بورهان شێخ ڕەئوف: سزاو گەمارۆى ئابوورى و ئێران.

سزا و گەمارۆى ئابوورى لە پوختترین پێناسەیدا ئەوەیە کەوا دەوڵەتێک یان دەوڵەتگەلێک یان ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هەنگاوێک یان پرۆسەیەک ئەنجام بدات بۆ ئەوەى ڕەفتارى وڵاتێک بگۆڕێت یان ڕێگرى بکات لە […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

سزا و گەمارۆى ئابوورى لە پوختترین پێناسەیدا ئەوەیە کەوا دەوڵەتێک یان دەوڵەتگەلێک یان ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هەنگاوێک یان پرۆسەیەک ئەنجام بدات بۆ ئەوەى ڕەفتارى وڵاتێک بگۆڕێت یان ڕێگرى بکات لە ئەنجامدانى ڕەفتارێکى یاساغ بەیاساو عورفى نێو دەوڵەتى.
ساڵانێکە سزاو گەمارۆى ئابوورى وەکو کەرەسەیەکى کاریگەرى لێهاتووە بە دەست ئەمریکا وڵاتانى ڕۆژاواوە بۆ بەرگرتن لە زۆر ڕەفتارو کردارى وڵاتان کە ئاسایش و ئارامى وڵاتان دەخەنە مەترسى یەوە ، بۆیە هەرلە ساڵى 1990 کاتێک ڕژێمى ئەوساى عێراق دەوڵەتى کوەیەتى دراوسێ ى داگیرکرد لە 2 ى ئابى هەمانساڵدا سزایەکى گشتگیرى نێودەوڵەتى خرایە سەر عێراق دواتریش لەم دواییەدا سزاو ئابڵووقە بەکارهێنرا بۆ قەیران و کێشەکانى چەکى ئەتۆمى دژ بە کوریاى باکوورو ئێران هەروەها دژ بە ڕووسیا لەکاتى داگیرکردنى دوڕگەى قرمى ئۆکرانیا و دواتریش هەوڵى ڕووسیا بۆ ژەهراوى کردنى سیخوڕێکى ڕووسى (سیرجى سکریباڵ ) و مناڵەکەى لە بەریتانیا بە مادەى کیمیاوى (نوفیتشوک ) کە لە ڕووسیا بەرهەم هاتبوو.

جۆرەکانى سزا
1- سزاى گشتگیر ئەو سزایەیە کە بەشێکى زۆرى لایەنەکانى ژیان دەگرێتەوچ لە ڕووى پەیوەندى بازرگانى و پەیوەندییە دیبلۆماسیەکان و هەموو پەیوەندییەکانى تریش کە ئەمەش زیانى گەورە دەگەیەنێتە بە هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە لە گەڵ بەرپرس و کاربەدەستانى ئەو وڵاتە کە تۆمەتبارن بەکارى یاساغ و پێچەوانە بە یاساو عورفى نێودەوڵەتى وەکو ئەو ئابڵووقەى کاتى خۆى خرایە سەر عێراق ئەو ئابڵووقەو سزایانەش وا ئێستا دژ بە ئێران لە سەرتاکەیەوە خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
2- سزاى زیرەک ئەو سزانەیە کە دەخرێتە سەر ئەو سەرکردەو بڕیار بەدەستانەو هەروەها ئەوانەى هاوکارو هاوپەیمانیانن کە ئەمەش چینێکى دیاریکراو دەگرێتەوە کە کاریگەرى بۆسەر هاولاتیانى وڵاتى بە ئامانجکراو نابێت، چونکە سزاى گشتگیر تێچوویەکى زۆرى دەوێت بەڵام سزاى زیرەک کەمتر ، وەکو کاتێک ئەمریکا سزاى هەردوو وەزیرى داد و ئاسایشى ناوخۆى تورکیاى دا لە ئابى 2018 بەهۆى دەستگیرکردنى قەشە ( ئەندرۆ برانسۆن ) ەوە.
سزاى زیرەک زۆر شێوازى هەیە دەتوانن وڵاتانى خاوەن دەستەڵات بەکارى بهێنن بۆ مەبەستى پاراستنى ئارامى و ئاسایش و یان بۆ سەپاندنى ئەجنداو هەژموونى خۆیان بە سەر وڵاتانى تردا ئەوانیش ئەمان:
1- قەدەغەکردنى فرۆشتنى چەک و کەرەسەى سەربازى.
2- سڕکردنى پارەو داهاتى مالى هەموو ئەو وڵات و قەوارەو تاقمانەى کە کارەکە ئەنجامدەدەن وەکو ئەوەى بەرامبەر بە حزبوڵاى لوبنان کراوە لە لایەن ئەمریکاوە .
3- سزاى دیبلۆماسى وەکو ئەوەى ئەمریکا وکەنەداو چواردەى وڵاتى ترلە ئەندامانى یەکێتى ئەوروپا ئەنجامیاندا بە دەرکردنى دیبلۆماتکارە ڕووسەکانى دواى ژەهراویکردنى سێخوڕە ڕووسەکە لە بەریتانیا.
4- سزاى ئاسمانى ئەویش قەدەغەکردنى هاتۆچۆى هێڵەکانى فڕۆکەوانى بۆ وڵاتى بە ئامانجکراو وەکو ئەوەى دژ بە هەرێمى کوردستان کرا لە دواى ڕیفراندۆم .
مەبەست و ئامانج لە ئابڵووقە.
دامودەزگا نێودەوڵەتیەکان و گەلێک لە حکومەت و دەستەڵاتە نیشتمانیەکان ئەم سزایانە بەکاردەهێنن بۆ ئەوەى ڕێ لە کارو کردەوەى دژ بە یاسا بگرن و هەروەها هەژموونى خۆشیان بسەپێنن و هەروەها سزا بەکار دێت بۆ بەگژاچوونەوەى زۆر قەیران و دیاردەى تر لەوانە بۆ بەگژاچوونەوەو لەناوبردنى تیرۆر و مادەهۆشبەرەکان وپێشگرتن بە بڵاوبوونەوەى چەکى ئەتۆمى و هەروەها بۆ بۆ دامەزراندنى سیتمى دیموکراسى وچەسپاندنى مافەکانى مرۆڤ و چارەسەرکردنى زۆرێک لە کێشەو ململانێکان.
لە کۆتاییدا ئێستا کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دواى ئەوەى لە 5 تشرینى دووەمى 2018ەوە خوولى دووەمى سزاکانى خرایە سەر هەرچەندە بە هۆى ئەوەى هەشت وڵات لە ناویاندا عێراق و تورکیا بەخشێنران وبووران لە جێبەجێکردنى ئەو سزایانە پێناچێت وازوو ئاکامى خێرا بدەن بەدەستەوە هەرچەندە ئێران گرەو لە سەر تواناکانى خۆى دەکات بۆ بەرنگاربوونەوەى سزاکان هەروەکو چۆن لە 39 ساڵى تەمەنى خۆیدا واى کردووە ئێستاش ئەوان لە ململانێیەکى ئایدیۆلۆجى سەختدان لە گەڵ ئەمریکادا گرەو لە گەڵ کاتدا دەکەن کە دواى دووساڵى تر ووترەمپ دەبێتەوە بە سەرک؟
لە هەمانکاتیشدا ئەزموونەکانى ئەمریکا وەل عێراق و کوریاى باکوورو زۆر شوێنى تریشدا ئەوەمان پێدەڵێن کە دەرباز بوونى ئەمجارەى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەم ململانێدا کارێکى هێندە ئاسان نابێت.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
بورهان شێخ ڕەئوف

about بورهان شێخ ڕەئوف