دڵشاد مەجید: نادیە. ئێمە شەرمەزارتین.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نادیە ھەر سەختەچیەک ھات و ووتی: نۆبڵەکەی تۆ ھی کوردە. پێی بڵێ: تۆ لەکوێ بووی کاتێک جەستەم پڕبوو لە ئازار و بڕین..؟
تۆ لەکوێ بووی کاتێ ریشدارەکانی ھاوڕێ و پیاومەقوڵانی خەلافەت، بازرگانی لەگەل سەرکردەو بنکردەکانی ئێوە. سەڕەیان لەسەر گرتبووم..؟
تۆ لەکۆێ بووی کاتێک لەبازاری عوکازەکان بەدۆلاری سەوز ھەراج دەکرام، ئێوەش بەناوی ئێمە یارمەتی و ھاوکاریەکانتان لێ دەدزین بەناوی سەرۆک و دەزگای ساختە پێتان دەداینەوە..؟
نادیە خان دەزانی ئێمە چیمان کەمە.. ؟ ئێمە تۆزێک کەرامەتان کەمە..ئێمە مورتەزەقەو کەوای سووری بەر لەشکرین.. ئێمە دەڵال و گەوادی سیاسی ئەم و ئەوین .. ئێمە فرمێسک فرۆش و دەرپێ فرۆشی ژن و خوشەکانمانین.. بۆئەوانەی کێ زۆرتمان پێ دا .. کێ زۆرتر موشەتریمان بێت..

ئەمرۆ جیھان لەشەمەزاری خۆی
لە تاوانباری خۆی
لەبازرگانی و بێ کەرامەتی خۆی.
پاداشتت دەکا..
بەڵام ئێمە لەترسنۆکی خۆمان، لەفرەست حیزی خۆمان.. لەبێ مۆراڵی خۆمان.. لەبێ کەرامەتی و دەبەنگی خۆمان.. دەمانەوێ ئەو خەڵاتەی تۆش بدزین. دەمانەوێ ترسنۆکی خۆمان بەئازایەتی تۆ بشارینەوە و خۆمان بکەینە شەریکی قوربانیەکانتان..
تۆ پێش ئەوەی قوربانی خەلافەت بی.. تۆ قوربانی دەستی ئێمەی.
بڕۆ نادیە فرمسێکەکانی خۆتان کۆبکرەوە.
خوێنە لیقەواییە بەزۆر ڕژاوەکانی کچێنی خۆتان کۆبکرەوە.
برۆ ئازارو برین ئێزیدیەکان کۆبکرەوە.
برۆ پەڕەمووچی ھەلکوزراو و ھەڵوەڕیووی مەلەک تاووس کۆبکرەوە.
برۆ تاڵە مۆکانی ریش و سمێڵی پیرەمێردو گەنجەکانی ئێزیدی کۆبکرەوە.
بیبەرە بەردەرگای حزبەکان ..بەردەرگای کۆشکەکان بەردەرگای گردەکان. بەردەرگای سەرۆکەکان..
بەردەرگای رۆژنامەو تەلەفزیۆن و قەڵەم بەدەستەکان.
پێیان بڵێ کاتێ ئەم بارانەم بەکۆڵ خۆ دابوو… ئێوە لەکێوێ بوون؟

# وێنەی نادیە لەگەل ھاوسەرەکەی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت