مەلا سامان سەنگاوی: کێ مافی فەتوای هەیە. تەنها مافی خودای پەروەردگارە!.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

موسڵمانی بەڕێز فەتوا یان حەڵاڵ و حرام کردن تەنها مافی خودای پەروەردگارە، تەنانەت پێغەمبەریش(صلی اڵلە علیە وسلم) ئەو مافەی پێنەدراوە،
جاری واهەبوە شتێک خودا حەڵاڵی کردووە، پێغەمبەر لەسەر خۆی حەرامی کردووە، خودا عیتابی لێگرتووە.
وەک فەرمویەتی [يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ]
یاخود صەحابەکان داوای فەتوایان لەپێغەمبەر{صلی اڵلە علیەوسلم} کردووە. خودا فەرمویەتی ئەی پێغەمبەر {صلی اڵلە علیەوسلم}
پیان بڵێ خودا فتواتان بۆدەدات: وەک دەفەرموێت [يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ]
بەڵام ئێستا بەشێک لە مەلاکان یاخود لجنەی فەتوا بوون بەوەکیلی خودا بەئارەزوی خویان فتوای حەڵاڵ و حەرام دەردەکەن.
یاریەکیان حەرام کردووە ناوی پۆبجیە کەیاریەکە شەڕی تێدایە، بەڵام فەتوایان نەدا شەڕە خوێناویەکەی تورکیا حەرام بکەن بۆسەر ژن و منداڵی عەفرین!
لجنەی فەوتاو، با فەتوایان دەرکردایە بۆ‌ حەرامکردنی ئەو هەمو نەوت و داهاتی کوردستانە کە دەدزێت!
با فەتوایان دەرکردایە بۆ مۆڵ و مارکێت و ئوتێلی پێنج ئەستێرە، مەگەر خوا بزانێت چی تێدا دەکرێ هەموی هی بەرپرسەکانە بەپارەی ئەم میلەتە کردویانە.
بافتوایان بۆ‌ حەرام کردنی لەسێدارەدانی گەنجەکانمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکردایە یان بۆ گرتنی شەنگال، نەک بۆ هەندێ شتی لاوەکی، کە شایەنی باس نیە.
ماوەیەک پێش ئێستایش کۆکا کۆلا لای هەندێک مەلا حەرامکرا، لەسەر‌ ئەوەی زیان بەخشە. جا ئەگەر ئەو شتانە حەرام بکرین کەزیان بەخشە دەبێت جەوری خوێ شەکر، گوشتی گۆلک، ئاردی سپیش حەرام بکرێن. چونکە ئەمانەیش زۆر زیان بەخشن بۆ مرۆڤەکان. بۆیە لەکۆتایدا دەڵێم: مەرج نیە هەرشتێک زیان
بەخش بێت تۆلەسە‌ر‌ خەڵکی حەرام بکەیت.

لەبەشی نوسەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگیردراوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت