پیرۆزبایی کۆمەڵەی منداڵانی کورد/ لە نەرویچ: پیرۆزبێت خاتوو نادیـە مـراد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بـە نـاوی سـەرجـەم ئەندامـانی کۆمـەڵەی منـداڵانی کـورد ـ لـە نـەرویـج
جوانترین پیرۆزبایی لە خوشکی تێکۆشەرمان نادیـە مراد دەکەین، بە بۆنەی بەدەستهێنانی (خـەڵاتـی نۆبـڵی ئـاشـتی )ی سـاڵی (2018) پیـرۆزباییش لـە سەرجـەم گـەلی کوردمـان بە گـشتی و خوشـک و برایانی کوردی ئێـزیدیمان دەکەین بۆ بەخـشینی ئەم خـەڵاتە جیهـانیە بە خـاتوو نادیـە مـراد، کە مایەی سەربـەرزی و ئەوپـەڕی شـانازیی تـا هـەتاییە بۆ کورد و کوردستان.. ئـێمە زوو ئەوەمـان دەوت کـە ئـەم خـەڵاتـە شایـەنی نادیـە خـانە. لە پاداشتی رۆڵی بەرزی و چالاکییەکاییەکانی لە پێناوی ئـازادی و ئاشـتی و مافەکـانی ژنـان و منداڵاندا، نادیە مراد نموونەیەکی بەرزی کچانی کوردە کە لە پێناوی ئازادی و رزگاردنی کوردستان بەرزتـرین داسـتانی قـارەمانێتییان تۆمـارکـردوون.
نادیە خان، تۆ لە کۆیلایەتی بن دەسـتی تیرۆرستانی داعشی ئیسلامی دڕنـدە و رەگـەزپـەرست و بێـڕەوشـت و بێـوژدان، شەمشەمەکـوێـرەکانی تاریکسـتان، مردنت پێخۆشتر بوو لە دیلی و ژێردەستی، بـەڵام ئومـید نەبوویـت، خاوەنی ئیـرادەیەکی پـۆڵایین بوویت، بڕوایەکی تەواوت بە تواناکـانی خۆت هەبـوو.. توانيت لە دەستی ئەو دڕندە بێڕەوشت و نامەردانە خۆت رزگاربکەیت.. کۆڵت نـەدا و دەستەوسـتان دانـەمـایت، بڕیـارت دا کـە شـەو و رۆژ نـەسـرەوێـت و هەمـوو کاتێکت و هەموو ژیانت بۆ خـزمەتی گەلەکـەت تەرخـان بکەیت، تــۆ ریچـکەشکێنیت و شـیوازێکی نـوێی خەباتی ئاشتیخوازانەتـان داهێنا.. توانیت لە سەر سەکۆی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ویـژدانی جیهـانی راچـەنیـت، لەو ستەمـانەی کە لە کـورد کـراون و دەکـرێن ئاگاداریـان بکەیتەوە.. تـۆ وڵات بە وڵات گـەڕایت و توانیـت رەنـگ و دەنـگی بـرایــان و خوشـکـانی ئێـزیدیت بگەیـەنێت بە هەموو گەلانی جیهان، ئاگاداریانت کردنەوە لەو کۆمەڵکـوژی و لەو هەموو ستەم و تاوانانەی کە لێتان کراون.. بڕیارت دا وەکو چالاکوانێکی نەسرەوت، ئەوەی پێتان کرا بۆ گەلەکەمان کردتان، تا نەتەوە یەکگرتووەکان بە شایەنی ئەویان زانیت، کە بتکەن بە باڵیۆزی ئاشتی.. ئەم بەرپـرسێتیەش، رێز و ئەرکـێکی زیاتـری بەتـۆی نادیـە خـان بەخشی.. هاندەر بوو بۆ ئەوەی چ وەکو چـالاکـوانێک و دیپلۆماتکاریک و باڵیۆزی ئاشتي، سـوورتـربوون لە داکۆکیکردن لە مافە زەوتکراوەکانی گەلەکەمان و لە کێشەی هـێشتا کۆتـایی نەهاتـووی خوشکـان و بـرایانی کـوردی ئێـزیدیمان.. درێـژەت بـە پەیمـان و پەیامە پیرۆزەکەت دا. بە بلیمەتی و چالاکییەکانت.. توانیت سەرنجی لـیژنەی بەخشینی (خـەڵاتی نـۆبڵـی ئـاشتی) بە لای خـوتـدا رابکـێشت. بۆیـە بـڕیـاری ئەوەیـانـدا کە خـەڵاتی نـۆبڵی ئاشـتی ئەمسـاڵ شـایەنی نادیـە مـرادی کوردە.
خوشکە نادیە هـەزار جار ئەم خەڵاتەت لێت پیرۆزبێت، تۆ لاپەڕەیەکی زێڕینت بۆ گەلەکەمـان تۆمارکـردن، تـۆ بـویت بە باڵیۆزی ئاشتی لە هـەموو جیهاندا.. تۆ بـووی بـە مانشێتی یەکەمین لاپەڕەی رۆژنامە و گۆڤارەکانی جیهان، بووی بە یەکـەمین هـەواڵی راگەیاندنەکـان و میدیاکانی جیهـان.. ئەمـڕۆ بـاس بـاسی تێکۆشەر و ئاشتیخواز و داکۆکیکەری مافی ژنان، خاتوو نادیە مرادی کوردە. پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە بە ئێوەی شایستە، گەورەتـرین تۆڵـەیە لە هەموو ئەوانەی کە نامەردییان بەرانبەر برایان و خوشکانی ئێـزیدیمان کـرد.
ئێمەی( کـۆمەڵـەی منـداڵانی کـورد.. لە نەرویـج ) کـە هـاتیـت بـۆ وەرگـرتـنی خەڵاتەکـەتـان (خـەڵاتی نۆبـڵی ئاشـتی) کـە لـە شـاری (ئۆسـڵۆ) ی پایتـەخـتی نەرویـج پێشکەشـتانی دەکەن.. هەموومـان بە ئەوپەڕی رێز و شانازییەوە لە پێشـوازیـدا دەبـین و خـۆشی و شـادی خۆمـان بە هـاتنـت دەردەبـڕیـن.
دووبـارە و دەبـارە ئەم خەڵاتـە لە تـۆ و لە کـورد و کـوردسـتان پـیرۆزبێت.
رەزا شـوان/ سەرۆکی کۆمـەڵەی منـداڵانی کـورد/ لە نەرویـج

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت