بورهان شێخ ڕەئوف: ڕوسیا چى لە کوردى سوریا دەخوازێت؟

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

سوریا و ڕژێمەکەى ئەو وڵات و حکومەتەى کە بەرگەى توندترین و سەختترین ململانێ ى ناوخۆیى و دەرەکیان گرت تەنها ڕژێم کە لە بەهارى عەرەبى بەسەرى زیندوو دەرچوو سەرەڕاى تێکشکانى بەشى زۆر ى جەستەى ئەویش بە کەڵک وەرگرتن لە ناکۆکیە ئیقلیمى و نێودەوڵەتیەکان کە زۆر لێزانانە بەکارى یان برد تاوەکو ئێستاش لە دواى حەوت ساڵ شەڕو کوشتار ى خوێناوى بە شى زۆرى خاکى سوریاى لە دەستى تاقم و گروهە تیرۆریستەکان دەرهێناوە کە تا دەرگاکانى دیمەشقى پایتەخت و بگرە چەند گەڕەکێکیشى چووبوون.
ناکۆکیەکانى ئتنیکى و نەژادى مەزهەبى شیعەو سونەو عەلەوى کەمینەکانى تریش لە ئێرانەوە تا لوبنان لە سعودیەو قەتەرەوە تاوەکو تورکیا کێشەو ململانێ کۆن و نوێکانى نێوان ئەمریکاو ڕوسیا هەر لە یەکێتى سۆڤیەتى جارانەوە تا بە ئێستا هەموو فاکتەرى یارمەتیدەربوون بۆئەوەى ڕژێمەکەى بەشار ئەسەد بمێنێت .
ڕوسیاش لە دواى جەنگى سارد و هەڵوەشانەوەى یەکێتى سۆڤیەت بۆیەکەم جارەهێزەکانى لەسنورى وڵاتەکەى هێندە دوور بخاتەوە و خەونى لە مێژینەى بهێنێتەدى بۆ گەیشتن بە سەر ئاوەگەرمەکان لە هەمانکاتدا لە دواى ڕووخانى ڕژێمەکانى قەزافى لە لیبیا و سەدام لە عێراق ئەو وڵاتە دوو دۆست و دوو هاوبەشى گرنگى لە دەستدا کە هەموو سەرچاوەى چەک و پێداویستە سەربازییەکانیان ڕوسیا بوو ، ئەمەیان زۆر قورس بوو بەلایەنەوە دوا پێگەو دوا هاوپەیمان و دواى کڕیارى چەک و چۆڵى ڕوسى لە ڕۆژهەلاتى ناوین کە سوریا بوو لە بەین ببرێت .
لە ئێستاشدا کەپێشتر ئاماژەم پێدا حکومەتى سوریا هەموو دوژمنەکانى خۆى لە سووچێکى باکورى وڵاتدا کۆکردۆتەوە واتە لە ئیدلیب هەوڵەکانیان بۆ ئەوە دەچێت لە هەر ئان و کاتێکدا پەلاماریان بدەن دەمێنێتەوە ناوچەکوردییەکانى باکورى سوریا کەبە رۆژاواى کوردستان ناسراوەو لە ساڵى 2012 لە لایەن یەکینەکانى پاراستنى گەلەوەدەپارێزرێن و خاوەنى ئیدارەیەکى خۆبەڕێوەبەرن و ڕۆلێکى کاراو بەرچاویان گێڕا لە شەڕى تیرۆر ە بەگژاچوونەوەى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق وشام (داعش ) نموونەیەکى ناوازەو پڕ جوانیان لە پێکەوەژیانى نێوان پێکهاتەکانى ئەو ناوچە پیشانى جیهاندا .
ئێستاش کە شەڕى تیرۆر واکزبووەو بەرەو کۆتایى دەڕوات لێرەو لەوێ لێدوان کاربەدەستانى ڕژێمى سوریا و حکومەتى ڕوسیا بەرگوێ دەکەون کە باس لە مەترسى بوونى قەوارەى کورد بۆسەر ئایندەى خاکى سوریا دەکەن باس لە نیەت و خواستى ئیدارەى ئەمریکا دەکەن بۆ دابەشکردنى سوریا و دروستکردنى قەوارەیەک وەکو ئەوەى باکوورى عێراق واتە وەکو هەرێمى کوردستان .
هەرچەندە سوریا لە کاتى سایکس – بیکۆ و دواتریش بەر فەرەنسیەکان کەوتبوو بەڵام لە ساڵانى پەنجاکانى سەدەى ڕابردوەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ژێر هەژموونى ڕوسیادایە ئێستاش ئەم لێدوان کردەوانەى ڕوسیا بە تایبەتى ئاسانکارى بۆ داگیرکردنى کانتۆنى عەفرین لە لایەن تورکیا و گروپە وابەستەکانیەوە هەر دەچێتە قاڵبى ئەوەى کە لەلایەک دوژمنکارى بۆ مافەکانى کوردو لەلایەکیش ترس لە لەو هێزانەى کە ئەمریکا پشتیوانیان دەکات واتە هێزەکانى سوریاى دیموکرات ( هەسەدە ) کە نزیکەى 100 هەزار جەنگاوەرن پێکهاتوون بە زۆرینە لە کوردو عەرەب و سریان و تورکمان ..تد .
لە ڕاستیدا ئەو هێزانە نەک هەر سەرچاوەى نیگەرانى و ترسى ڕووسەکانن بەڵکو هەندێک لە وڵاتانى ئیقلیمیش هەمان نیگەرانیان هەیە سەرەڕاى ڕاگەیاندنى نیازپاکى و نەبوونى هەڕەشە بۆسەر هیچ لایەنێک لەلایەن ئەمریکاوکوردیشەوە .
لە هەمانکاتدا ڕووسەکان جگە لە هەستکردن بەمەترسى زۆریان لە بوونى ئەو هێزانە و لە جۆرى ڕاهێنان و ئامادەسازى سەربازى یان بۆ سەر ئایندەى بوونى خۆیان لە سوریا تورکەکانیش دەترسێنن بەوەى کە بوونى ئەم هێزانە بە و شێوە بە سەرکردایەتیەکى کوردى نزیک لە پارتى کرێکارانى کوردستان وبەو ئاستە بەرزە لە ڕاهێنان و پڕچەککردن مەترسیە بۆ سەر تورکیاش لەکاتێکدا ڕێککەوتنى هەنگوینى ڕوسیا و سوریا بەرەو کۆتایى دەڕوات و پێناچێت ئەمریکاش وا بە ئاسانى دەست لە هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەربدات .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
بورهان شێخ ڕەئوف

About بورهان شێخ ڕەئوف