بەهرۆز جەعفەر: چۆن کاری بۆ بکەین؟.
ئێستا کورد « لە ڕووی سەربازی و ئەمنی و ئابوری و یاسایی و دەستوری و سیاسی و کارگێڕییەوە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی تری لە دەستداوە». پرسیاری ئەوەی ئایا کورد ئەگەڕێتەوە دۆخی پێش ڕیفراندۆم و 16 ی ئۆکتۆبەر کە پاڵپشتی ناوخۆیی و دەرەکی و عێراقی بۆ بەرجەستەبێتەوە؟. ئەمە بەوێدا تێ پەڕ ئەبێت ئاخۆ بۆچی کورد بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش 16 ی ئۆکتۆبەر؟. بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک وەک جاران چوار پێنج بەرپرسی باڵا 300،000 سێ سەت هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشن و پارەکەی بۆ خۆیان هەڵبگرن؟. بۆ ئەوەی هەر بەرپرسێکی نەخوێنەوار کۆمەڵێ ئۆتۆمبیل و پاسەوان و چەکدار لە خۆی کۆبکاتەوە؟. بە بێ ستراتیژ، بێ پاراستنی ڕای گشتی لە لۆکاڵ، بێ تێگەیشتنی تیۆریەکانی ئێستای ناو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بێ دامودەستگەی نیشتیمانی کورد ناتوانێ هیچ دەرفەتێ بقۆزێتەوەو، ئەکەوێتەوە بەردەم تەحەدداو هەڕەشەکان.
مایکڵ نایت لە واشینگتۆن ئینستیتیوت پێی وایە، پێویستە ئەمریکا دەست لە کەرکوک وەربدات، بۆ ئەوەی گرفتی سەربازی و ئەمنی شارەکە نەمێنێ، ئەبێت پرۆژەی ئابوریی هاوبەش و پاڵێوگەو کارخانەی نوێ بکرێتەوە لە شارەکە تا لەوێوە فێری پێکەوە کارکردن بن و، بەرژوەندی هاوبەشیش کۆیان بکاتەوە.
بەرپرسانی باڵای کوردستان، کاتێک ئەم پرسەیان لەگەڵ تاوتوێ ئەکەی ، ئەڵێن: «ئەبێ کاری بۆ بکەین»!. کار چی یە؟!. کار لەگەڵ کێ ؟!. بەڕاشکاوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕپڕ بووە لە ئینسانی دزو درۆزن سەرۆکی حکومەت لەباتی لە خۆیەوە دەست پێبکات، پەیتا پەیتا سەردانی بەغدا ئەکات!. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 10 ساڵە مەرجەعیەتێکی نییە تا لەگەڵ ڕووداوەکانی ناوچەکە خێرا بێتە دەست و یەک دەستو یەک بڕیاربێت، هێزی پێشمەرگە لەو پەڕی ئاستی ناڕەحەتی و دابەشبونی خۆیدایەتی.
بە پوختی کار لەگەڵ ئەوانە ناکرێت کە ئەم دۆخەیان دروستکردووە، بەهەمان کەرەستەکانی پێشوو هەموو ڕۆژەکانی هەفتەو مانگەکانی ساڵ پڕ ئەبن لە ناڕێکی و خیانەت و پیسخۆریی و بێ باکی. ئەگەر جەماعەتی لۆرییە دۆلارەکان و دەمهەراش و گەیت کیپەرەکانی پێشو ڕێبەرایەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەن، بەیەک ئیمزا بکرێت نەیکەین باشە. بۆ بارزانی و برازاو کوڕەکانی وا باشە لە بەردەم دەرگاکانی خۆیانەوە چاکسازی و سەربەخۆیی دەست بدەنێ، ئەوجا حکومەت (کە بەڵێنەکانی چاکسازی لەدوای 17 ی شوباتەوە بڵقی سەرئاوبون) و ئینجا بچن بۆ بەغدا نەک ئەنقەرە و تاران و واشینگتۆن.
- بابەتەکانی تری بەهرۆز جەعفەر
-
دکتۆر بەهرۆز جەعفەر: کێ دەستی گرتبون نیقمەتی نەوت بکەن بە نیعمەت، چەند بەرچاو ڕوونییەک بۆ کاک قوباد تاڵەبانی
- -
بەهرۆز جەعفەر: بڕوانە هانس مۆرگێنتاو؛ دەبێ هێزمان هەبێ و ئەقڵیش لەتەنیشتیدا.
- -
بههرۆز جهعفهر: مشتومڕى مهعریفى لەسەر لاسەنگی مێژوویی: بۆئهوهى كورد مێژوو دروست بكات.
- All Posts