بەهرۆز جەعفەر: ڕووخانی سیستەم لە ئێران دەرفەتە یان مەترسی؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1- کاتێک ئیدارەی ترامپ لە کۆتایی 2017 ستراتیجی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت, کە نزیکەی (1360) لاپەڕەیە، کورد ڤیژنێکی بەرانبەر ئەمە نییە.
2- کاتێک هێزەکانی ئێران لە باشوری سوریا ئەکشێنەوە، کورد لێکدانەوەیەکی نییە.
3- وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکان «پومبیۆ» ئەچێتە ڕووسیا و ڕۆژی دواتر جەیمس جیفری ئەچێتە ڕۆژئاوای کوردستان، کورد هەر لێکدانەوەیەکی نییە.
4- لە بن دەستیاندا لە ئیستانبوڵ کۆبونەوەی لوتکەی سەرۆکایەتی «ڕوسیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، تورکیا» بەڕێوە ئەچێت، کورد تەنانەت یەک ناوەندی مەعریفی، یەک ئامرازی لۆبیکردنی نییە لێکی بداتەوە ئەمە «مەترسیەکەی چییە؟!. دەرفەتەکانی لەکوێدایە؟. ئەگەرەکان و ئۆبشنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی چۆنن!؟. تیۆرەکانی پاڵپشتی کردنی ئەم ئارگیۆمێنتانەی ئەخرێنە ڕوو بۆ واقیعەکە تا چەند دروستن!. ».
5- سزای ئابوری و سیاسی لە 2016 ەوە بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووە، کە خۆی لەکشانەوەی کۆشکی سپی لەمەڕ ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێراندا ئەبینێتەوە، سزا ئابوورییەکان لەم کۆتایی 2018 یەدا ئەگەنە ئەوپەڕی بۆ سەر ئێران، کورد یەک ناوەندی زانستی کارای نییە ئەمانە لێک بداتەوە. کاتی خۆشی کە «بەهاری عەرەبی» ڕووی دا کورد نەیئەزانی ئەم دیاردەیە ناو بنێت چی!. لەسەر جادەکان خەڵکی ئەنەلایزی ئەکرد ئەسەد ئەڕووخێ و ئەسەد ناڕوخێ!؟. جارێ ئەبێت بزانن «دەوڵەت» کەسێتیەکی مەعنەویەو ناڕوخێ، ئەوەی ئەڕوات سیستەمەکان و کاراکتەرەکانن، بێگومان سیستەمی ئێران بڕوخێ هەر سیستەمێکی تریش جێگەی بگرێتەوە ئەویش وەک ئەوانی پێشو بیر لە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی ئەکاتەوە.
بە ڕاشکاویش بیڵێین، ئەم بۆشاییە گەورەیە ڕاستە یەکێتی و پارتی لێی بەرپرسن، بەڵام بە دیاریکراوی و بە پلەی ئیمتیاز جەنابی کاک «مەسعود بارزانی» هۆکاری یەکەمی ئەم داڕمانەیە لە جیهانبینی سیاسیی و تیۆری و ئابوری بەرانبەر دامودەستگەکانی دەرەوە. دارودەستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نەخوێنەوارێک بیت و ئەفسەرێکی ئاسایی بیت سەدان ملیۆن دۆلار تاڵانی بکەیت لایان ئاساییە، لێ هەر کە پرۆژەیەکی ڕاستەقینەت بۆ پاراستنی کیانی ئاسایشی نیشتمانی کوردستان هەبو هەموویان وەک کەمتیاری ناو دارستان هەوڵ ئەدەن بە زیندوێتی گۆشتەکەی لێ بکەنەوە.
تێ بی نی: لە پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی- MIRS ئەم کەیسە لە لێکۆڵینەوەدایەو زۆرنابات Policy paper ی خۆی لەم ڕووەوە ئەخاتە ڕوو. هاوکات ئەم توێژینەوەیەی ئێمە پێش پێنج مانگ بڵاو بۆتەوە کە خۆی لە (32) لاپەڕەدا ئەبینێتەوە بەزمانی ئینگلیزی ئەتوانن بە پی دی ئێف داونلۆدی بکەن: mirs.co
هەمان لێکۆڵینەوە بەزمانی عەرەبی (10) مانگ بەر لەئێستا بڵاوبۆتەوە:mirs.co
هەر هەمان لێکۆڵینەوەی ئێمە بە زمانی کوردی ڕێک (10) مانگ بەر لەئێستا بڵاوبۆتەوە: mirs.co

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت