ڕێبین عبدالرحمن فتاح: دیووی یاسایبوونی یەکەم دانیشتی پەرلەمانی کوردستان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەرلەمان گەورەترین و بەرزترین دەزگای یاسادانانی وڵاتە، واتا شوێنی لەدایک بوونی یاساکان دائەندرێت، زۆرترین ڕێژەی یاسای وڵاتی تیادا دەردەکرێت.
بۆیە دەکرێت پەرلەمان ببێتە گەورەترین شوێن و پێگەی لە وڵاتدا هەبێت، و ببێتە دەزگاییەکی بەسوود و کاریگەر لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی وڵات. بە تایبەت کاریگەری هەبێت لەسەر تەواوی جومگەکانی سیستەمی سیاسی ، چونکە سیستەمی سیاسیش بۆ خۆی لە چەند دام و دەزگایەک پێک دێت، تەواوی دام و دەزگاکانی ناو وڵاتیش هەموویان تەواوکەری درووست کەر و تەواوکەری سیستەمی سیاسین.
لەدروستبوونی هەرێمی کوردستانیشەوە وەکو هەرێمکی خاوەن دیڤاکتۆ خاوەنی پەرلەمانە، و هەبوونی پەرلەمان ، واتا هەبوونی دام و دەزگایی دیموکراسی و پایەکانی، بەڵام چ پەرلەمانێک؟ ئەمە بۆ خۆی جێگەی تێڕامانە چونکە ئەمە پرسیارێکی جدییە، چونکە لە واقعی سیاسی ئێمەدا، وەڵامی ئەم پرسیارە وونە. بۆیە ئاسان نیە کە وەڵامی واقعی مان هەبێت بۆ ئەم پرسیارە، چونکە ئێمە لە مەهیەت و گرنگی ئەم ووام و دەزگاییە بە تەواوی تێ نەگەیشتووین، بۆیە ناتوانین وەکو ئەوەی هەیە، پەرلەمان جۆنە و چۆن کار دەکات؟ بۆچی گرنگە پەرلەمان هەبێت، ناتوانین وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە، بۆیە بەرجەستەکەری تەواوی واقعی سیاسی پەرلەمان نین.
بەهەر حاڵ پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی 11\6 یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام ئەدات، کە خوولی پێنجەمی بەڕێکردنی پەلەمانی کوردستانە.
بەهۆی ئەوەی کە تائێستا هەرێمی کوردستان خاوەن دەستوور نیە، واتا دەستوورێکی کار پێکەر و ڕێوشوێنی یاسایەکانی بەڕێوەچوونی بنەمانی حکومڕانیە، لەبەرئەوەی ئەمە بوونی نیە، بۆیە بۆ بەڕێکردنی یەکەم دانیشتی پەرلەمانی کوردستان لە خوولی پێنجەم ناچار دەبێت پشت بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ببەسترێت، بۆ ئەم واقعە یاساییە.
بۆیە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و ماددەی سێی ئەو پەیڕەوە کە تیادا هاتووە” پەرلەمان، دانیشتنی یەکەمی خۆی، لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم، لەماوەی دە ڕۆژدا، لەڕێکەوتی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن دەبەستێت. لەکاتی ئاڕاستەنەکردنی بانگهێشت نامەکەدا، پەرلەمان بەشێوەیەکی ئاسایی لەڕۆژی دواتردا لە کات ژمێر 12 ی نیوەڕۆی ڕۆژی دوایدا کۆدەبێتەوە”.
لەبەر ئەوەی بە پێی ئەم پەیڕەوە ناوخۆییە پەرلەمان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم دوای پەسەند کردنی ئەنجامەکان کۆدەبێتەوە، بەڵام ئێستا سەرۆکایەتی هەرێم هەڵپەسێردراوە ، بۆیە ئەم دەسەڵاتی بانگهێشت کردنەی پەرلەمان ئێستا بە پێی یاسا دراوەتە ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم.
خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، کە ماوەی کارکردنی 1825 ڕۆژی خایاندن، بەڵام بەشێکی زۆری ئەم ماوەیە پەرلەمان لە کاردا نەبوو، واتا بێ کار بوون. چونکە تەنها 98 دانیشتی ئەنجامدا، لە کۆی دانیشتنەکانیش تەنها 31 یاساییان دەرکرد، کە هیچ کام لەم یاسایانە لە بەرژەوەندی میللەت و هاوڵاتی نەبوون.
ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت لەم خوولەی پەرلەمانی داهاتوو:
1- نابێ چاوەڕێی بڕیار و یاسای گەورە و گرنگ بین لە پەرلەمانی داهاتوو، چونکە سەنگی و مەیلی پارتەکان بە نزیک لە گشتی بەرەو لای دەسەڵاتە و حەزی بەشدارییان زۆرە بۆ حکومەتی داهاتوو.
2- پارتە دەسەڵاتدارەکان، زۆرترین ڕێژەی کورسی پەرلەمانیان لایە، کەئەمەش لە ڕێڕەوی دەست کراوەی تەواوەتی پەرلەمان کەم دەکاتەوە.
3- پەرلەمان کاتێک پەرلەمانە کە بتوانێت بە فعلی ڕۆڵی هەبێت لەسەر حکومەت و کۆمەڵگە، بەڵام ئەمە بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕاست نیە و شتێکی بێ بەیاخە.
4- ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و کاریگەر بوونی نابێت لە داهاتوودا، بگرە دەنگی دلێر و خاوەنی شاقام تا دێت کەم دەبێتەوە، بەمەش پەرلەمانی خوولی پێنچەم چاوەڕێی شتی گەورەی لێ ناکرێت.
5- سیاسەت هونەری مومکنە، ڕەنگە شتەکان تەواو پێچەوانە بێتەوە، ئەم خوولە کارای زیار بێت، بەڵام ئەمە تاڕادەیەک لە محاڵەوە نزیکە، چونکە بڕیارەکانی ناو ئەم هۆڵەی پەرلەمان لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان دەدرێت و پاشان دێتە ناو هۆڵی پەرلەمان. بۆیە جەستەیەکی بێ ڕووح بوون و نەبوونی ئەو گرنگیەی نیە تا چاوەڕێی مفاجائەی گەورەی لێ بکەیت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت