چۆن چونەناوەوەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا کراوە لەلایەن موخابەراتى ئەوکاتى عیراقەوە. بەشى سێهەم.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

ئامادەکردن و زمانزا: عوسمان عومەر
قاعیدە نەبوون تەنها کەسیک نەبێ بەناوى على الجبورى کە لە ژمێریارى قاعیدەیە، کاتێ لێکۆلینەوەمان ئەنجام دا ناوى هەزاران على جبورى هەیە نەزانرا کێیە؟ سەیرت کرد دواى 2003 لە عیراق چە رووى دا؟ پێشمان گوتن ئیوە کار بۆ نەهیشتنى سەرچاوەکانى تیرور دەگەرین تا بنبڕى بکەن، گەر عیراق بروخێن دەبێتە قاعیدە و چەند رەوتێکى توند ڕەوی ئاینى سەر هەڵدەدات. دەستى ئێرانیش دەگاتە کەنداو ئیمە وەک بەربەستێک بووین بەرامبەر ئێران لە ناوچەکە ئەو پەیامانەیان هەموو پێ گەیشتبوو لەسەر ئاستى باڵا.
پرسیار/ سەرکردایەتى عیراق لەو باوەردا بوون کە هێرشەکە روونەدات؟ چونکە ئەمریکیەکان پراگماتین لەبەرژەوندییان نەبوە کە ئاژاوە لە ناوچەکەدا رووبدات و دۆستەکانى کەنداویان توشى مەترسى ببن؟
وەڵام/ شیکردنەوەى لۆژیکى ئەو بابەتە ئەوەبوو سەرکردایەتى ئەوەى دەزانى گەر رژیمى عیراق بخات، عیراق لێک هەلدەوشێ و دەکەوێتە دەست تەوژمە توند رەوە ئاینیەکان و ئیران و، ئیران بەئاسانى دەگاتە کەنداو ئەمریکا ئەو کارە سەرکێشیەى دەکرد؟ و ریگا بە قاعیدە و ئیران بدرێ هیزەکانیان لەعیراق بلاوبکەنەوە بۆیە سەرکردایەتى پێیان وابوو جەنگ تا خالێک روودەدات و، دواتر چەند مەرجێک دادەنێن و ئێمە پێى رازى دەبین نەک بەوشێوەیەى بێن وولات داگیربکەن و سەربازیان لەدەست بدەن و زیانى ماددى زۆریان پێ بگات و توشى قەیرانى دارایی ببن بەهۆى جەنگەکەیانەوە، من واى بۆ نەدەچوم ئەو حەماقەتە بکەن بەو شیوەیە.
پرسیار/ سەرچاوەى ئەو زانیاریانە چی بوون کە دەستتان دەکەوت؟
وەڵام/ ئیمە 3 جۆر سەرچاوەمان هەبوو دوانیان سەربازی بوون و لە بنکەى ئەنچرلیک لەتورکیا سەرچاوەیەکى گرنگمان هەبوو. لەکەنداو لەناو دلى پنتاگۆن سەرچاوەى سەربازیمان هەبوو. لەکۆنگریس سەرچاوەمان هەبوو (وەک راوێژکار)، هەروەها لە ئەمنى قەومى ئەمەریکى. جۆرێکى تر سەرچاوەمان هەبوو ئەو عیراقیانە بوون کە مەبەستیان ڕوخانى رژیم بوو بە M40 ناومان دەبردن دژى ئیمە بوون. واتە موعارەزە بەتایبەت ئەوانەى لە ئەمریکا نیشتەجێ بوون، ئەوانە بەهۆبەیەکى تایبەتەوە وابەستە کرابون، کە ئیمە بەرپرسی بوین. ئەوکەسەى زانیارى پێشکەش دەکردین دەبوایە زانیارى لەسەر کۆشکى سپى, وەزارەتى دەرەوە, وەزارەتى بەرگرى, نەتەوە یەکگرتوەکان بناردایە چەند مەرجیکان دانابوو بۆ:

1-  ئەو کارە بۆ موخابەراتى عیراق دەکات.

2- ئەو زانیاریانە کاریگەرییان لەسەر ئەمنى قەومى هەبێ.

3- بڕیک پارەمان پێ دەدا لەبرى ئەو کارەى ئەنجامى دەدا، دەبوایە لاى ئیمە و FBI وەک یەک بێ، دوسیەى هەموو ئەوانەمان سوتاند تاکو نەتوانرێ بدرێنە دادگا، بەلام سەرچاوەکانمان لەناو دەزگا ئەمریکیەکان دیارنەمان.
پرسیار/ بۆت هەیە وەلام بدەیتەوە یا نا, دواى چەند رؤژیک لە داگیرکردنى عیراق لەلایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە دەستگیرکرایت، هەوڵ نەدرا زانیاریت لێ وەربگرن سەبارەت بەو سەرچاوانەى لەناو دەزگا ئەمریکیەکان هەتان بوو؟
وەڵام/ رۆژى 4ى نیسان بەغدا گیرا من رۆژى 12ى نیسان هەموو ئەرشیفى ئەمریکاو دەولەتانى ئەوروپى و تەنانەت ئاسیاشم هەموى سوتاند.
پرسیار/ چەند کاتى ویست تا هەمویت سوتاند؟
وەڵام/ 4 رۆژ تەنها من بریارم داو خەڵکم ڕاسپاردو کارى سوتانەکە ئەنجام بدەن. چەند تەنێک بوون؟ لە دوورەوە چاودێرى سوتاندنەکەم دەکرد لە 22 نیسان من گیرام ئامانج لەگرتنەکەم وەرگرتنى زانیارى بوو، سەرۆکى CIA لەکتێبەکەى دا باسى دەکات و دەڵێت: کەسیکى گرنگ هەیە پیویستە بگیرێر و فەرمان بەفرۆکەکان درا کە لیمان بدرێ. بەلام ئێمە فەرمانەکەمان پوچەڵکردەوەو، ووتمان: دەبێ بە زیندویی بگێرێ زۆر نامەردانە 5 ى دواى نیوەرۆ هاتن لە مالەوە منیان گرت.
پرسیار/ جەنابت بیرت لە هەلاتن نەکردەوە؟
وەڵام/ نەخێر چونکە دەمزانى بۆ هەرکوێیەک بچم دەگیرێم, دلنیاش بووم لەوەى هەموو دوسێەکە سوتێنرا بوو هیچ کیشەیەکم نەبوو، 37 تیم لیکۆلینەوەیان لەگەل کردم سەبارەت بەو سەرچاوانەى لەناو ئەمریکا هەمانبوو، واتە ئەو کەسانەى دوولایەنە لەگەل ئەمریکاو عیراق لەیەک کاریان دەکرد. ئایا لەتوانایان دا نەبوو چاودێرى تەلەفۆنە سوریەکان بکەن؟ 9 مانگ لیکۆلینەوەم لەگەل کرا لە پنتاگۆنەوە خەلکیان هێنابوو بۆ لیکۆلینەوە رۆژى 8 کاتژمێر.
پرسیار/ گەیشتنە هیچ ئەنجامێک؟
وەڵام/ بەلێ قسەمان لەسەر سەرچاوەکانمان کرد لە وەزارتى بەرگرى واتە ئەفسەرەکان.
پرسیار/ ئایا پارێزگاریت لە نهێنى سەرچاوەکانتان کرد؟
وەڵام/ من ناتوانم هەموو شتێ رەت بکەمەوە، بەلام بەپێى توانا و کەمترین زیان و، بێگومان زانیاریان لابوو کە لە پشکنەرەکان خەلک وەریان گرتبوو، لەئەنجامدا کەس ناوى سەرچاوەکانى ئیمەى نەهێنا.
پرسیار/ یەکیک لە بابەتە ئاڵۆزەکان ئەوەبو دەوترا ئێوە هەوڵتان داوە بەرتیل بدەن بە برادعی؟
لە 90% ئەوە کارى موخابەراتیە لەدەرەوەى یاسا، لەلایەن هەموو موخابەراتى دونیاوە پەیرەو دەکرێ، گەر یاسا پەیرەو بکەى! ناتوانى لەگەل موخابەرات کارب کەى. ئێمە هەوڵمان دەدا بەرادعى راستیەکان بڵێ، چونکە کە راستیەکانى ووت ئەمریکیەکان دەریان دەرکرد، کە ئەمریکیەکانیش دەریان بکردایە، ئیمە پشتیوانیمان دەکرد، تەنها مەبەستمان بوو راستیەکان دەرخات و پیمان گوت تۆ لەپلەو پایەو لایەنى پارەوە ترست نەبێ، تەنها راستیەکان بڵێ!. لەگەل ئەوەش لە کۆبونەوەکەى 19ى کانونى دووەم دودڵ بوو لە ووتنەوەی راستى، بەلام لەگەل توند بوون لەگەل عیراق و رەخنەى توندى نەگرت لەو کۆبونەوەیە.
ئیمە پەیوەندى راستەخۆمان لەگەل خۆى نەبوو، بەلکو دووکەسى میسرى بوو: یەکیان/ کەسایەتیەکى گەورە بوو لەم ماوەیەدا کۆچى دوایی کرد. ئەوى تریان/ لەژیاندایە ئەو پارەوپولە دەبوایە بالوێزى میسر لە جنیف یا ڤیەننا وەریبگرتایە، ڤیزاى شنگن ئامادەبوو لام و، ئەوکەسەى پارەکەى دەگەیان ئیستاش ماوە، نامەیەکی منیش بوو، دەبوایە بگاتە بەرادعى ئیمە. نەمان دەویست پسولەى وەرگرتن واژوو بکەین و ئەوەشمان بەلاوە باش نەبوو، بڵێین ئەو پارەیە بۆ بەرادعییە تەنها دەمانویست بالوێزى میسر ببنین و جانتا پارەکەیان بدەینێ، بێ چەندوچون پیش 19ى مانگ بگاتە دەستیان، دواى ئەو رۆژە چ سودێکى نەدەما چونکە کۆبونەوەکە گرنگ بوو.
پرسیار/ واتە لەو باوەردابون بەرادعى ئاگاى لەوگەمەیە نەبێ؟
وەڵام/ نا نەخێر راستیەکە نازانم
پرسیار/  ئەو دەزگا گەورەو راهێنراوەتان چۆن نەما وەک ئەوەیە لەنکاو دیارنەمێنێ؟
وەڵام/ دواى داگیرکردنى عیراق دەزگایەکى نوێى موخابەرات لە 600کەس لەئەفسەرە کۆنەکان دامەزرینرا، ئەوان بەردى بناغەى موخابەراتى نوێی عیراق بوون، لە لێپرسراوى هۆبە بەرەو سەر کەس نەگەڕێنرایەوە، یەک دوو کەس نەبێ تەنها ئەفسەرى سەرۆکى بەش نەبێ، دواتر حکومەت هەمویانى دەرکردو ناوەکانیان لە تەلەفزیۆن بڵاوکرایەوە و، کەس و کاریشیان ڕاونران، کەسونە بوون لەناوچەى سوننە نشینەکان دواتر زۆربەیان رایانکرد بۆ دەرەوەى ووڵات لە ترسى گرتن و تیرۆرکردنیان وەک ئوردن, سوریا, ئیمارات میسر و لوبنان و تورکیا و… هتد.
پرسیار/ لەکۆتایی دا ئایا هیچ خیانەتێک لە ریزەکانى سەرکردایەتى سەربازى رووی دا؟
وەڵام/ لەسەر ئاستى زانیارى خۆم و دڵنیاشم کە شتێک لەوبابەتە ڕووى نەداوە, تا دوا ساتەکان سەرکردایەتى سەربازى بەیەکگرتویی مابۆوە لەکۆتایی شەرەکە 3 فیرقەى سەربازى گاردى کۆمارى لەسەر ڕێگاى بابل – کەربەلا لەناوچون کاتێ ویستیان رێگە لەسوپاى ئەمریکا بگرن لە رۆژئاواى رووبارى فورات، پالپشتى ئاسمانیمان نەبوو. لەهەمان کاتدا کۆنترۆڵى پەیوەندیەکانى ئیمەیان کردبوو یەکیکیان لە ناو ئەمنى خاص دروستکردبوو کە کارى پەیوەندیەکانى جێبەجێ دەکرد، لەنێوان بارەگا ئاڵ و گۆرکراوەکانى سەرۆک دا.
پرسیار/ واتە کەسێکى عیراقى بوو؟
وەڵام/ بەلێ … بەڵێ کەسێکى عیراقى بوو, دوو کەسیان چاندبوو , کاتێ لە دۆڕە درا ئەو کەسە دیار نەما.
بەهەرحاڵ عیراق داگیرکراو بەرەنگارى دەستى پێکرد و، هیواخوازم عیراق بگەرێتەوە دۆخى جارانى ….

زۆر زۆر سوپاس بەرێزم ماندوم کردى بەم چاوپێکەوتنە.

لە  20- 03-3 2013 ئەم چاوپێکەوتنەى لەگەل ئەنجامدراوە.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
عوسمان عومەر

About عوسمان عومەر