خالید ڕەزا: مەترسیەکانی دەنگدانی بادینان لەسەر هەڵبژاردن!

سەرەتا بۆ ئەوەی ریگە لەهەر نەفەسیکی ناوچەگەری بگرم، ئەڵێم باشوری کوردستان لە حەمرینەوە بۆ چواردەوری موسڵ و لە زاخۆوە هەتا مەندەلی لای من کوردستانە و هیچ جیاوازیەکی نیە. ئینجا بۆئەڵێم: […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سەرەتا بۆ ئەوەی ریگە لەهەر نەفەسیکی ناوچەگەری بگرم، ئەڵێم باشوری کوردستان لە حەمرینەوە بۆ چواردەوری موسڵ و لە زاخۆوە هەتا مەندەلی لای من کوردستانە و هیچ جیاوازیەکی نیە.
ئینجا بۆئەڵێم: دەنگدانی بادینان مایەی مەترسیە؟
یەکەم: هەڵبژاردنی کوردستان سیستمی یەک بازنە ییە، واتە دەنگیکی بادینان کاریگەری لەسەر نوینەرایەتیکردنی گەرمیان ئەبێ!
دوەم: بۆ یەک بازنەیی یە؟ ئەی گۆڕان بۆ قبوڵیکرد؟
گۆڕان دژی سیستمی یەک بازنەیی یە، چونکە تەمسیلی نادادپەروەرانەی ناوچە جیاجیانی کوردستان ئەکا. گۆڕان پرۆژەی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنی هەبو، لە پرۆژەکەیدا داوای کرد کە سیستمی هەڵبژاردن لەیەک بازنەییەوە بکرێ بە فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پاریزگا و قەزا. بەلام بەهۆی دیکتاتۆریەتی زۆرینەی پارلەمانەوە کە پارتی و یەکیتی بون، بێگومان هەندێک لە دوکانە سیاسیەکانی تریش هاو ئاوازیان بون، پرۆژە یاساکەی بزوتنەوەی گۆڕان وەک پرۆژە یاسای موچە بۆ کابانی ماڵ زیندە بەچاڵکرا.

بۆچی یەک بازنەیی ترسناکە و نمونەت چی یە؟
کاتیک هەمو کوردستان یەک بازنەیە وەک ئێستە، کەواتە ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدان لە بادینان کاریگەری لەسەر ریژەی دەنگدان لە هەولێر، سلیمانی، گەرمیان و هەلەبجە ئەبێ.
خۆمان ئەزانین پارتی حیزبێکە لەژێر دەسەلاتی خۆی دا ڕێگە بە ممارەسەی دیمۆکراسیانە نادا و، دەسەڵاتێکی شمولی پیرەو ئەکا، بۆیە لە بادینان کۆنترۆڵێ هەمو دەنگەکانی کردوە و خەڵک بەزۆربێ یان بەتەزویر ئەباتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنیگان پێ ئەدات، هەمیشە لە بادینان ریژەی دەنگدان لە 80٪ بۆ سەرەوە بوە!
نمونەیەک: ئیستە پارتی لە کۆی 38 کورسی لە پارلەمانی کوردستان، 28 کورسیان هی ناوچەی بادینانە. تەنها 10 کورسی هی هەمو ناوچەکانی ترە، واتە زیاتر لە 73٪ ی دەنگەکانی پارتی کە ئیستە بەهۆی ئەو 38 کورسیەوە حوکمی کوردستان ئەکا، لەڕێی نوینەرایەتیکردنی بادینانەوەیە!

ئەی چارە؟
بێگومان پارتی و یەکێتی میژویەکی ناشیرین یان هەیە لە تەزویرکردنی دەنگی خەڵک دا. لەیەکەمین هەڵبژاردنی کوردستان 19- 05- 1992 سەرەتای تەزویرکردنە کە پارتی دەستی پێکرد، هەم مرەکەبی دەنگانی گۆڕی، هەم لە جیاتی مردوەکانیش لە بادینان دەنگی دا، بەجۆریک ڕێژەی دەنگدانی گەیاندە 114٪ !! لەجیاتی ئەوەی یەکێتی سیستماتیکانە دژیەتی تەزویر بکا، لەسەر بنەمای ئەو پەندە کوردیەی کە ئەڵێ: دو گا لەدۆڵێک دا بن، ئەگەر ڕەنگی یەک نەگرن، ئەوا خوی یەک ئەگرن. یەکێتی هەم رەنگ و هەم خوی پارتی بەزیادەوە گرت!
ئاماژەکانی ئیستە وا پیشان ئەدەن کە لە پاریزگاکانی هەولێر و سلیمانی و گەرمیان و هەڵەبجە خەڵک ئارەزوی دەنگدانیان نیە و ڕێژەی بەشداریکردن لە چاو بەشداریکردنی بادینان دا، کەمە. جا مەترسیە گەورەکە لێرەدایە، هەتا خەڵکی ئەم پاریزگایانە کەمتر بچن بۆ دەنگدان هەیمەنەی پارتی و بادینان لەسەرتان زۆرتر ئەبێ. ئەگەر خەڵک لەم پاریزگانە زۆرتر بچن بۆ دەنگدان، مەترسی دەنگەکانی پارتی لە بادینان لەسەر ئایندەی هەریم کەمتر ئەکەنەوە، هەتا ڕێژەی بەشدایکردن زۆرتر بێ، نرخی کورسی پارلەمانی گرانتر ئەبێ، هەتا خەڵک کەمتر بروات بۆ دەنگدان، نرخی کورسی پارلەمان نزمتر ئەبێ، کە نزمتریش بو پارتی و یەکیتی بەو تەزویراتەی کە ئەیکەن ئەتوانن بەدەنگە تەزویرەکانیان کورسی زیاتر بەرن! بۆیە کورترین ڕێگای هەنوکەیی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی تەزویری پارتی و یەکیتی ئەوەیە، کە خەڵکی کوردستان بچن بۆ دەنگدان. دەنگ بدەن بە لیستی 148 بزوتنەوەی گۆران و بیکەن بە زۆرینەی پارلەمانی، تا لە پارلەماندا بتوانی یاساباشەکان دەربکا و، ڕێگری لەو یاسا و بریارانە بکا کە دژی بەرژەوەندیەکانی زۆرینەی خەڵکی کوردستانن. چونکە لە ناو پارلەماندا دەنگ یاساکان یەکلایی ئەکاتەوە، نەک سەنگەر لێدان و سەنگەر گرتن. بیرت نەچێ کە گۆران بو بە زۆرینە لە پێکهێنانی کابینەدا دەسەڵاتی زۆر تر ئەبێ و، یاساکان ئەکا بەکردار..
کە چویت بۆ دەنگدان زوخاوی 27 ساڵ حوکمرانی جوتحیزبەکە لە یاد نەکەی.!

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
خالید ڕەزا

ئەرشیڤی بەڕێز: خالید ڕەزا