ئەشواق شێخ نەجیب: شەرەف پاساوێك نيیە بۆ كوشتن.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاساو نییە بۆ کردنە دەرەوەی فریشتەکان لە ژیان.
ئەبێ بزانين كوشتن بەهەر هۆكارێك بێت تاوانە و پێویستی بە ئیدانەکردن و دواتریش پێویستی بە سزای خۆی هەیە.
مەبەست لەم کوشتنە، کوشتنی دڵ پڕ لە کینەو خڵتەی پیاوانە، لەژێر پەردەی بیانووی شەرەفدا، کە دەرهەق بە ژنان و کچانی ئەکەن. ئەو جۆرە کوشتنە نەک هەر سەربەرزیی نییە، بەڵکو لوتکەی دەبەنگیی و ناوشیارییە.. کاتێک پیاو بەهۆی بیروباوەڕی چەسپیوی خۆیەوە، ئەو بیروباوەڕەی کە خۆی تیایدا هیچ ئامادەییەکی نییەو پێی وایە لەودیوی ئەو باوەڕەوە هیچ ڕاستییەک بوونی نییە.. ئەو باوەڕەی پێی وابێ، کە تەنها ژنان ئەبێ شەرەفیان هەبێت و بەشی ئەوانیشی لێبدەن، ئەو باوەڕەی کە تەنها ژن بە قوربانیی ئەزانێت نەک خۆی، ئەویش لەبەردەم غەریزە بەربڵاو و بێ سنورەکانی خۆیدا… لەبەر پلەی ناوشیارییەکە، پێویستە ئەم تاوانی کوشتنە نەک هەر بە کوشتنی ئاسایی ئەژمارد بکرێت، بەڵکو شووربوونی لەپێشینە و ” ظروف مشددة” ی لەگەڵدا بەکار بهێنرێت.
لەم وڵاتە دواکەوتووانەدا، ئەوەندەی سۆراخ بۆ پاساوی کوشتنەکەو ڕەوایی پێدانی ئەکرێت، هەرگیز سۆراخ بۆ بکوژو دۆزینەوەی هاوبەشانی تاوانەکە ناکرێت.. لەبەرئەوە زۆر بە ئاسانی لە یەک دوو ڕۆژدا ئاسەواری تاوانەکە ون ئەبێت و بە بیانووی شەرەف کڕینەوە، تاوان و تاوانبار ون ئەکرێن.. لەم دۆخەشدا بە هەموو ئەو شین و ڕۆڕۆ لابەلایانەوەش کە ئەکرێت، لە دەرەنجامدا ئەبێتە جۆرێک لە پاڵپشتی کردنی تاوانبارو ونکردنی. ئەویش بەوەی کاتێکی زۆر کەم وێنەی قوربانییەکە ئەبێتە قسەوباس و دواتریش وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، دۆخەکە ئاسایی ئەبێتەوە.. لە کاتێکدا پێویست بوو پشتگیریی کردنی قوربانییەکە، لە قسەی پەتیی دەربچووایەو بگەیشتبا هەڵوێست وەرگرتن، بە پێداگیریی تەواو لەسەر بەسزاگەیاندنی تاوانبارو هێشتنەوەی دۆسییەکەی بە کراوەیی تا دادگایی کردنی.. گەر ئەوەشمان نەکرد، ئەوا ئەبینە هاوبەش بۆ ڕێ وێڵ کردن و شاردنەوەی تاوانەکە، کە لە بنەڕيتدا هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ تاوانکردنەکە،

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت