دڵشاد مەجید: حکومەتی عیراق ھەرەشەی جوڵاندنی ھێزی کرد. ئەگەر دەست لەنەوت دزینی بیرە نەوتەکەی عەوێنە ھەڵنەگرن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھەواڵی بڵاوبونەوەی دزینی نەوت لەلایەن بەرپرسانی ئاسایشی پارتی چۆن بوو.؟
ماوەی دووساڵە نەوتی خاو لە بیرێکی نەوتی گوندی عەوێنە دەردێندرێ و دەدزرێ.
ئەم شوێنە بەسیم چواردەور دراوەو بەھێزی چەکدار پاسەوانی لێ دەکرێ. رۆژانە بەدەیان تەنکەر نەوتیان لێ دەرھێناوەو بەبەرچاوی خەڵکی گوندەکانی ئەو دەروبەرە دەدزرا.
دوای ئەوەی حکومەتی عیراق بەمە دەزانی. وەزارەتی نەوتی عیراق لەڕێگای وەزارەتی سامانە سروشتیەکان. داوادەکات کەبەزووترین کات دەست لەو کارە ھەڵبگرن.. ئەگەر نا عیراق بۆ پاراستنی ئەو سامانەو بۆ رێگەگرتن لەو دزیە ھێزی سەربازی دەجوڵێنێ.. بۆ ئەو مەبەستەش ھێزەکانی ئەمریکایشی لێ ئاگادارکردۆتەوە.
پارتیش بۆ شاردنەوەی کارەکتەرە سەرەکیەکانی ئەو دزینە، سێ ئەفسەری حەرەکاتی ئاسایشی تاوانبار کردووە. کەئەمانە پاسەوانی تانکەرەکان و ڕێگاکەو بیرەنەوتیەکانیان لەئەستۆ بوو.
بۆ زیاتر روونکردنەوەی راستی ئەم کێشەیە. بەباشی دەزانم ھێزو دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە بخەمەڕوو.. کەژێر سەرپەرشتی کێیەو کارەکتەرە حەقیقیەکانی پشت ئەو سکەنداڵە کێن.؟
گوندی عەوێنە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئێدارەی پارتی. بۆ گەیشتن بەو ناوچانە چەندین ھێڵی سەربازی دەبێ ببڕی تا دەگەیتە گوندی عەوێنە. سێ ھێڵی بەرگری لەو ناچانانە ھەیە. ھێڵی پێشمەرگە و ھێڵی زێرەڤانی لەژێر فەرماندەیی نەجاتی عەلی فاتێیە. ھێلێکی تر ھەیە کە ھێڵی دژە تیرۆری پارتیە لەژێر فەرماندەیی (وەیسی بارزانی برای مەسرور بارزانیە). ئەم میحوەرەش ھەمووی لەژێر فەرماندەیی ( سیروان بارزانیە). پرسیار ئەوەیە. ئایا ھاوڵاتی و کارمەندی ئاسایش دەتوانی لەناو ئەم ھەموو ھێڵانە و لەژێر فەرماندەیی خودی بنەماڵەی بارزانی. بتوانێ بەبێ ئاگاداری سەرەوە تەنەکە نەوتێک بدزێ.؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت