ئیسماعیل شاکر: بێ ناونیشان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەمزانی چ ناونیشانێک بۆ ئەم بابەتەم دابنێم؛ چونکە هەر کە بیر لە کاربەدەستان و شارەزایان و سیاسەتمەدارانی ئەم هەرێمە ئەکەینەوە توشی سەرسوڕمان ئەبیت. ئایا ئەمانە بە ڕاست بیرمەندوو شارەزا و سیاسەتمەدارن؟. یان بە قودرەتی قادر و بە تەزکییەی حزبی پوستە باڵاکانی حکومەت وەردەگرن؟.
کە دێی پوڵێنیان کەی! نازانی بیانخەیتە چی خانەیەک، ئەگەر باسی پوستە حیزبیەکان بکەین ئەوە هیچ کێشەیەک نیە کەسی نەخوێندەوار یان خوێندەوار، بەڵام بێ بڕوانامە پوستێکی باڵای حیزبی وەرگرێت ئەگەر نەگاتە ئاستی سەنتەری بڕیار.
کێشەکە ئەوەیە کەسانی خاوەن بڕوانامەی سەر بە حیزب کاندید دەکرێن بۆ وەرگرتنی پوستە باڵاکانی حکومەت وە کەسانی شارەزاو خاوەن بڕوانامەی بەرز.
بەڵام، بێ لایەن پشتگوێ دەخرێن یان ئەگەر لە پوستێکدا بن زور جار بووە دژایەتیان کراوە و بواری پێشکەوتنی زیاتر یان بۆ نە ڕەخساوە لەبەر ئەوەی بێ لایەنن، زور جار بووە ئەم جۆرە کەسانە بەناچاری مەیلیان بۆ حزبی دەسەڵات ڕاکێشراوە.
ئەگەر گوزەرێک بەناو پوستە وەزارییەکانی حکومەتی هەرێم بکەی، لە یەکەم کابینەوە لە ساڵی 1992 تا دواین کابینە، دەبینین کە کەسێک لە کابینەیەکدا پوستی وەزارەتێکی خزمەتگوزاری وەرگرتووە لە کابینەی دواتردا گوازراوەتەوە بۆ وەرگرتنی پوستی وەزارەتێکی تر کە زۆر جیاوازە وەزارەتەکەی پێشوتر یان. لە دوو بواری جیادا پوستی وەزیری وەرگرتوە ئینجا یان لە یەکەمی دا هیچی تێدا بەسەر نەبووە تا لە دووەم.
لێرەدا یان ئێمە بەهەڵە لە ئەرکی وەزیر تێگەیشتوین یان ئەمانەی ئەم حیزبانە جێگوڕکێیان پێدەکەن لەم وەزارەتە بۆ ئەو وەزارەت لە تەواوی بوارەکانی ژیاندا شارەزایی یان هەیە کەمن، پێم وانیە وابێت: ئەگەر گریمان وایە ئەی بۆ ئەم هەرێمەمان ئەم هەمو گرفتەی هەیە وەزیرمان هەیە سێ بۆ چوار کابینەیە پوستەکەی جێنەهێشتوە دنیایەک کەمو کوڕی و گەندەڵی لە وەزارەتەکەیدایە، بەڵام بە چاو پوشی حیزب لەپوستەکەی دا ماوەتەوە؟.
هەمیشە دوای هەڵبژاردنەکان بە گفتووی لایەنەکان بو پێکهێنانی حکومەت هەر لایەک دەزانیت چەند‏وەزارەتی بەردەکەوێ ئینجا مەکتەب سیاسیە کان بڕیار‏ لە سەر دەستنیشانکردنی کاندیدانی حیزب دەدەن بۆ پوستە وەزاریەکان هەر لایەنێک چەند وەزارەت وەردەگرێت ئەوەندە کەس کاندید دەکات کامەیان، هەر وەزارەتێک وەردەگریت کێشە نیە، گرنگ ئەوەیە بڕیاریان لەسەر داوە ئەمانە ببن بەوەزیر نە ئاست و نە بڕوانامە، ‏گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە کاندیدی حیزبە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت