دکتۆر کرمانج گوندیی: دیـوەکـەی دیـکـەی خـەڵاتـی وەزارەتـی خـەزانـەی ئـەمـریـکـایـێ بـۆ دەسـتـگـیـر کـردنـی سـێ سـەرکـردەکـەی پـەكـەكـە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ ئەوەی لە کارێگەرێتیی هۆکاری ئەو خەڵاتەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکایێ تێبگەین, گەرەکە ئەو رەفتارە لە چارچێوەی کارەکانی ئەو وەزارەتە هەڵسەنگێنین.
ڕۆڵی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکایێ، وەکی لایەنێکی گرینگی ئابووریی جیهانێ، چاودێریی و خزمەت کردنی سیستەمی ئابووریی و دارایی ئەمریکایێیە. وەزارەتی خەزێنە، پێكهاتەی سەرەکییە کە بەرپرسێتیی هەیە بۆ پێشڤەبردنی ئابووریی و دابین کردنی ئاسایشی دارایی ئەمریکایێ. کاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکایێ ئەوەیە کە ئابوورییەکی بەهێز بپارێزێ و ئیمکانیاتیی کار پەیا کردن بۆ هەڤوەلاتییانی ئەمریکایێ درووست بکا بە وەی کە ئەو حاڵەتانە پێشڤە ببا کە دەبنە هۆکاری گەشەکردن و سەقامگیریی ئابووریی ئەمریکایێ لە ناوخۆ و لە دەرێ، و هێزمەند کردنی ئاسایشی نیشتیمانیی لە ڕێگەی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشە و پاراستنی سیستەمێکی دارایی تەندرووست، و ڕێڤەبردنی سەرچاوەکانی ماڵیی ئەمریکایێ بە جۆرێکی کارێگەرانە. لەوەش وێوەتر، ئەو کارەی کە ئەو وەزارەتە لەسەر ئاستی جیهانێ دەتانی بیکا ئەوەیە ـــ لە وەختێك کە حکوومەتی ئەمریکایێ ئابلووقە دەخاتە سەر وڵاتێك، ئەرکی وەزارەتی خەزێنە ئەوەیە کە کە ڕەویشگەلی چەسپاندنی ئابلووقەکە ئەدا بکا و تەئکید بکا کە وڵاتانی دیکە ڕەچاوی پاراستنی ئابلۆقەکە دەکەن. لەوە زێتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکایێ هیچ ڕۆڵێکی دیکە نابێنێ!
کە ڕۆڵێ وەزارەتی خەزێنە ئەوە بێ، بۆچی ئەو وەزارەتە خەڵاتێكی ئاوهایی بۆ دەستگیرکەردنی کەسانێك تەرخان دەکا کە ڕێکخراوەکەیان گچکەترین کارێگەرێتیی نێگەتیڤیی لەسەر ئەمریکایێ نیە! هۆکاری ئەو سیاسەتە سەقەتە چیە؟
هۆکارەکە: بە کوشتنی خاشووگیی، بەو جۆرەی کە کوژرا ــــ سەری لە لەشی جودا کراوە و بۆ محەمەد سەلامانە سەرشێتەکە هەناردەی سعوودیە کرا. ئەردۆغان ئەو هەلەی بۆ بەرژەوەندی خۆی لە دژی پێکهاتەی کوردستانی بندەستی سوریایێ قۆستەوە. بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی سنووری خوارێی تورکیایێ لە هەڕەشەی “تێرۆریستان”، هەڕەشەی ‌هێرش کردنی سەر کانتۆنەکانی کوردستانی بندەستی سوریایێی دەست پێکردەوە. ئەمریکاش بۆ لاواز کردنی دەسەڵات تەلەبیی ئەردۆغانێ، ئەدۆغانی ئاگەدار کردەوە کە تورکیا ناتانی هێرش بکاتە سەر “باکووریی سوریایێ.” ئەگەر تورکیا ترسی لە پاراستنی سنووری خوارێی وڵاتەکەی هەیە، ئەوە بە هاواهەنگی هێزەکانی تورکیایێ، ئەمریکا هێزەکانی خۆی دەخاتە کار ــــ ئەو کارەشی کرد. بەڵام ئەمریکا بە تورکیایێی ڕاگەیاند کە بۆ هێزەکانی تورکیایێ نیە سنوور ببەزێنن.
ئەمریکا ئەو کارەی بۆ تورکیایێ نەکرد، بەڵکو ئەمریکا ئەو کارە بۆ نەهێلانی سەرکەوتنی پلانی “هیلالی شیعیی” ئێرانێ کرد. چونکە، بە سەرکەتنی ئەردۆغانێ پێکاتەی کوردیی لە باکووری سووریایێ لە بەین دەچو. بەهەندێش ئێران بە ئاسانیی دەیتانی درێژە بە سیاسەتی دەسەڵات تەڵەبیی خۆی لە خاوەری ناڤین بدا. وەلێ لەبۆ سەرخستنی پلانەکەی خۆی، ئەمریکا، بۆ دەرهێنانی بەڕ لەبن پێی تورکیایێ، جارەکی دیکە کەونە سیاسەتەکی خۆی کە خودی خۆی دەیزانی سیاسەتێكی “ناکارا و بێبایەخە” بەوەی کە “خەڵاتێکی 12 ملیۆن دۆلاریی” بۆ دەستگیر کردنی 3 سەرکردەی پەکەکە دوبارە کردەوە بەوەی کە هەر کەسێك بتانی جێگەی ئەو سەرکردانەی پەکەکە نیشان بدا، ئەو خەڵاتە نەسیبی خۆی دەکا ــــ لە کاتێك ئەمریکا چاك دەزانی کە جێگەی ئەو 3 سەرکردە مەزنەی پەکەکە لە قەندیلێیە. لەوەش وێوەتر، تورکیا نەك هەر دەیزانی کە ئەو سەرکردانەی پەکەکە لە قەندیلێنە، بەڵکو لە 5 ساڵی ڕابردی “لە زیندانی ئێمڕاڵی تاكژۆریشی (ئینفیرادیی) لۆیان دیار کرد بوو. وەلێ، ئەوەی لە مەیدانی عەمەلیی دیارە ئەویە کە هەتا ئێستا، تورکیا لە تەواوی هەوڵەکانی بۆ شکست پێهێنانی پەکەکە شکستی خواردیە. ئەمریکاش زێتر لە خەڵاتکردنێکی کێمی ماڵیی، ئامادە نیە بە هیچ جۆرێك ڕۆڵێکی کارێگەرتر لە دژی پەکەکە کە بە سوودی تورکیایێ تەواو ببێ، ببینێ!
ئەمریکا ئەو هەقیقەتەی لەبیرە کە پیلانی دەستگیر کردنی ڕێزدار ئوجەلانێی پیادە کرد بەو ئومێدەی پەکەکە لاواز بکا، ئۆجەلانی ڕفاندن و ڕادەستی تورکیایێ کردەوە، پەکەکە نەك هەر لاواز نەبوو، بەڵکو هێزمەندتر ماوە. وێدەچێ هەر لەبەرهەندێش، چونکە بڕیاری حکوومەتی ئەمریکایێ نیە کە لە تەنیشت سەرای سپیی، وەزارەتەکانی دەرێی و بەرگریی ئەمریکایێ لە پشت پلانەکە بن، ئەمریکا وەزارەتێکی بۆ ئەو کارە ‌هەڵبژاردیە کە گچکەترین کارێگەرێتیی لەسەر سیاسەتی دەرێی ئەمریکایێ نیە. هۆکاری ئەو کارەی ئەمریکایێ ئەوەیە کە جارەکی دیکە “بەڕەکە” لەبن پێی تورکیایێ بینیتە دەرێ کە دەریهێنا، دەنا ئەمریکا کە لە مەیدانی عەمەلیی “یـەپـەگـە” بە هاوپەیمانی خۆی دەناسێنێ، لەوەختێك چاك دەزانی کە یەپەگە باڵێکی درێژکراوەی پـەكـەكـەیە، وەلێ پەکەکە بە تێرۆریست ناوزەد دەکا ــــ ئەوسیاسەتەی ئەمریکایێ تەنێ پلانێکی تاکتیکیی و دو جەمسەرییە کە دەگەڵ تورکیایێ یاری پێ دەکا. هۆکاری ئەو گەمە کردنەش ئەوەیە کە ئەمریکا خزمەتی سەرکەتنی سیاسەتی خۆی لە خاوەری ناڤین دەکا، دەنا ئەمریکا، بۆ خاتری تورکیایێ ناهێڵێ پەنجەی ئێك سەربازی ئەمریکایێ خینی لێبێتن.
ئەمریکا، بەو بازییەی کە دەیکا، تانیتی نەهێڵی کە تورکیا لە تخووبی خۆی تەجاوز بکا، دۆستایەتی خۆشی دەگەل یەپەگەی پەکەکەیی بپارێزێ، لەو ڕ‌ێگەش، پەیامێك بۆ پەکەکە بنێرێ کە ئەمریکا، لەوە زێتر، بە دوایاندا ناگەڕێ کە پەیدایان بکا ــــ لەو ڕەهەندەش، ئەمریکا، توانی سەرکەوتانە پەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کوردان و تورکان لە ناوچە بپارێزێ!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت