بەختیار شارەزوری: نهێنی ڕۆشتنی مەسعود بارزانی بۆ بەغداد چی یە؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆشتنەکەی مەسعود بارزانی بۆ بەغداد دوو ئاستی شاراوە لە خۆ دەگرێت:

1- ئاستی دەرەکی :
لەم ئاستەدا کە جۆرێکی یاری هەرێمایەتی یە ، هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا کە دو دژی هاوبەرژەوەندی هەنوکەین لە سەر ئاستی بەرژەوەندیان کۆمەڵێک خاڵی لێک چویان هەیە، خۆ ئەگەر تورکیا دۆستی ئەمریکا بێت ئەوا ئەم دۆستە ئێستا لە کۆمەڵیک خاڵدا لەگەڵ ئەمریکا ناکۆکە دەیەوێت بە کارتی ئێرانی و مساحی عێراقی ئەمریکا ناچار بکات بە داخوازیەکانی کە لە کوردانی ڕۆژئاواو دۆسیەی قەندیلدا خۆی دەبینێتەوە، بۆیە تورکیا دۆستەکەی ئەمریکا دەیەوێت ئەمریکا بەگوێ بکات نەک تورکیا بە گوێ ی ئەمریکا بکات، بۆ ئەمەش دەزانێ ئێران عێراق بە سی هەناسەدانی خۆی دەزانێ لەم کاتەی گەمارۆی ئێراندا بۆیە دەیەوێت هاوکاری ئێران بکات و بیکاتە کارتێک بۆ دروستکردنی گوشار بۆ ئەمریکا، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین دروستکردنی کارتی تورکی و بەرژەوەندی ئێران یەکدەگرنەوە، بارزانی لە ڕێگەی گڵۆپی سەوزی تورکی یەوە پەیوەندی پتەوەی لەگەڵ ئاغای سلێمانی و ئێران بەستوە، ئێرانیش ئەوە دەزانێ عێراق یەکێکە لەو هەشت وڵاتە بەخشێندراوەی ئەمریکا بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئێران بە مەرجێک بە دۆلار نەبێت، بارزانی دەیەوێت کار بۆ ئێرانیەکان بکات هەم وەک دروستکردنی کارت تورکی دژی ئەمریکا هەم خۆشی بارزانی دەیەوێت بەم پەیوەندیە تۆڵەی شکستی ڕیفراندۆم لە ئەمریکیەکان بکاتەوە، دەوێت پشتییوانی بۆ وەزیری ناخۆ و ئاشکردنەوە موقتەدا و ئێران ڕۆڵ بگڕێ و فالح فەیاز بکەنە وەزیری ناوخۆ هەر بۆ ئەمەش هەر یەک لە هادی عامری و قەسی بینوە، واتا جارێکی تر وەک چۆن ڕیفراندۆم تورک پێ ی کرد و کردیە کارت و فرۆشتی و سوتاندی، ئاواش ئەم جارە دەکرێت بە کارتی گیرفانی تورک و بەرژەوەندی گرێ دراوی ئێران، ئەوەشی خۆی دەیەوێت وەک توڵە لە ئەمریکا بۆ دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بکاتەوە ، جگە لە خەونی کیسەڵ هیچی تر نابێت.

2- لەسەر ئاستی ناوخۆ :
ئەگەر چی لەسەر ئاستی ناۆخۆ حیزبەکەی بە پارە و ساختەو سیستەمی فاشستی توانی کورسی زۆر خەیاڵی بەدەست بهێنێ بەلام دوا جار دەبێت بگەڕێتەوە سەر ففتی بە فیفتی و ڕێککەوتنی ستراتیژی و بێ یەکێتی هیچی پێناکرێ و ئەوەی دەەوترێت وەک زۆرینەی پەرلەمانی بیکات هەمان خەونی کیسەڵە، دوا جار لەدەروە بڕیار دەدرێ نەک ژمارەی کورسی ، بۆیە لە ناوخۆدا زەربەیەکی قورس دەدا لە خۆی و ئەوەی تا ئێستاش هەواداران دەڵێن (هەر ریفراندۆم چین) دەکەوە بەر حەملەی توندی نەتەوەییەکانی ناو حیزبەکەی خۆشی و کە ئەوخەتە نەتەوە پەرستە هەر خۆی دروستی کردوە و ڕوبەڕوی خۆشی دەوەستنەوە، دوا جار فێل کردن لە ناوخۆ لەسەر ئاستی بون بەکارتی دەرەکی، دوو بارە دەبێتەوە هۆی دابەزاندنی ئەو دروشمە کە دەوترا دەوڵەتی سەربەخۆ و زیاتر نزیک دەبێتەوە لە سفر بون، کە بۆ بەرژەوەندی ولاتان دەچێت ماڵی شیعە و سونە ڕێک دەخات و ناتوانێ لە ماڵەکەی خۆیدا کەس ڕێک بخات، تا ئەو ئاستەی ئامادە بێت ناو ببرێ بە ئەبو مەسرور و قبوڵی بوە، بەڵام قبوڵی نەبێت بەرهەم ساڵح ببینێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت