عوسمان عومەر: کالیدۆنیاى نۆێ ریفراندۆمى ئەنجام دا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو گەل و نەتەوەیەک کە بەویستى خۆیان نەلکێنرابن بە وولات و گەلێکى ترەوە, یا هەر گەل و نەتەوەیەک بەویستى کۆلۆنیالیزم دابەشکرابێ بەسەر چەند وولاتێکى تردا دوا رۆژ هەر جیابونەوە یا سەربەخۆبونە مافى چارەى خۆنوسینی خۆیان هەیە جا چ لەرێگەى گفتوگۆو دایەلۆگەوە، چ لەرێگاى شەروپێکادان و جیاکردنەوەى سنوور بە رێگاى ئەنجامدانى رێفراندۆم, هەموو دەسەلاتێکى خۆماڵى یا وولاتێک لەژێر فەرمانڕەوایی وولاتێکى تردا بێت, پیویستە دەسەلاتەکەى پێشوەختە لەگەل ئەو وولاتە گفتوگۆ یا پەیماننامەیەک یا بڕیارێک واژوو بکرێ بۆ ئەنجامدانى رێفراندۆم بۆئەوەى گرژى و ئالۆزى تێنەکەوێت و پابەند بێ بە ئەنجامى راپرسیەکە یا ریفرادۆمەکە.
لەم چەند سالەى رابورد چەند رێفراندۆمیک ئەنجامدرا وەک سکۆتلەندا 2014 و کەتەلۆنیا 2017, هەرەمى کوردستان 2017, بۆنمونە ئەوەى سکۆتلەندا 55%ى خەلکەکە رازى نەبون لەژێر فەرمانڕەوایی بەریطانیا دەرچن, ئەوەى کەتەلۆنیا ئەوەى خۆشمان شکستى هێنا، هەرچەند بەپێى ئامارەکان و ژمارەکان زۆرینەى هەریم دەنگى بۆ سەربەخۆیی دابوو، بەلام ئەنجامەکانى لەلایەن حکومەتى عیراق و تورکیا و ئیرانەوە رەتکرانەوە بەکارێکى سەرکیشییان دانا. ئەوەى کالیدۆنیا نوێ لەسالى 1998 وە پەیماننامەیەک لە نێوان دەسەلاتى حوکمڕانى فەرەنسى کالیدۆنیا و دەسەلاتى بەڕیوەبەرى خۆماڵی واژوو کراوە بۆ ئەنجامدانى ریفرادۆم، لەگەل ئەوەش ئەنجامە بەراییەکان ئەوەیان دەرخستوە کە 56,4% خەلک دژى دەرچونن لە ژێر دەسەلاتى فەرەنسیەکان.
مافى چارەى خۆنوسین زاراوەیەکە لەیاساى نێودەولەتى بەئینگلیزى Self determination بەعەرەبی حق تقریر المصیر, لەسالى 1526 ز سەرىهەڵدا، بەلام جێبەجێ نەکرا تا ئەمریکا سەربەخۆ بونى خۆى لە 4ى تەموزى 1777 ڕانەگەیان, دواتریش شۆرشى فەرەنسى سالى 1789 دانى بەمافى چارەى خۆنوسین دانا, بریارەکانى کۆمەلەى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان ژمارە 421 ى سالى 1950 داواى کردووە کە رێکارو هۆکار دیاربکرێ بۆمافى چارەى خۆنوسین.

جوگرافیا و کورتە مێژویەکى کالیدۆنیا:
کالیدۆنیاى نوێ دورگەیەکە دەکەوێتە باشورى خۆرئاواى زەریاى هادى 1210 کم لە ئوسترالیاو 16,136 کم لە فەرەنساوە دوورەو پێشى دەوترێ ئەرخەبیل و بەشیکە لەناوچەى میلانیزیا و هەریەک لە دورکەکانى گراندتیر و دورگەى لوایۆنییە و دورگەى شستر فیلد لە دەریاى مەرجان لەخۆ دەگرێ.
رووبەرى کالیدۆنیا 18,576 کم2 و ژمارەى دانیشتوانەکەى دەگاتە 268,767 کەس بەپێى سەرژمیرى سالى 2014, دانیشتوانەکەى تیکەلەیەکن لە گەلى کاناک کەدانیشوانى رەسەنى ئەم دوورگەیەن و بەشەکەى تریان ئەوروپى و فەرەنسین, لە 4ى ئەیلولى سالى 1774 لەلایەن جیمس کوکى بەریطانى دۆزراوەتەوە, ئەمیرال فیفرییه دیبوانت سالى 1853 بە فەرمانى ناپلیۆنى سیەم داگیرى کردووە و دواتر بەپێى رێککەوتن پیکەوە لەگەل ئینگلیزەکان بەرێوەیان بردووە, دواتر فەرەنسیەکان کردویانە بەمولکى خۆیان ئینگلیزەکان رۆیشتون, سالى 1854 شارێکى گەورەیان بنیات نا و کرا بەپایتەخت بەناوى نومیایە و زمانى فەرمیش فەرەنسیە.
کالیدۆنیا بەدوورگەى دورخراو و بەندە سیاسیەکان ناوى دەرکردبوو چونکە سالى( 1879 ز )زیاتر لە 22 هەزارکەسى دورخراوەو بەندکراوى لێبوە لەناویاندا ئەندامانى کۆمۆنەى پاریس هینرى دۆ رۆشفۆر 4200 زیندانى سیاسى تیدابووە, لە ساڵانى رابوردوو گرژى وئالۆزى شەرو پیکادان لە نێوان دەسەلاتدارانى فەرەنسا و گەلى کاناک رووى دا کە 30% دانیشتوانى دورگەکەن بۆیە فەرەنسا وەک لەپێشەوە ئاماژەم پێداوە کەوتنە گفتوگۆ تا لەسالى 2018 – 2019 رێفراندۆم ئەنجام بدرێ بەلام زۆرینە لەگەل مانەوەى فەرەنسیەکان بوون چونکە پیگەیەکى گرنگى سەربازى فەرەنسایە لە زەریاى هادى بۆیە ماکرۆن لە وتاریکى دا ووتى” ئیمە پێکەوە قۆناغێکى مێژووییمان بڕیوە و تاکە چارەسەریش تەنها گفتوگۆ ودایەلۆگە و باوەریشمان بەمافى چارەى خۆنوسینى گەلان هەیە.
کالیدۆنیا خاوەنى 2000 سەربازە ولەسالى 1986 وە لە لیژنەى نەتەوە یەکگرتوەکان تۆمار کراوە بۆ کۆتایی هێنان بە کۆلۆنیالیزم لێرەدا پرسیارەکەم ئەوەیە ئایا دبلۆماسیەت و سیاسیەکانى کورد هەولیان داوە ریفرادۆم بخرێتە بەرنامەى مافى چارەى خۆنوسین لە نەتەوە یەکگرتوەکان؟ یا کارێکى سەرکێشیانە کراو بێ بەرنامە و هیچ پشتیوانیەکى نێودەولەتى نەبوو ؟ئایا گەر ریفراندۆم سەری بگرتایە تا چەند مانگ دەسەلات تواناى پێدانى تەنها موچەى فەرمانبەرانى هەبوو جگە لە شتى تر؟ئایا ئەوانەى خەریکى ئەو کارەبون ئامادە بوون ئەوپارانەى بۆخۆیان لایان داوە بیهێننەوە وبخریتە گەر بۆ بوارى ئابورى ئاوەدانى؟ چەندین ملیار پارەى موچە پاشکەوت کراوە گەر بۆ ئەو ئەوە پاشکەوت کراوە ئەى ئیستا کوا؟
لەرووى ئابوریشەوە خاوەنى 25% ى بەرهەم هێنانى نیکڵن لە جیهان دا و بەدارى سەندلیش بەناوبانگن لەرووى بازرگانیەوە، بەلام ئەوەى جێى سەرنجە بەرهەمە کشتوکالیەکانیان بریتیە لە پیاز, کەوەر وتوور.
بۆ زانیارى خوێنەرانى ئازیز ئەوە دووەم ریفراندۆمە ئەنجام بدرێ لەسەر خاکیکى داگیرکراو لەلایەن فەرەنسیەکانەوە دواى سەربەخۆیی جیبوتى 1997، ریفراندۆمى کالیدۆنیا لە 4ى نۆڤەمبەرى 2018 ئەنجامدراوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت