عوسمان عومەر: شارە قەدەغەکراوەکان لە ڕوسیا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەچوونە ناو نەهاتنە دەرەوە لەو شارانە بەدەست خۆت نییە چونکە یاسایەکى توند و تۆلی ئاسایشى لەخۆدەگرێ , سەردانى کردنەکەت پێشوەختە رەت دەکرێتەوە گەر داوەتەکە لە خزمێکى پلە یەکى خۆتەوە نەبێ و هۆکاریکى وا نەدەى بەدەستەوە, دانیشتوانى ئەم ٤٤ شارە بەم شێوەیە ژیان بەسەردەبەن لەچوارچیوەى یاسایەکى توندى ئەمنى، هیچ سوپایەکى داگیر کەر بەم شیوەیە رەفتار ناکات تەنانەت بەتۆقاندنیشەوە, دەزگاى KGB خاوەنى دۆسیەى ئەمنى ئەم شارانەى لە ئەستۆدایە و تەنها و تەنها قسە و ڕاسپاردەکانى ئەو دەزگایە کارى پێ دەکرێ، ئەمەش واى کردووە زۆرێک لەوخانەوادانەى لەوشارانە دەژین میژوى بنەمالەکانیان لەدەست داوە، بەلام لەو شارانە مولکیان دراوەتێ لەجیاتى شوێنى نیشتەجێ بونى پێشویان واتە دەتوانم بڵێم ئۆردوگایەکى زۆرە ملێ کە خۆت هەلـت بژاردبێ ,بەم شیوەیە بەشێک لەشارەکانى روسیا دابڕێنراون و بونەتە شارى یاساغ کراو.
شارى داخراو بە زمانى ڕوسى پێى دەگوترێ (زاتۆ)، دەرکەوتنى زاراوەى شارە داخراوەکان یا قەدەغە کراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ چلەکانى سەدەى ڕابوردوو لەحوکمرانى کردنى سۆڤیەتى جاران و گەیشتۆتە نزیکەى 44 شارە، ئامانجیش لە داخرانى یا قەدەغە کردنى ئەو شارانە پارێزگارى کردنى دەزگا لێکوڵینەوەکان و کارگە سەربازیەکان بووە, لەوشارانەدا نزیکەى 1,5 ملیۆن کەس دەژین, لەلایەن وەزارەتى بەرگرى و دەزگا حکومیەکانى ووزەى ئەتومى روسیا ناسراو بە ڕوساتۆم بەرێوەدەبرێ.
خەلکى رووسیا بەهۆى ئەنتەرنێتەوە زانییان کەچەند شارێکى داخراو لە وولاتەکەیان هەیە ,ئەم شارە داخراوانە یا قەدەغە کراوانە لەڕۆژنامە جیهانیەکانیش کەوتە بەرباس دواى ئەوەى ڕووسیا بڕیارى دا یەکێک لەو شارانە بکاتەوە بەناوى شێخانى.
شارى شێخانى دەکەوێتە سەر ڕوبارى ڤۆلگا بە دوورى 750 کم لەباشورى خۆرهەلاتى مۆسکۆى پایتەخت, لەم شارەدا نزیکەى 5500کەس دەژین بەفەرمانى دەسەلاتداران هاتوچوو دەکەن, کردنەوەى ئەم شارە بەشێوەیەکى چاوەروانەکراو فێڵیکى موخابەراتى بووە چونکە هەوالگریە خۆرئاواییەکان و تایبەت بەریطانیەکان دەیانگوت نۆفیتشۆک بەناوبانگترین چەکى تاوانە بەکار هێنرابێ بۆ تیرۆر. ئەم شارە چەند پەیمانگایەکى فەرمى کیمیاو تەکنۆلۆژیاى ئۆرگانیکى لەخۆ دەگرێ کە بارەگا سەرەکیەکەى لەمۆسکۆیە, زانا وپسپۆڕە رووسەکان توانیان ماددەى نوڤیتشۆک پەرە پێ بدەن لە حەفتاکان و هەشتاکانى سەدەى ڕابوردوو کەبەکار هێنرا بۆ تیرۆرکردنى سیخوڕە دووسەرەکەى پێشو سێرگى سکریباڵ و کچەکەى بەناوى یولوا لە بەریطانیا.
شارى ئۆزرسک یەکێکە لەگرنگترین شارە قەدەغەکراوو داخراوەکان کە سەنتەرى مایاک بۆ چارەسەرى پاشماوە ئەتۆمیەکان و دروستکردنى پلۆتۆنیۆم لە خۆدەگرێ بۆ راکتەر ئەتۆمیەکانى سەردەمى سۆڤیەتى لەخۆ دەگرت.
یەکێکى تر لەو شارە داخراو یا یاساغکراوانە کالینینگرادە لە ناوچەى ئۆبلاست کالینینگراد سکایا, پۆلەندا لە خاکى شارەکانى ترى ڕوسیاى جیاى دەکاتەوە لەسەردەمى سۆڤیەتى جاران 600 هەزار سەرباز بەخۆیان و خێزانەکانیانەوە تێیدا دەژیان.
شارى سیڤیریسک لەناوەراستى ڕوسیا لەناوچەى تۆمسک گەورەترین شارى داخروە چونکە گرنگترین دەزگا ئەتۆمیەکانى روسیا لەخۆدەگرێ,لەوى یۆرانیۆم وپلۆتۆنیۆم بەرهەم دەهێنرێ ,هەروەها گەورەترین وێستگەى بەرهەم هێنانى کارەباى ئەتۆميشى تێدایە, هەرچەندە لەلایەکى شارەکە چەند دام ودەزگایەکى وەرزشى تێدایەو چالاکى وەرزشى تێدا ئەنجام دەدرێ ,لەسەر پێوانەى شارى سیڤیریسک دەسەڵاتدارانى روسیا هەستاون بە بۆیاغ کردنى3 شارى تر بەهەمان شێوە وشارى سارۆفى کردە بنکەى پالەوانە ئۆلومپیەکان و 500 کم لە مۆسکۆوە دوورە وبەپێى راپۆرتە هەواڵیەکان بەیەکێک لەوشوێنانە دەژمیردرێ کە بۆمبى ئەتۆمى تێدا بەرهەم دەهێنرێ دانیشتوانەکەى نزیکەى 90 هەزار کەس دەبێ لەوانە 20 هەزار واتە 30% دانیشتوانەکەى سەرقالى لێکۆلینەوەن لەبوارى فێزیاى تاقیگەیی,لەگەڵ بەردەوامى شاردنەوەى نهێنى , مۆسکۆ پێشانگایەک و شوێنى ئاسەوارى سەربازى پێشکەوتو لەسەر ئاستى جیهان لەخۆ دەگرێ یەکێک لەبەرهەمەکانى ئەو پەیمانگایە لەمێژودا دەردەخات ئەویش (قیصر القنابل – تزارى بۆمبەکان)کە سەرکردەى سۆڤیەت خرۆشۆف ئاماژەى پێدا بەرامبەر ئەمریکا کاتى جەنگى ساردى نێوانیان لەشەستەکانى سەدەى ڕابوردوو, ئەو شارە گەورەترین دێر لەخۆدەگرێت بەناوى سارۆفسکایابوستین بەبونى ئەم دێرە سەرنجى خەلک بەلاى ناسنامەى راستەقینەى شارەکەوە ناچێ, شارى سیڤیرۆمۆرسک سەربەناوچەى مۆرمانسک لە باکورى روسیا گەورەترین بنکەى دەریاوانى لەخۆدەگرێ لە سیەکانى سەدەى بیستەوە کارى تێدا کراوە لەسالى 1996 وە بۆتە یەکێک لەشارە داخراوەکان لە تەنیشت ئەو شارەوە شارى تریۆخگورنى هەیە.
شارى تریوخگۆرنى چەندین کارگەى دروستکردنى ئامێرى وێستگە ئەتۆمیەکارەباییەکان و کارگەى تەقەمەنى سوپا لەخۆدەگرێ و بۆیە روسەکان هەلکەوتەى ئەو شارەیان هەلبژاردووە چونکە دەکەوێتە نیوان سنورەکانى ئاسیاو ئەوروپا , ژمارە دانیشتوانەکەى نزیکەى 35 هەزار کەس دەبن , زۆرجار بۆ چاوبەستەکێ هەندێ جار تەلەفزیۆنەکان و رۆژنامە نوسەکان دەبرێنە ئەو شارە بەلام بۆ ژینگە سروشتیەکەى کە ناوازەترین ئاژەلى کێوى ودارى کەم وێنەى تێدایە کە لە جیهان دا دەگمەنن ئەوەش بۆ شاردنەوەیەتى لەچاوى هەوالگرییە جیهانیەکان.
شارى میرنى، ئەم شارە سەر بەناوچەى ئەرخانگیسلکە لە باکورى رووسیا ئەم شارە بەڕووى بیانیەکان داخراوە لە سالى 1966 وە دواى بنیات نانى بنکەى بلیسیتسکى هێزى رۆکێت هاوێژەکان, یەکێک لەتایبەتمەندیەکانى ئەو شارە لەلایەن دەسەلاتدانەوە هاندەدرێن کە زوو زوو نەوە بخەنەوە بۆیە ژمارەى دانیشتوانەکەى گەیشتۆتە ملیۆنێک و تایبەتمەندیەکى ترى ئەوەیە بەشارى ئەکادیمیە سەربازیەکان وکولێژە سەربازیەکان دەناسرێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت