رەزا شوان: مشکێکی زیرەک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رۆژێک پشیلەیەکی زل، راوی مشکێکی نا، تا بیگرێت و بیخـوات. مشکەکە تـوانی خـۆی لـە پشــیلەکە دەربـاز بکـات. بـەڵام لـەپـڕ مشـکەکە رووبـەڕووی مارێـکی گـەورە بـۆوە. زانێ کە مـارەکەش دەیەوێت بیخـوات. لە دڵی خۆیـدا وتـی: گـەر زوو نەکـەومـە خـۆم ئـەم مـارە دەمخـوات. کوتـوپـڕ بیـرۆکەیـەکی باشی بۆ هـات، تـا لـە مـارەکەش خـۆی رزگـار بکـات.
مشکەکە: مارە گیان، دەزانـم کە برسیتە و دەتەوێ بمخـۆیت. بەڵام من لەشـم زۆر دەخورا. دەرمانێکی ژەهـراویم لە لەشم داوە.. ئەگەر ئێستا بمخۆێت. بە هـۆی ئەم دەرمانەوە، ژەهـراوی دەبيت و دەمریت. مۆڵەتم بدەری تا سبەینێ، خـۆم پاک دەشـۆرم و، دێمەوە بۆ ئێرە. بە پـاکی بمخـۆ با ژەهـراوی نەبیت.
مارەکە: من ئێستا برسـیمە و خـۆم پێ ناگـیرێت.
مشکەکە: کەواتە باش گـوێم لێبگـرە، من نێچـیرێکی قەڵـەو و چەورت پێـشان دەدەم. سەیـری دوای خۆتـەوە بکە، لە پـاڵ ئەو کـولانە مریشکانەدا، بێچووە کەروێشکـێکی خـرپن یـاری دەکـات. خـێرا بـڕۆ تـا رای نەکـردووە، بیگـرە و بيخـۆ. خوت مەسـتی گـۆشتی کەروێشـک بـکە.
( مارەکە بـڕوای بە قسەی مشکەکە کـرد.. بەرەو کولانە مریشکەکان کشا…)
مشکەکە بە چـاوتـروکانێک لەو شوێـنە دوورکەوتەوە. لە دوورەوە دەیـڕوانی. تا بزانێت لە نێوان مارەکە چی روودەدات.
مـارەکـە لە پـاڵ کـولانـەی مریشکـەکـاندا، رووبـەڕووی پشـیلە زلـەکە بـۆوە.
پشیلەکە و مارەکە بەرەنگاری یەکتری بوونەوە. میاو میاو و فیشکە فیشک دەسـتی پێکـرد. پـەلامـاری یەکـتریـان دا، بـوو بـە شـەڕی پشــیلە و مــار.
مشکەکەش لە دوورەوە، لەبەر خۆیەوە وتی: کامیان لەم شەڕەدا تیابچن، بۆ مـن مایـەی دڵخۆشـیـیە. خـوای دەکـرد هـەردووکـیان یەکـتریـان دەکـوشت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت