هۆشیار جەمال: زیادبوونی ڕوداوەکانی کوشتن و هەڵوەشاندنەوە خێزانەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر ڕۆژانە چاوێکی خێرابە یوب سایتە ئەلکترۆنیەکان و تۆڕە کۆمەلایەتیەکاندا بگێرێن لە هەرێمی کوردستان، کەم ڕۆژ هەیە نە بینە خوێنەری هەواڵی کوشت و کوژان و خۆکوشتن نەبینەوە، کەوەک هەواڵێکی بەپەلە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دەنوسرێ ئەمڕۆ کچێک خۆی کوشت،کەمێک پێش ئیستا پیاوێک ژنەکەی کوشت و دواتر خۆی کوشت.
ئەمانە و چەندین هەواڵی تری لە م شێوەیە بەردەوام لەم کۆمەڵگایە دا ڕوو لەزیاد بوونە دەزگاکانی ڕاگەیاندن خێراو بەپەلە کاری لەسەردەکەن و هەوڵدەدەن هەریەکەیان پێشەنگ بن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، بەڵام ئامادەین بە دواداچون بکەن لەوەی هۆکاری خۆکوشتنەکە چیە؟ بۆ ئەم ڕوداوانە لە حاڵەتەوە بوون بە دیاردە؟
مامۆستایانی ئاینیش لە مینبەری مزگەوتەکانەوە مسوڵمانانی بۆرماو فەڵەستینیان وڵاتانی عەرەبیان هەموو بە سەرکردنەوە بەڵام لە تیشت خۆیان و لە هەرێمەکەی خۆیان دا تەنانەت هەندیک جار ڕێک نزیک لەماڵەکەی خۆی ڕووداوەکانی کوشتن و خۆ کوشتن ڕویانداوە، بەڵام وتاریکیان تایبەت نە کرد، بە هۆکارەکانی زیاد بوونی ئەم حاڵەتانەو هەوڵیک بۆ چارەسەرکردنی بدەن لە ڕێگای هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانەوە لەوەی هەوڵبدریت چارەسەری کێشە و سەختیەکان بکرێت نە ک کوشتنی کەسی تر و خۆکوژی، و ژیانی لاجوان بکرێت.
دەزگاکانی پەیوەندیداری حکومیش خۆیان بێدەنگ کردوە لە ئاست زیادبونی تاوانە کۆمەڵایەتیەکان و هەڵوەشانەوەی خیزانەکان، پێوستە هۆکارەکانی ڕوون بکرێتەوە دواتر چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
یەکێک لەهۆکاری ئاشکرای زیادبوونی ئەم تاوانە کۆمەڵایەتیانە، دەگەڕیتەوە بۆ ئەو دۆخە سەختەی ئابوری کە بەرۆکی هاولاتیانی گرت لە ئەنجامی شکستی حکومەت و حزبەکان کە هەموویان بە ژداربوون.
خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتیان وای کردوە چەندین کەس بەهۆی هەژاریەوە خۆی کوشتوە و چەندین کەس بۆ گەیشتن بە بڕیک پارە ڕیگای نایاسایان بە کارهێناوە چ لە ڕێگای دزی کردنەوە بێت کە هەندیک جار بۆتە هۆی ئەوەی کەسەکە کەسی بەرامبەریش بکوژێت، بۆ پارەکەی یان ئوتومبێلەکەی کە دواجار نەک هەربە تاوانی دزی دادگای دەکرێت بە ڵکو دادگای دەکرێت وەک بکوژێک.
شکستی کەرتەکانی تری حکومی وبێ ئومێدی قوڵ لای گەنجان و نەبوونی هەلی کارکردن و دانەمەزران، کە سێکتەرە جیاوازەکاندا و شکستی کەرتی تایبەت و ئیفلاسبوونی بە شێک یان کە بەدەرکردنی کارمەندەکان کۆتایی هاتووە.
هەموو ئەو هۆکارانەی باسکران هۆکاری سەرەکین و پێوستە نەک قسەی لەسەر بکرێت بەڵکو چارەسەری بە پەلەیان بۆ بدۆزریتەوە بۆئەوەی هەر هیچ نەبێت تاوانە کۆمەلایەتیەکان کەم بیتەوە.
لە ئێستادا نەک هەر ڕوداوەکانی کوشتن بە ڵکو لە هەرێمی کورستان دیاردەیەکی تر دەبینرێت کە میدیاش وەک پێوست کاری لەسەرنەکردنەوە ئەوەیش جیابوونەوەی هاوسەرەکانە لە یەکتری کە لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکانی دادگاکانی هەرێم دا هەتا کچ و کوڕیک گرێبەستی هاوسەرگیری دەبەنە بەردەم دادوەر چەندین ژن و پیاوی تر لێکجیادەبنەوە لەبەردەم دادوەر بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و نەبوونی هەلی کارکردن تا ژیانیکی سادە بۆخۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن.
زۆربوونی ڕێژەی جیابوونەوە واتای هەلوەشاندنەوە خێزانەکان و بێ دایک و باوک بوونی منداڵەکان کە دەبنە قوربانی سەرەکی ئەم جیابوونەوەیە و دۆخیكی دەرونی خراپ روو لە دایک باوکە کەش دەکات، منداڵەکان دەبێت چاوەڕیی ژیانێکی قورس و سەخت بن لە ئایندەدا.
زیادبوونی تاوانەکانی کوشت و هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان کاریگەریە خراپەکانی لە ئایندە دا دەردەکەوێت بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئەوسادەزانن چ هەڵەیەکیان کردوە کە نەیان توانیوە بە پلانی ستراتیژی یان هەبێت بۆ حوکم ڕانی کردنی هەرێمی کورستان کاتێک بەئاگادینەوە چارەسەرکردنی دۆخەکە ئەستەمە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت