زەبەنگ بەهادین: بۆ گۆران پاشه‌كشه‌ ده‌كات.؟

كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ى گۆرانى دروستكرد خه‌ڵك متمانه‌یه‌كى زۆریان به‌ تواناكانى ئه‌و پیاوه‌ هه‌بوو, هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بانگه‌شه‌ى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و وه‌ستان دژى گه‌نده‌لێ و دژى ساخته‌كارى بووه‌ […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ى گۆرانى دروستكرد خه‌ڵك متمانه‌یه‌كى زۆریان به‌ تواناكانى ئه‌و پیاوه‌ هه‌بوو, هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بانگه‌شه‌ى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و وه‌ستان دژى گه‌نده‌لێ و دژى ساخته‌كارى بووه‌ دروشمه‌ سه‌ره‌كى یه‌كانى گۆران, ئه‌و كات یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و پارتى دیموكراتى كوردوستانیش هه‌مان ئه‌و دروشمانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیان هه‌بوو، به‌ڵام خه‌ڵك متمانه‌یان به‌ یه‌كێتى و پارتى نه‌مابوو، به‌ڵكو هه‌موو هیواو ئاواتیان بۆ به‌دیهێنانى داهاتویه‌كى باش بۆ كوردستان به‌ستبوه‌وه‌و به‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه‌. ئه‌و كاریزامایانه‌ى به‌شدار بوون له‌ دروستكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆران دا هه‌مان كاریزما سیاسى یه‌ دووباره‌ بووه‌ و سێ باره‌ بووى حیزبه‌ كۆنه‌كان بوون, هه‌ندێكیان نه‌بێت روخسارى تازه‌ بوون له‌ سیاسه‌تدا ئه‌وانیش هه‌ر زوو یان پاشه‌كشه‌یان كرد له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ یان به‌ هۆكارێك دورخرانه‌وه‌.
له‌ پاش كۆچى دواى نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵكانێك مابوون ئومێدیان به‌ به‌رنامه‌و په‌یره‌وى بزوتنه‌وه‌كه‌ مابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌نگى بزوتنه‌وه‌كه‌ رووى له‌ كه‌مى یه‌كى زۆرده‌كرد به‌ڵام هه‌ر خراپى یه‌كانى یه‌كێتى و پارتى واى له‌ خه‌ڵك كردبوو ئومێد پچراو نه‌بێت به‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران, ئێستا ئه‌و ئومێده‌ش وورده‌ وورده‌ كاڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و و نه‌مان ده‌چێت هه‌رچى دامه‌زرینه‌رانى بزوتنه‌وه‌كه‌ن یه‌كه‌ یه‌كه‌ ده‌كشێنه‌وه‌و شكستى خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن , و بزوتنه‌وه‌كه‌ش له‌ هوتافاتى خه‌یاڵى خۆى ناكه‌وێ , تا ئێره‌و گۆران توانى بر بكات به‌ڵام به‌م سیاسه‌ته‌ دوو رووى و و كۆپى یه‌ى یه‌كیتى و پارتى یه‌وه‌ ئه‌وا گۆران به‌ره‌و داكشانى زیاتر و پوكانه‌وه‌ى زیاتر ده‌چێت.
گۆران كاتێك له‌ حكومه‌تدا بوو نه‌ك هیچى پێنه‌كرا، به‌ڵكو ده‌ركرا و رسوا كرا ئه‌وه‌شى مایه‌وه‌ چووه‌ ناو پارتى یه‌وه‌ وه‌ك وه‌زیرى دارایى پێشوو كه‌ گولبژێرى بزوتنه‌وه‌كه‌ بوو .
ئیستا گۆران بیزوو به‌ به‌شدارى له‌ حكومه‌تدا ده‌كات پێده‌چێت ئه‌ویش پێكانى چووبنه‌ ناو به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانه‌وه‌, ده‌نا گۆرانێك كه‌ هیچ ده‌سه‌لاتێكى سیاسى و عه‌سكه‌رى و دارایى نى یه‌ چى پێده‌كرێت له‌ ته‌ك پارتى كه‌ رۆژ به‌رۆژ زیاد ده‌كات و یه‌كێـتى یه‌ك به‌ نه‌هجى تازه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات, له‌ ئێستا به‌ دوا یه‌كێـى ناهێڵێت به‌و نه‌هجه‌ى پێشوو سیاسه‌ت بكرێت له‌ زۆنى سه‌وز ته‌نانه‌ت شیوه‌ى مامه‌ڵه‌ى سیاسى له‌گه‌ڵ پارتیش ده‌گۆرێت ,هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دووانه‌ یه‌كیتى و پارتى تاز بوونه‌ جمكى به‌ررژه‌وه‌ندى سیاسى له‌ ناوچه‌كه‌, ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت یاریكردنه‌ به‌ گۆرانه‌وه‌ بو به‌رزكردنه‌وه‌ى كیرفى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كیتى ده‌نا پارتى هیچ متمانه‌یه‌كى به‌ گۆران نى یه‌, و گۆرانیش بۆ كرینه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كیتى ده‌یه‌ویت به‌شدار بێت له‌گه‌ل پارتى ده‌نا گۆران باش ده‌زانێ بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كه‌ى له‌گه‌ل وئه‌وه‌دا نین بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌شدار بێت, به‌ڵكو دژى به‌شدارى گۆرانن له‌ ته‌ك یه‌كیتى و پارتى چونكه‌ئه‌وان باش ئه‌زانن گۆران له‌ ناو حكومه‌تیك دا بێت هه‌موو جومگه‌كانى به‌ سیاسه‌تى یه‌كیتى و پارتى كرا بیت هیچى پێناكرێت.
پێشبینى ده‌كرێت له‌ داهاتودا یه‌كیتى داواو له‌ گۆران ده‌كات بنكه‌ى سیاسى خۆى بگوێزیته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر بۆ په‌ستان خستنه‌ سه‌ر پارتى به‌مه‌ش گۆران زیاتر كال ئه‌بیته‌وه‌ له‌ زۆنى باڵاده‌ستى خۆى, هه‌روه‌ها پارتى و یه‌كیتى كار بۆ باشكردنى گوزه‌رانى خه‌لك ده‌كه‌ن ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش ترسى لاى گۆران دروستكردبى چونكه‌ كاتێك خه‌ڵك گوزه‌رانى باش بێت پێویستى به‌ گۆران نامێنیت ئه‌و گۆران ته‌واو سفر ده‌بێته‌وه‌.
به‌ هه‌موو باره‌كاندا گۆران به‌ره‌و كاڵ بوونه‌وه‌ داكشانى زۆر ده‌روات ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تى نه‌زانانه‌و نه‌بوونى رێكارێكى سیاسى دروست له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌كه‌ ره‌نگه‌ ته‌نها به‌مه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستێ و تاك تاكى كاریزماكانى گۆرانیش بخرینه‌ به‌ر تانه‌یه‌كى زۆر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر تواناى هه‌ستانه‌وه‌یان نه‌مێنى.
گۆران یه‌ك چانسى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى به‌ جیگیرى بهێلێته‌وه‌ ئه‌ویش ئۆپوسزیونى و ده‌ست به‌ستن به‌بنكه‌ جه‌ماوه‌رى یه‌كه‌ى ده‌نا به‌ده‌ر له‌مه‌ به‌ دوا گۆران له‌ جارى داهاتوو باشه كشه ى زياتر ده كات.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
زەبەنگ بەهادین

about زەبەنگ بەهادین