چۆن چونەناوەوەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا کراوە لەلایەن موخابەراتى ئەو کاتى عیراقەوە. بەشى دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەو زمانزا: عوسمان عومەر
وەڵام/ نەخێر پەیوەندیمان لەگەل هەندێ لایەنى ئەمەریکیەکان هەبوو لەرێگەى میانگەر ئەمەریکى کەلە بنچینەدا لوبنانى بوون و نامەو راسپاردەکانمان دەگۆریەوە, بەهیچ شێوەیەک لەشێوەکان نە پەیوەندى سیاسی نە ئیستیخباریمان نەبوو. بەلام هەوڵ دراوە کە پێکەوە دانیشتنێک بکەین لەگەڵ سی ئاى ئەى و هەندێ لایەنى ئەمەریکیەکان، تاکو ئەو دۆخەیان ڕوو بەڕوو بۆ ڕوون بکەینەوە ئەم هەوڵانە سەرى نەگرت.
پرسیار/ ئایا ئێوە ئامادەگیتان هەبوو کە هاوکارى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى با بڵێین ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان بکەن بۆ بنەبڕکردنى تیرۆر؟
وەڵام/ بەڵێ چەند نامەیەکمان لەو بارەیەوە پێ گەیاندون , ساڵى 1992 کاتێ سەنتەرى بازرگانى جیهانى بەئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوە، ئاگادارمان کردنەوە ئەوەى ئەو کارەى ئەنجامداوە کەسێکى بەرەگەز عیراقى و خەڵکى سامەرا و خاوەن ڕەگەزنامەى ئەمەریکى لەوێ ڕایکردووەو هاتۆتە عیراقەوە، موخابەراتى ئەمەریکى بەدوادا چونى بۆکرد! دڵنیایان کردینەوە کە لە عیراقە. دواى شەش مانگ موخابەراتى عیراقى دۆزیەوە کە لەوەرشەیەکى چاککردنى ئۆتۆمبیل کاردەکات، خرایە بەندیخانەوە. نامەیەکمان پێگەیاندن کە زانیارى گرنگمان سەبارەت بەو کەسەى سەنتەرى بازرگانى ئەمەریکى تەقاندۆتەوە خاوەنی رەگەزنامەى ئەمریکیە، ئاگاداریان کردین کە بەنوسراو بۆمان رەوانە بکەن و رەتیان کردەوە چاوپێکەوتن بکەین بۆ زانیاریت ئەوان 25 ملیۆن دۆلاریان تەرخان کردبوو بۆ هەر کەسێک، کەزانیارى سەبارەت تاوانبارەکەو شوێنەکەى ئاشکرا بکات و دەیانزانى ئیمەین ئاگادارمان کردون. دواى رووداوەکانى 11ى ئەیلول لەریگەى موخابەراتى میسروە میانگەرى کرا تا ئەو کەسەیان تەسلیم بکەین ئامادەبوین. چەند کۆبونەوەیەک لەنێوان میسریەکان و ئەمریکیەکان سەبارەت بەو بابەتە ئەنجامدرا, ئەمریکیەکان پێشنیارى ئەوەیان کردبوو کە بەفرۆکەیەکى ئەمەریکى بێنە بەغدا و تەسلیمیان کەین. بەلام ئیمە دەمانویست بە شێوەیەکى فەرمى بیاندەینێ, بۆیە سەرۆک رێگەى نەدا و ووتى خۆمان فرۆکەمان هەیە بۆچى ئەوان بێن بیبەن؟ دواتر قەناعەتمان بەسەرۆک هێنا کە بەفرۆکەیەکى میسرى بگوازرێتەوە, ئێمە داوامان کرد بەکۆنوسێک واژوى هەردولاى لەسەر بێ تەسلیمیان بکرێ، کەچى ئامادەى ئەوەش نەبوون و بەراستى نەیاندەویست بلێن: عیراق هاوکارمانە لە بنەبڕکردنى تیرۆر.
پرسیار/ تەنها بۆئەوەى بڵێن عیراق هاوکارمان نەبووە لە دژایەتى کردنى تیرۆر؟
وەڵام/ بەڵێ
پرسیار/ چارەنوسى ئەو کەسە چى لێ بەسەرهات؟
لە زیندان مایەوە تا داگیرکردنى عیراق تا دەرگاى بەندیخانەکان کرانەوە ئازاد بوو کەس نازانێ لەکوێیە؟ لە 1992 وە تا 2002 لاى ئیمە بەند بوو، واتە 10 ساڵ تەنها بەهۆى ئەوە بوو ئامادە نەبوون ئەو کۆنوسە واژوو بکەن.
پرسیار/ ناوەکەیتان لەیاد نییە؟
وەڵام/ ناوێکى نهێنی مان بۆ دانابوو پێمان دەوت عەبود, دۆسیەکەشیمان هەر بەناوى عەبوودەوە دانابوو، بەلام لەراستى وەک لەیادم بێ ناوى سەعید بوو خەلکى سامەرا بوو.
پرسیار/ ئایا سەر بە رەوتە ئیسلامیە توندرەوەکان واتە قاعیدە بوو؟
وەڵام/ ئەوکات پەیوەندى بە قاعیدەوە نەبوو ئەوکارەى وەک پەرچەکرداریک بوو بۆ جەنگى یەکەمى کەنداو میسریەک و پاکسانیەکیشى لەگەڵ بوو.
پ/ باستان لە دەورگرتنى عیراق کرد لە رووى ئەمنیەوە, بیرم دێت کە چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ شبرشین ئەو کات بەریوەبەرى موخابەراتى سۆڤیەتى بوو. سالێک بەر لەئیستا کۆچى دوایی کرد. بەبونەى داگیرکردنى کوەیتەوە پێى راگەیاندین: ویلایەتە یەکگرتوەکان نەى توانى وەکیلەکانى خۆى لەعیراق بچێنێ، هەوڵى دا کەسانێک لەناو موخابەراتى سۆڤیەتى بەکرێ بگرێ لەعێراق بەرپرس بوون. بەلام دەزگاى دژە سیخورى سۆڤیەت ئاشکراى کردن تا چەند دەزگا ئەمنیەکانى عیراق سودیان لێ وەرگرت؟
وەڵام/ رۆشنبیرى ئیستیخبارى ئیمە رووسى بوو، لەساڵى 1975 وە بەو شێوەیە کارمان کردووە کاتێ بەرزان سەرۆکى دەزگا بوو لە 1984 زیاتر گەشەى کرد تا ساڵى 1989 لەسەردەمى فازل بەراک بریارى هەیکەلێک و چارەسەرکردنى زانیارى و سیستەمێکى دانا بۆ ئەوانەى کارى لەگەل دەکەن و سیستەمى ئیدارەدانى سەرچاوەکانى دانا، بەلام وەک لە سەرەتاوە باسمکرد رۆشنبیرى ئیستخبارى ئیمە رووسى بوو، مامۆستاکانمان لە رووسیا خوێندبویان خولیان بینی بوو، وەک کادیرى پێشکەوتوو. دواى دامەزراندنى خوێندنگا لەناو موخابەرات سودمان لەهەندێ ئەزمونى ئەلمانیا و ئەزمونى یۆنانى وەرگرت، چونکە شێوازى رووسى پشو درێژى دەویست تا بگەیتە ئامانجەکە بەچەند قۆناغێک تێپەرى دەکرد، بەلام لە سەرەتاى نەوەکان تا کۆتایی نەوەدەکان ستراتیژیەتى موخابەراتى خۆمان گۆڕى و هەولمان دەدا بەکورترین رێگا خەلک بەکرێ بگرین، چونکە فشارێکى زۆرمان لەسەربوو. بەلام بەردەوام تەحەفوزمان هەبوو پلانێکمان دادەرشت بۆ خۆدەرباز کردن و پەرچە کردارى ئەوکەسەمان دەخستە بەرچاو بەرامبەرمان.
پرسیار/ زۆر کەستان چاند وەک دەلێن: گەیشتونەتە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا؟
وەڵام/ بەبڕواى من توانیمان ئیختراقى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بکەین کە رووسەکان نەیانتوانى ئەوە بکەن، ئیمە ئەفسەریکى پایەبەرزى ئەمریکامان خستە داوەوە زانیارى زۆرى پێدەداین، خۆشم دووجار زانیاریەکانم دیت. بەلام هەندێکى دزە پێکراو بوو هەندێکیشى راست بوون، ئەو کەسە پلانى جەنگەکەى پێداین واتە چوارچێوەى جەنگەکە چۆن بەڕیوەدەچێ، ژمارەهیزەکان لە تورکیا و ژمارەى سەرباز و توانا ئیستخباریەکانیان لە دەولەتێکى دراوسێى عیراق لە سعودیە ودەولەتانى کەنداو و لەوەش دڵنیای کردینەوە کە لەتورکیاوە هێرش ناکرێتە سەرمان هەربۆیە فیرقەى عدنانمان لەدەوروبەرى موسل کشاندەوە و هینامانە بەغدا چواردەورى بەغدامان پێ بەهێز کردن. ئەوان هەستیان پێ کردبوو، کە ئیمە سەرچاوەیەکمان لەناو وەزارەتى بەرگری هەیە زانیاریان دەخستە بەردەستى دەمانزانى کە ڕاست نین.
پرسیار/ ئایا زانیاریەکانتان هەلدەسەنگاند؟
وەڵام/ بەڵێ هەموو ئەو زانیاریانەى دەگەیشتە دەستمان هەلدەسەنگاند و دەمانزانى کامیان راستە کامیان بۆ چەواشەکردنى ئێمەیە.
پرسیار/ کەواتە گەیشتبونە ئەو بروایەى کە هێرشتان دەکرێتە سەرو زانیاریەکان گەیشتە سەرکردایەتى عیراق و بەتایبەت سەدام حسین ؟
وەڵام/ کارى ئیمە کۆکردنەوەى زانیارى بوو لەسەر قەبارەى هێزەکان لەناوچەکەى دەوروبەرمان و، پلان و ئامانجەکانیان کە لەعیراق دا بۆى دەگەڕان و، ئەو ناوەندانەى لە عیراق کاریان لەسەر دەکرد, سەنتەرى کۆبونەوەى سی ئاى ئەى لەکوێیە؟. زۆربەى لە باکورى عیراق بوو، زانیاریمان هەبوو کاتێ هێرش دەست پێ دەکەن، کە ژمارەى هێزەکانیان دەگاتە 75 هەزار سەرباز لەناوچەى کەنداو. مانگێ پێش جەنگ بەمانگێک نامەیەکان ئاراستەى سەرکردایەتى کرد، نامەکە لە بەروارى 24ى شوبات ئاراستەى سەرۆکایەتى کراوە و ئاگادارمان کردن، ژمارەى هێزەکانیان لە 73 هەزار سەرباز نزیک بۆتەوە لەژمارە راستیەکەوە و پلانى جەنگەکەشمان بۆ ناردن. بەپێى هەندێ زانیارى دزە پێکراو لەلایەن خۆیانەوە دەیانویست بلێن: هێرشەکە مانگى 4 یا 5 دەست پێ دەکات، بەلام ئیمە بڕوامان وابوو دەستپێکردنى هێرشەکە نزیک بۆتەوە.
پرسیار/ لەوەوە بۆمان دەردەکەوێ کە لە تواناى سەرکردایەتى عیراق بوو خۆى لە جەنگ بپارێزى؟ یا جەنگ پلانى بۆ دارێژرابوو و ئەمریکاش بریارى ئەوەى دابوو، کە بێتە عیراق و داگیرى بکات. ئەوەش بەلایانەوە گرنگ نەبووە ئایا عیراق چەکى کۆمەڵکوژى هەبێ نە پەیوەندیتان بەقاعیدەوە هەبێ وەک کەسێکى موخابەراتى بیروراتان چۆن بووە؟
وەڵام/ ئێمە بڕوامان وابوو ئەو جەنگە هەر دەبێ! چونکە دەزگا راگەیاندنەکانى ئەمریکا زەمینەى راى گشتی نێودەولەتى و ناوخۆیان بۆ سازدا بوو, بریاری پاشگەزبونەوە لەجەنگ قورس لاى خۆیان و دواى 11 سبتەمبەرى 2001 تەنها چارەسەرى ئیمە خۆ پاراستن بوو لەجەنگ لاى ئیمەش قورس بوو، واتە کات تێپەری بوو پێش ئەو ماوەیە دەمانتوانى زۆر تەنازولاتى گەورەیان بۆ بکەین و دەمانتوانى بارەکە لەگەل ئەمریکا ڕاستکەینەوە بەلام دواى 11ى سبتەمبەر زۆر گران بوو چونکە خەلکى توندرەو گەیشتبونە سەرکردایەتى ئەمریکا ولوبى جولەکە لە ئەمریکا زۆر کارى بۆ ئەو بابەتە کردبوو و پێ داگرى دەکرد کە دەبێ رژیمى عیراق لەناو ببرێ. بێگومان ئەوانەى کە سەرکردەى شەرەکەبون لە پنتاگۆن هەر پێنجیان لە بنچەدا جولەکە بوون، ئیستاش دەبینى هیچیان دیار نەمان و لەدەرەوەى مێژوون.
پرسیار/ ئوستاز سالم حەز دەکەم گوێم لێبێ: بۆچى ئەوانە دیارنەمان؟ بریارى جەنگ لەلایەن کۆمەڵێ موحافزکارى راسترەو یا موحافزکارە نوێەکان؟
وەڵام/ پێم گوتى ئەوانەى سەرکردەى جەنگ بوون وەک ریچار بێرل, کۆلن پاول و رامسفیلد و دیکچینى، هەروەها بوش، پنتاگۆن و موخابەرات و وەزارەتى دەرەوەو رۆلى ئەمنى قەومى ئەمریکاى وەرگرتبوو. هەمیشە لە مێژوى ئەمریکا ئەو بڕیارانە لەلایەن سى ئاى ئەى, ڕاگەیاندن، سەنتەرەکانى لێکۆلینەوە, ئەمنى قەومى راوێژکارانى کۆشکى سپیەوە بریارى لێ دەدرێ، بەلام ئەمجاریان تەنها پنتاگۆن بوو تەنها وەزارەتى دەرەوە دژى بوو و سی ئاى ئەی” بوو، دەیگوت: دەتوانن بە ئاسانى و بەخێرایی رژێمى عیراق بروخێنن؟ دواى روخان کێ جێى دەگرێتەوە؟ وەلام ئەوەبوو با ئێمە رژێمەکە بروخێنین! ئەو کات باسى هەموو شتێک دەکرێ. ئەوە ئەو عەقلیەتە بوو کە سەرکرادیەتى جەنگەکەى دەکرد بە دیدێکى ستراتیژى دوور مەودا بیریان لێ نەکردەوە.. ئەو ئاژاوەیە دەبینى ئیستا. گەر بەلۆژیکی ستراتیژیانە سەیرى رژیمى عیراق بکرێ دەوترێ دەولەتێکى عیلمانیەو دژى توندڕەوى ئاینیە تا سالى 2003 هیچ هاوولاتیەکى عیراقى لەگەڵ…….

چاوڕێ بن بۆ بەشی سێهەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت