ئیسماعیل شاکر: حکومەتی داهاتوی هەرێم.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەنران خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتن. بەڵام چ جۆرێ
حکومەتێک، حکومەتی بنکەفراوان (زۆرینە) کەزۆرینەی ئەو لایەنانەی بەشداریان لە هەڵبژاردن کردووە، بەژداری پێکهێنانی حکومەت بن، وەک دیارە لایەنی براوەی یەکەم 45 کورسی بەدەست هێناوەو 9 کورسی کوتاکانیش هەیە کەچاودێران بەکورسی براوەی یەکەمی دەزانن؛ لەم حاڵەتەدا و لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی
لایەنی براوەی یەکەم بەشداری بەلایەنەکان دەکات و نابن بە هاوبەش لەحکومەت دا و، بەم جۆرە حکومەتە دەڵێن: حکومەتی ئاسۆیی. هەر بڕیارێک دەربچێت لە ئەنجومەنی وەزیران لەئاستی وەزارەتەکان دانابەزیت بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەکان و تا خوارتر. ئەمە ئەگەر زورینەی لایەنەکان بەشداری حکومەتیان کرد وە ئەگەر لایەنی براوەی یەکەم بەجورێک لەجورەکان حکومەتی لەگەڵ کوتاکان پێکهێنا کەڕێژەی کورسیەکانیان نزیکە لە نیوە کۆ 1 ئەوە گومانی تێدانیە دەبێتە حکومەتێکی زورینەی دیکتاتوری.
بۆ نمونە لەعراق دوای ساڵی 2003 هەر هەڵبژاردنێک کراوە شیعە زۆرینە بوە بەڵام حکومەتەکان بە تەوافق پێکهێنراون، کە جۆرە حکومەتێکی گونجاوە بو عێراق لەبەر جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبی بەڵام لەکوردستان جیاوازی حیزبی هەیە جیاوازیەکانی تر ئەگەر هەشبن کەمن.
حکومەتی تەوافقی. لەزور وڵاتی دنیا ئەم جۆرە حکومەتانە پێکدێنن بونمونە دوای جەنگی جیهانی دووەم نەمسا و سویسرا بەم جۆرە حکومەتانە وڵاتەکانیان بەڕێوەدەبەن لەساڵی 1959 سویسرا بەرەیەکی فیدڕاڵی یان پێکهێنا لە شێوەی سیاسی ئاینی و چینایەتی کە لە سوسیالیست و ڕادیکاڵ و کاسولیک و جوتیاران پێکهاتبوو بۆ بەژداریکردن لە حکومەت.
ئەم جورە حکومەتە بە تەوافقی لایەنەکان پێکدێت ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە لەهەموو جۆرە حکومەتەکانی تر چونکە حکومەتێکی ستونیە و دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی ستونی دادەبەزێت تائاستی بەڕێوەبەری ناحیەکان، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایە دەکرێت ئەم جۆرە حکومەتە پێکبهێنرێت دوای ئەم هەموو ناکوکییەی نێوان لاینەکان بەتایبەتی ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی؟. دوای یەک لابونی پوستی سەروک کومار بو یەکێتی وکاردانەوەی خراپی هەبو لەسەر تێکچونی پەیوەندیەکان
وە ئەگەر پارتی حکومەت پێکبێنیت لەگەڵ لایەنەکانی تر بە تەوافق و یەکێتی بەژدار نەکات ئەوە پێکهێنانی ئەم حکومەتە ماوەیەکی زور دەخایەنێت تا پێکدێت و پەیوەندی نێوانیان ئاڵوزتر دەبێت، چونکە دەکرێت یەکێتی ببێت بە ئوپوزسیون، بەڵام بەئارەزوی خۆی نەک لە سەری فەرز بکرێت دوور بێت لەحکومەت. لێرە دەبێت بپرسین ئایا دەکرێت لە هەرێمی کوردستان حکومەتێک پێک بهێنرێت بەبێ یەکێتی؟
ئەگەر لەکابینەی شەشی حکومەتی هەرێم کە ئەو کاتە سەروکی ئەنجومەنی وەزیران لەیەکێتی بوو وە یەکێتی کاری لە سەر سیستمی لا مەرکەزییەتی پارێزگاکان بکردایە و کەوتبا بواری جێ بە جێ کردن ئەوە ئێستا گریمان یەکێتی بەژدار نابێت ئەوا بەپێ ی یاسای پارێزگاکان هەموو داهاتی زۆنی سەوز کە دەکاتە زیاتر لە سەدا 60 ی داهاتی هەرێم هەمووی بوئەم زۆنە دەبوو بەبئ گەڕانەوە بو هەولێر ئەگەر بشکەڕاباوە ڕێژەیەکی کەمی دەگەڕایەوە.
ئەمەی کە نوسیومە بە زۆن پەرستی وەرمەگرن، ئێمە هەرێمیکی سەربەخو نین فیدڕالییەت پەیڕەو کەین بۆیە من لامەرکەزییەتی پارێزگاکان بەجورێک لە فیدڕالییەت دەبینم و لەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێم دادەبێت.