ئیسماعیل شاکر: دۆزی کورد و چەپکە گوڵەکەی مام جەلال.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەبەستم لە دۆزی کورد کتێبەکەی عبداللە ئۆجەلانە؛ دۆزی کورد و ڕێگەچارەی نەتەوەی دیموکرات (مانیفیستوی شارستانێتی دیموکراتی ) کە پێش گۆشەگیرکردنی لە زیندانی ئیمرالی بەرگی پێنجەمی تەواو کرد.
وەک دیارە لەدامەزراندنی پ، کە، کە وە لەساڵی 1978 دا بەقۆناغی بڵاوکردنەوەی هزری ئاپوچێتی دەستی پێکرد؛ وە ڕوژی 15 اب 1984 شوڕشی چەکداری و شەڕی گەریلایی لە باکوری کوردستان دەستی پێکرد. سەرەتا ئۆجەلان وەک چەپێک یان ماڕکسییەک دەستی بەشوڕش کرد ماڕکسییەکی باوەردار بەگەیشتنی چینی پرۆلیتاریا بە دەسەڵات. عبداللە ئۆجەلان لەسەرەتادا پەڕگیری شوڕشگێڕی بە ڕەوا دەزانی دژی ئەو کوردانەی زیانیان بە شوڕش دەگەیاند بەتایبەتی ئاغاکان.
وە دوای گەشەکردنی حیزبی هودا پار (حزب اللە) ی تورکی و دەست پێکردنی تەکنیکی نوێی شەڕ دژی کورد بەتایبەتی دوای شەهیدکردنی نوسەر و ڕوناکبیری کورد موسی عنتر و دەیان و بەڵکو سەدان نوسەر و چالاکوانی تر. عبداللە ئۆجەلان لە وتارێکی دا داوای لە موسڵمانان و باوەڕدارانی کورد کرد کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی کوردستان ببەسترێت، لەم وتارەی دا داوای لە ئیسلامی ڕاست و ڕەوا کرد بە شێوازێکی سەردەمییانەی گونجاو بەرەنگاری هزری توند ڕەوی ئیسلامی ببن.
ئەم وتارەی ئۆجەلان ئەکادیمیای زانستە کومەڵایەتییەکانی ناوبراو بڵاوی کردەوە لە ساڵی 2015 دا. مەبستم لێرە ئەوەیە چۆن هزری سەرکردە بە پێی پێویستی سەردەم دەبێت بگوڕدرێت ئەگەر بەرژەوەندی گەلەکەی بخوازێت.
لەکتێبە پێنج بەرگیەکەی دا ( مانیفستۆی شارستانێتی دیموکراتی ) کە بەشێکی وەک بەرگرینامەی شەڕەف ئاڕاستەی دادگای باڵای کونسەی ئەوڕپا کراوە زۆر جەختی لە پێکەوە ژیانی گەلان کردوە بە ئاشتییانە بە تایبەتی گەلی کورد لەگەڵ ئەو ئاین و نەتەوانەی کە لە ناو ئەو دەوڵەتانە دەژین کە کوردستانیان داگیرکردوە بە پەیڕەو کردنی سیستمی فیدڕاڵی وەک ئەوەی کوردانی ڕوژئاوا داوای دەکەن.
جەپکە گوڵەکەی مام . لە دوای تێکچونی شوڕش لە ساڵی 1974 بە ڕێککەوتنێکی هەرێمایەتی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان هەڵگیرسا بە ڕێککەوتنی چەند سەرکردەیەکی کورد کە هەڤاڵ مام جلال کەسە هەرە دیارو چالاکەکانی ئەم شۆڕشە بوو، لە سەرەتای ژیانی سیاسی خۆیدا وەک باڵیوزی گەلی کورد لە کۆڕ و کوبونەوە و مەحفەلە نێودەوڵەتیەکاندا هەوڵی ئەدا لایەنە نێودەوڵەتییەکان ڕازی بکات فشار بخەنە سەر ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عڕاق کە کورد بە نەتەوەیەکی جیاواز لە عەرب قبوڵ بکات کە جیاوازیشە وئامادەی هەیە بەئاشتییانە؛ لەگەڵیان بژیت بەڵام هەوڵەکانی بێ سود بوون.
لە دوای ساڵی 2003 خوالێخوشبو هەڤاڵ مام جلال داکوکی کارێکی سەرسەختی پێکەوە ژیانی نەتەوە و ئاینەکان بو لە عیراق بە گشتی و کرکوک بەتایبەتی.
لەکوبونەوەی لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان دا هەمیشە چەپکە گوڵەکەی بە نمونە هێناوەتەوە بۆ پێکەوە ژیانی لایەنەکان و ڕێزگرتن لە یەکتر. لەکوتایی دا دەمەوێ بڵێم کوردستانی مەزن پێویستی بە فەلسەفەی ئۆجەلان و دیپلوماسیەتی مام جەلالە بۆ ڕزگارکردنی گەلی کورد وە ئەم گریمانەیە دابەشی سەر سێ نا بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت