرئەوە هەڵەو خیانەت ئیشی چەتەو درۆزنەکانی حکومڕانی کوردییە و، کوردە ڕەسەنەکان بەرژەوەندی میللەت و خاکی کوردستان ئەخەنە پێش هەمو شتێکەوە. پار ئەم کاتە ئەیانوت بەغدا 55 ماددەی دەستوری پێشێل کردووە ئیمساڵ لەبەغدا شەڕە پۆست ئەکەن!.
تۆ لە کوردستان بوار بەکەس نادەی، لەبەغداش خەڵک خزمەتکاری ئێوە نییە بەناوی درۆو دەلەسەی کوردایەتیەوە دەنگتان پێ بدات. لە کوردستان وەک دابەستە دونیایەک میدیاو ڕۆشنبیری پاڵ دیوار و لۆکاڵیت داگرتووە پێتوایە نەخشەی ناوچەکەت بۆ ئەگۆڕن، لە دەرەوەش هیچ ناچنیتەوە. پاڵپشتی سەرۆک کۆمارێکی لاوازتان کرد، شەق و زللەی حەشدی شەعبی و سوعبەتەکانی حەسەن پلایستان چنییەوە، هەرچەند حیزبی کوردی شەقی دوژمن بە شانازی و دەستکەوت ئەزانێت!. بەس بۆ ئینسانی کوردی ئازان!.
ئەممەن، هێشتا ئەوەندە پێکەنیناوین، ئەڵێن «کارتی ڕیفراندۆم لە گیرفانمایە» ئەڵێن « 31ی ئاب شانازییە» ئەڵێن «تاڵانی و گەندەڵی دەوڵەتداری یە» ئەوەی کە بنکۆڵکردنی قەوارەی کوردییە ناویان ناوە «ئارامی و ئاسایش». تۆ بێ ئەدەبی ئەکەی، درۆ ئەکەی، کاتی خەڵک بە شتی پروپوچ ئەکوژی، هەقیقەت خەڵک کرێکاری ماڵە بابی ئەنگۆ نییە، سادەترین هاوڵاتی بگری خەبات و قوربانیدانی زیاترە لەم مناڵ و مەزمانەی حیزب. جەنابی بارزانی ئەڵێت «ئەو تەسەڕوفاتە ناشرینانە لەسەر ئالی بارزان حیساب مەکەن» چۆن حیسابی نەکەین کاکە!؟. دە زەحمەت نەبێ تەنها بۆ بیست چوار کاتژمێرحاشا لەوانە بکە.!.