بورهان شێخ ڕەئوف: ڕوسیا و ئیسرائیل لە هێڵى پەیوەندى گەرمەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر لەوکاتەى لە مانگى ئەیلولى 2015 ەوە ڕوسیا هاتە ناو کێشەو ململانێکانى سوریاوە هەماهەنگى و پەیوەندى یەکى گەرمی لە گەڵ دەوڵەتى ئیسرائیل دەستپێکرد بەو ئومێدەى خۆیان لە بەریەککەوتن بپارێزن لە ئاسمان و خاکى سوریادا بە شێوەیەک گەلێک کۆبوونەوەو دیدارى دووقۆڵیان ڕێکخستبوو تەنانەت بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانى ئیسرئیل تاماوەیەک پێش ئێستا لە دوو ساڵى ڕابردوودا هەشت جار سەردانى مۆسکۆى کردبوو دواى ئەوەش دووجارى تر چووە.
کۆبوونەوەکان لە سەرئاستى جیاوازبووە لە نێوانیاندا چ بوارى سەربازى و هەواڵگرى و سیاسى و جگە لە هێڵێکى پەیوەندى گەرم لە نێوانیاندا واتە لە نێوان بنکەى حمێمیى ڕووسى لە لازقیەو وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیل لە تەلئەبیب، لەم ڕێگەشەوە ڕوسیا توانى بووى ترسى ئیسرائیلیەکان بڕەوێنێتەوە لە بوونى هێزەکانى ئێران و حزبوڵاى لوبنان لە سوریا ئەویش لە ڕێگاى فشار خستنە سەر ئێران کە ڕاوێژ کارەکان هێزەکانى خۆى و میلیشیاکانى حزبوڵاو هەموو هێزە وابەستەکانى خۆى بە ماوەى 120 کم بکێشێتەوە لەسێگۆشەى قنێترەى باشوورى دیمەشق و سویدائو جۆلان و هەروەها ڕێگەدان بە ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر هێزى هاوپەیمانەکانى سوریا وئێران بە ڕادەیەک 202 جار هێرشى هەوایى کراوەتە سەریان لە ماوەى هەژدە مانگدا.
یەکێک لەو هەڵوێست و هەوڵانەى ڕوسیا بۆ پێشگرتن بە هەڵگیرسانى شەڕو ئاژاوەى گەورە لە نێوان ئیسرائیل و سوریا و ئێران ئەو کاتە بوو لە مانگى شوباتى ڕابردووى ئەمساڵ 2018 کە فڕۆکەF 16 ەکەى ئیسرائیل خرایە خوارەوە لە سوریا بنکە حمێمیم هەموو هەوڵەکانى خستە گەڕ لەسەرداخوازى ئیسرائیل بۆ ئەهوەنکردنەوەى دۆخەکە. بەڵام واجارێکى تر دۆخەکە لەبەردەم تەقینەوەیەکى مەترسیداردایە کاتێک دووشەمەى ڕابردوو فڕۆکەیەکى ئێڵ 20 ڕوسى خرایە خوارەوە کە پانزە پلەدارى ڕوسى سەرنشینى بوون هەموو کوژران لە کاتى هێرشێکى ئیسرائیلى بۆ سەر بنکەیەکى توێژینەوەى زانستى و تەکنیکى سوریا کە ڕوسەکان ئەمە بەکارێکى ئەنقەست دەزانن و هەرچەندە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بائاگرى دۆست خراوەتە خوارەوە واتە بە ئاگرى ڕۆکێتى s200 سورى کە ئەمە تووڕەیى توندى ڕوسیا لێکەوتەوە وهەندێک بڕیارى توندى دەرکردووە کە لەوەیە دۆخەکە بەشێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو بگۆڕێت.

بڕیارەکانى ڕوسیا
ڕوسیا سێ بڕیارى توندى دەرکردووە کەدژ بە بەرژەوەندى ئیسرائیلن ئەوانیش ئەمانەن:
1- ڕادەستکردنى سیستمى مووشەکى بەرگرى S300 لە ماوەى دوو هەفتەدا بە سوریا کە ئەم خاسیەتانەى تێدایە ( پێکانى ئامانج لە دوورى 250 کم هەروەها پێکانى ئامانجى ئاسمانى و هەوایى جۆراو جۆر وەکو فڕۆکە مووشەکى بالیستى و مووشەکى تریش لەبەرزایى 10م تا 30 کم هەروەها چاودێرى کردنى 200 ئامانج و هەروەها شەڕ لەگەڵ 24 ئامانجیشدا لە یەک کاتدا هەروەها توانایەکى زۆرى بۆ شەڕى ئملکترۆنى )
2- دانان و جێگیر کردنى سیستمێکى ئۆتۆماتیکى کە هەموو بنکە بەرگرییەکانى سوریا بەیەکەوە ببەستێتەوەو هەموو ئامانجە یارو نەیارەکان لە یەک جودا بکاتەوە هەروەها کۆنترۆڵکردنى بڕیارى پێویست.
3- دانانى سیستمێکى ئەلکترۆنى تەشویش دژ بە هەموو ئەو فڕۆکەو ڕۆکێت و مانگە دەستکردانەى کە نزیک دەبنەوە لە کەنارەکانى دەریاى ناوەڕاست لە سوریا.

ئامانجى پۆتین لوم بڕیارانە
ئامانجى سەرۆک پۆتین و ڕوسیا لەم هەنگاوانە بەدەستهێنانى چەند ئامانجێکى سیاسى و سەربازییە لەوانە:
1- ناردنى مەسجێک کە ڕوسیا هێزێکى گەورەو زەبەلاحە.
2- کۆتایهێنان بە ئۆپەراسیۆنە هەواییەکانى ئیسرائیل لە سوریا کە بووەتە مایەى نیگەرانییەکى زۆر بۆ هاوپەیمانەکانى ڕوسیا لە سوریا واتە ئێران کە واى دەخوێننەوە کە بەرژەوەندى ئیسرائیل دەخاتە سەرووى بەرژەوەندى ئەوانەوە .
3- ناردنى مەسجێکى بەهێزى تر بۆ ئەمریکا هەردوو هاوپەیمانەکەى بەریتانیا و فەرەنسا کە ئیتر ناتوانن نکووڵى لە ڕۆڵى ڕوسیا لە سوریا بکەن وناتوانن ڕێز لە سەروەرى سوریاش نەگرن تا کۆتایى.
4- هەوڵدانى پۆتینە بۆ دانانى نەخشەڕێگایەکى نوێ بۆ چارەسەرى کێشەى سوریا بە دیدێکى نوێوە بۆسەر مێزى دانوستان کە ئەمریکاو ڕوسیا و ئیسرائیلیش بگرێتە خۆ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت