عیماد عه‌لی: ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ ئاینده‌ی ئۆپۆزسیۆن.

بێگومان له‌ كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی كوردستان، ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات گۆرانێكی جۆرایه‌تی و چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یان روونتر بڵیین جێگۆركێی ریشه‌یی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن رووده‌دات و […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

بێگومان له‌ كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی كوردستان، ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات گۆرانێكی جۆرایه‌تی و چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یان روونتر بڵیین جێگۆركێی ریشه‌یی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن رووده‌دات و ئه‌ركه‌كان و ره‌فتاره‌كان جیاواز ده‌بێت و له‌ رۆخی گۆرێنیكی هه‌مه‌چشندا ده‌بین و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا جێگه‌ی هه‌موو لایه‌ك سه‌قامگیر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌مرۆ چۆن بجولێێته‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و كوێ بنێت؟
* ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنی داهاتوو به‌ یه‌كلایی خۆی و مه‌هامه‌كانی و ئامانجه‌كانی و جێگه‌ی خۆی دیاریبكات، یان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان له‌ ئۆپۆزسیۆن و سه‌ختیه‌كانی ژیانی سیاسی ئۆپۆزسیۆنبون كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بڕاوه‌ی له‌ سه‌ر پرسه‌كان نه‌بێت.
* ئۆپۆزسیۆنبونی له‌سه‌ر بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ بێت و رێگه‌ نه‌دات به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و هه‌ڵوێستی ته‌سكی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی رۆڵی خۆیان له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌زع و پێشهاته‌كاندا ببینێت.
* دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنه‌قین و ناكۆكی شه‌خسی كۆن و نوێ نه‌بێت و، سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ما فكری و بیروبۆچون بێتو به‌دوور له‌ كۆنه‌قین هه‌نگاو بنێتو لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ بدات.
* رۆڵی كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌ كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكی كاتی هه‌ڵنه‌سه‌نگێنێت و به‌دواداچون و تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی بێت.
* فره‌ كوێخایی و لێدوانی زۆر له‌سه‌ر حسابی یه‌كگرتوویی نێوخۆیی لایه‌نه‌ ئۆرپۆزسیۆنه‌كان ده‌بێت و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بۆ زۆری و بۆری قسه‌ و ناكۆكی له‌ هه‌ڵوێست بكرێتو خۆنواندن له‌ نێو حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ تازه‌كان نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌ك ده‌نگ بتوانن راسته‌رێی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و سه‌لبیاته‌كانی ده‌ربخه‌ن و هه‌وڵی جێگره‌وه‌ی بده‌ن بۆ خوله‌كانی تری هه‌ڵبژاردن.
* به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ هیچ لایه‌نگیك نه‌بێتونابێت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بگێرێتو له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێتو خه‌ڵك له‌ دیدو تێروانینه‌كانی تێنه‌گه‌ن. واته‌ روونی له‌ دیدوبۆچون سیمای نوێی ئۆپۆزسیۆن بێت و خه‌ڵك متمانه‌ی پێ بكه‌ن.
* ئۆپۆزسیۆنو له‌و ناوه‌شدا به‌ تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ك گه‌وره‌ترین وكاریگه‌رترین لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی ئێستا، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئۆپۆسیون بمێنێته‌وه‌، زۆر پێویسته‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆخۆی بكاتو كاری گرنگی له‌پێشینه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و نه‌یاره‌كان به‌ هه‌نگاوی روونی یان ئۆپۆزسیۆن یان له‌ ده‌سه‌ڵات ره‌فتار بكات و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆن و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌مه‌چۆره‌ تێكه‌ڵاوه‌كانی پێشتر نه‌بێت كه‌ زۆرینه‌ی له‌سه‌ر بۆچون و به‌سه‌رهاته‌ مێژووییه‌كانو بریاری پێشوه‌خت بوو.
بۆیه‌، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌دواوه‌ چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌. ئۆپۆزسیۆن پێویستی به‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی خۆی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان هه‌یه‌ و ده‌سه‌ڵاتیش خۆی له‌ چه‌قی رووبه‌روبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌بینێته‌وه‌ و هیچ پاساوێكی نامێنیت له‌ئیدعای ده‌ستخستنه‌ رێگه‌ی له‌ لایه‌ن كه‌س و لایه‌نه‌كانی تره‌وه‌ و ده‌ستی واڵا ده‌بێت له‌ بریار و نه‌بونی توانا و نه‌زانینی خزمه‌تكردن له‌م چوار ساڵه‌ بۆ هه‌موولایه‌ك روون ده‌بێته‌وه‌و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كێ له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌توانێت خزمه‌ت بكات و خه‌ڵكی لێرازیبێتو كێش له‌ سه‌رده‌مه‌كه‌ جواكه‌وتووه‌. ئه‌وه‌ی ئه‌رێنیه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌موو لایه‌ن و هه‌ڵوێست و كه‌سه‌كان جیادبنه‌وه‌ و هه‌ر لایه‌ن و كه‌سێك له‌ شوێنی دیاریكراوی خۆی ده‌بێت. له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی داهاتودا ئه‌وه‌ی راسته‌ به‌ راستی ده‌رده‌كه‌وێت و لایه‌نی ئیكسپایه‌ر و لاریش بۆ خه‌ڵك به‌ جوانی روون ده‌بێته‌وه‌ و سه‌رده‌مه‌كه‌ش ته‌زكیه‌ی كێ بكات به‌ به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ ئۆپۆزسیۆنی نوێ چاودێر و ورده‌كاری ره‌فتاری ده‌سه‌ڵات بێتو، به‌ خۆی دوور بێت له‌ تاكه‌ پۆستێكی ده‌سه‌ڵاتیش بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه‌ و هه‌وڵی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات بدات له‌ رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ خوله‌كانی تری هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان سه‌نگی مه‌حه‌ك بیت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی راست له‌ هه‌ڵه‌ و میله‌ت به‌خۆی تاهۆشیارتر بێت ده‌زانێت كێ هه‌ڵده‌بژێرێتو تا راده‌ی رۆشنبیریو هۆشیاری زیادتر بێت لایه‌نی كونجاو سه‌رده‌كه‌وێت و قۆناغه‌كه‌ تێده‌په‌رێنێت، به‌مه‌رجێك رێگه‌ خۆشنه‌كرێت بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر حسابی نێوخۆیی و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
عیماد عەلی

about عیماد عەلی