دێهات عوسمان: ئەو هۆکارە چیبوو بارزانی بەرەو بەغدا بەرێکرد؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە راستی دا ئەگەر شێکاریەکی ورد و هەمە لایەنانە بۆ سەردانەکەی سەرۆکی پارتی بۆ بەغدا بکەین، بەروونی دیاردەی شکستی سیاسی و کەسایەتی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئیقلیمی و ناو خۆی دەرەکی بە رووی سەرۆکی پارتیەوە دیارە.
بارزانی بۆ دوو مەبەست سەردانی بەغداکردووە:
یەکەم/ لە رووی دەروونیەوە قەلەقیەیەکی زۆر رووی تێکردوە، وا دەبیندرێت فشارێکی زۆری دەرونی دەوری هەست و بیر و ئەقڵی بارزانی داوە، لەژێر ئەو فشارە دەرونیە دا هەڵەیەکی تر گەورەتر لە هەڵەی ریفراندۆم دووبارە دەکاتەوە، کە بە لەناوچون یان زیاتر بچوکتر کردنەوەی هەرێمی کوردستان کۆتای دێت، هەر بۆیە لە رووی هەلسوکەوت و دەربرینەوە تەندروست نابیندرێت.
وەستانی لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هیزە میلیشاکانی نزیك لە ئێران کاردانەوەیەکە بەرامبەر ئەمریکا بە حیسابی سەرۆکی پارتی ئەم هەنگاوە لەدژی هەلویستەکانی ئەمریکایە، چونکە ئەمریکا بارزانی بەتەواوەتی پشت گوێخستوە، ئەم ئیهمالکردن و وەلانانەی بارزانی لەلایەن ئەمریکاوە بارزانی لە هاوکێشەی سیاسی عێراق و کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین ئاوت کردوە. ئەم سیاسەتەی ئەمریکا بارزانیی بیزار کردوە، هەر بۆیە بارزانی بیری لە کاردانەوەکردەووە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئەمریکا، بۆیە بارزانی چو بۆ بەغدا بۆ بەیعەت دان بە حەشدی شەعبی، لە کاتێكدا حەشدی شەعبی لای ئەمریکا هێزیکی دان پیدنراو نیە، ئەمریکا داوای هەڵوەشانەوەی ئەو میلیشایانەی نزیك لە ئێران دەکات کە لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی خۆیان رێك خستوە.
بەڵی رەنگە ئەمریکا نیگەران بووبێت، دەکرێت چاوەرێی کاردانەوەی ئەمریکا بین لە بەرامبەر سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا، ئەمریکا کارتی هێنانەوە داعش بۆ کەرکوك و نزیكردنەوەی لە هەولێر پایتەخت لەدەستی دایە،
دووەم/ خالی دوەم کە پاڵنەر بووە بۆ سەردانیکردنی سەرۆکی پارتی بۆ بەغدا لەسەر داوای ئەنقەرە بووە، بەمەبەستی ئەوەی حکومەتی داهاتووی عێراق و کابینەکەی عادل عبدالمهدی هاوکاریی ئەنقەرە بکات لە شەری دژ بە گەریلاکانی پەکەکە، بەتایبەت وەدەرنانی پەکەکە لەشەنگال و پچرانی پەکەکە بە رۆژئاوای کوردستان.
تورکیا باش دەزانیت خاڵی بەیەك گەیشتنی قەندیل و رۆژئاوا تەنها شەنگالە، بۆ پارتیش پەکەکە مەترسیە، لەو روانینەوە پارتی و تورکیا هاو سیاسەتن، واتا پارتی مەترسیەکانی سەر خۆی بە گەورەتر دەزانێت، لە مەترسیەکانی سەر گەل و خاکی باشوری کوردستان، ئەمە سیاسەتی لەمێژینەی پارتیە، ئەگینا چونی بارزانی بۆ بەغدا هیچ پەیوەندی بە کورد و دەستکەوت و بەژداری کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق نیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت