ئارام قزلەری: نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

جەنابی کاک کۆسرەت رەسول عەلی. دوای سڵاوێکی گەرمی برایانە بۆ جەنابتان، داواکارم لە یەزدان تەمەن درێژو تەندروست باشتان بکات. وەک لای هەمووان ئاشکرایە بەڕێزتان خاوەن مێژویەکی پڕ لەسەروەرین لەناو یەکێتی […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

جەنابی کاک کۆسرەت رەسول عەلی.
دوای سڵاوێکی گەرمی برایانە بۆ جەنابتان، داواکارم لە یەزدان تەمەن درێژو تەندروست باشتان بکات.
وەک لای هەمووان ئاشکرایە بەڕێزتان خاوەن مێژویەکی پڕ لەسەروەرین لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا وەکو سەرکردەیەکی ئازاو دڵسۆزو بوێریش ناسراون لەناو گەلەکەماند، ئەوەی جێێ دڵخۆشکەری یەکێتیەکانە کە بتوانێت نێو ماڵی یەکێتی چاک بکاتەوە ئەو ناهەقیانەی کە لەناو ڕیزەکانی ئەو حیزبەدا کراوەو بەردەوام هەر ئەکرێت، بە هیمەتی بوێرانەی جەنابتان گۆڕانکاریەکی سەرتاسەری لە ناو یەکێتیدا بکرێت و هەمو برینەکان ساڕێژ بکرێن و چیتر ڕێگە نەدرێت لەوە زیاتر سوکایەتی بە مێژوی پڕ لەسەروەری ئەو یەکێتی یە بکرێت کە بە حیزبی شەهیدان ناسراوە و روبارێک خوێنی بەخشیوە بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە سایەی خوێنی ئەو هەموو شەهیدە قارەمانانەوە بەرەو ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزە رانی میللەتەکەی بگەیەنێتە ئامانجی رەوای خۆی.
ئەم نامە کراوەیە کە ئاراستەی جەنابتان کراوە کۆدەنگیەکە کە لەماوەی رابوردودا لەگەل سەرجەم تێکۆشەرانی یەکێتیدا گفتوگۆی چڕی لەسەر کراوە کە پێک هاتووە لە (پێشمەرگە دێرینە تێکۆشەرەکان و، کەم ئەندامانی سەنگەری تیکۆشەرو، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەسوکاریان و ، سەرجەم زیندانیانی سیاسی و ریکخستنە دیرینە تیکۆشەرەکان )ە
ئەمرۆ لەهەموو روویەکەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان توشی قەیرانێکی بێهودە و بێ چارەسەر بووە کە لەو پرەنسیپە سەرەتاییانە لای داوە کە لەپیناوی دا دروست بووە، گەڕانەوەی بۆ ئەو پرەنسیپانە لە حاڵی ئەمرۆی دا، کارێکی مەحاڵ و خۆش خەیاڵی نیە ئێمە هیج گومانێکمان لە بنکە جەماوەریی و خاکی یەکەی، یەکیتی نیە، بەڵام گومانمان لەوە هەیە کە ئەوەی کە لەڕابردو ئێستە ڕووی داوەو، دواتریش ڕوئەدات، ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی ئۆرگان و کەسە بڕیار بەدەستەکانی حیزبە.

بەڕێزکاک کۆسرەت رەسول علی
ئێمە هیچ نابینین و هیچ نابیستین، جگە لە سەرەڕۆیی و لادان و کاریی قێزەوەند و خزم خزمێنە و گیرفان پڕکردن بەولاوە. ئەوانەی دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی تێکۆشەران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کە گوایە یەکێتی کەس خاوە نی نیە تەنها کەسوکاری شەهیدان و تێکۆشەرانی ناو ڕیزەکانی یەکێتی نەبێت، ئەو قسە بێمانایانە تەنها گاڵتە پێکردنە بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەندامان و کادرە دڵسۆزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
ئێمە زۆر دەمەێکە لەوە دڵنیا بوین ئەوانەی خاوەنی یەکێتین تەنها بەرپرسەکان و کەسە نزیکەکانی خۆیانن و هەندێک لەو کەسانەیە کە بە ئارەزو و خواستی ئاغاکانیان ئەجوڵینەوە و رێخۆشکەرن بۆ بچوککردنەوەی یەکێتی و، خیانەت لە خۆیان و مێژوی پڕ لەسەروەری خەباتی کوردایەتی پڕە لەسەروەریی و شانازی کردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ئەکەن. بەڵام کاتێک گیرفان پڕکراو، دابەشکردن بووە ئاردی بن دەوەن و، لادان بووە سوتاندنی هەموو بەها جوانەکان. وەرن پێمان بڵێن: ئێمە و ئێوە چیمان کردووە و دەستکەوتە زێرینەکە بە چ زاخاوێک زاخاو دراوە؟
بۆیە بریارمانداوە، چیتر ناکرێت هەموو لایەکمان لێی بێدەنگ بین زیاتر، چونکە خاوەنی ئەسڵی و مێژووی ئەم حیزبە کۆڵنەدەرو تێکۆشەرە هەموو لایەکمانین پێکەوە ئەرکی سەرشانی هەر هەمومانە بەهەموو جۆرێک نارەزایەتیەکانمان بخەینە روو، وە گرتنەبەری هەموو رێگایەکی دیموکراسیانە کە پێکەوە رێگری بکەین لەم دۆخە پر لەمەینەتی و بێ سەروبەریە بە تایبەتی ئێمەمانان و هەموو ئەو تێکۆشەرانەی دروستکەری یەکێتین و لە پێناویدا بەسەرو ماڵەوە قوربانیان بەخشیوە. ئێمە چیتر نامانەوێت ببینە بەشێک لەو خەتا گەورانەی کە رۆژانە بە بەرچاومانەوە، دەکرێن، وەک برسی کردنی کۆمەڵگاکەمان لە هەموو چین و توێژەکان بە تایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و، هەموو ئەو قارەمانانەی بە نێتێکی پاک و نیشتیمانیانەوە خەباتیان کردووە و تێکۆشان لە پێناو بەرژەوەندی گەلەکەیاندا تا ئەو ئاستەی گیانی پیرۆزیان لە پێناویدا بە خشیوە، دڵنیاشین لەوەی هیچ بەرپرسێکی یەکێتی لە خەمی ئەوەدا نیە کە هەموو ئەو کەسانەی تێکۆشاون و قوربانیان داوە لە ناو ئەو حیزبەدا کە بە هۆی دڵگران بونیانەوە رێزەکانی یەکێتی بەجێدەهێڵن و ماڵ ئاوایی لێ ئەکەن. زۆر بێ منەتن لێیان و هێندەی کۆنە جاشێک ئاوریان لێ نەداونەتەوە و سەرباقی ئەوەش بەردەوامن لە زویر کردنی کادیرانی دڵسۆزو بەئەمەک و ئەفسەرانی نیو دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس و فەرماندەییەکان کە بەداخەوە بەهۆی بێ سەروبەریەوە هیچ داتایەکیان نەخستۆتە بەردەستان لەژمارەو هۆکارەکانیان و کێن لەپشتی دەسەڵاتی جەنابی جیگری یەکەمی سکریرتی گشتیەوە ئەم جۆرە کارەنەیان ئەنجامداوە!.

پێمان وایە ئەمە کەمترین کارێکە کە بتوانین ویژدانی خۆمان ئاسودە بکەین لە ئاستی گەورەی و مێژوی پڕ لەسەروەری ئەو حیزبەدا کە ناسراوە بە حیزبی شەهیدان.
پێمان بڵین شۆڕشکردن لەپێناو کوردایەتی دا، ئامانجی چییەو ئامانجی هەنگاوەکانی یەکێتی چی بوو؟ ئەوسا بۆمان دەردەکەوێت ئێمەمانان لەجێگای مانەوەماندا و بێ هەڵوێستیماندا تەنها سوتاندنی ئامانجە جوانەکان و خۆ دۆڕاندنە. خۆ دۆڕاندنێک چیمان کردوو چیمان لەدەستدا؟ لە ئازیزان و هاوڕێیانمان، ئێستا بەردەوامی لەچی دەکەین؟

دواجار جەنابی کاک کۆسرەت
کە بەرێزتان یەکێکن لەخانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کە دووجگەر گۆشەتان لەو پیناوەدا شەهید بووە، یەکێتی نیشتمانی ئەمرۆ لەهەموو کات زەرورترە کە بە پشت بەستن بە پەیرەوی ناوخۆی یاساو دەسەڵاتێکی یاسایی بەگەربخات لەسەرو هەموو لایەکەوە یاسا سەروەری هەموو راستیەکان بێت و بەبریاری جەنابتان سەرپشک بکرێت بۆ سزادان و لێپێچینەوە لەپێش هەموو ئۆرگانێکی باڵای یەکێتیدا لە سکرتاریەتەکەی خۆتان و دوروپشتانەوە دەست پێ بکەن.
با لەراستیەکان بکۆڵێتەوە لە داهات و سەرمایەی سەرسورهێنەر و ریزە شوقە و کۆمپانیاو زەوی و باخ و ڤێلای عەجایبی کور و خزم و کەسوکاری مەسئولینی یەکێتی کە ئایا سەرچاوەی قوتی خەڵکە؟ یا بەرهەمی خوێنی شەهیدانی یەکێتی یە ئاوا بەهەدەر دراوە، وە هەمان یاساو سەروەری گەرانەوە و ئاشتکردنەوەی تەواوی کادیرانی و دڵسۆزانی یەکێتی بگەرێنێتەوە کە نەبونی یاسایە سەرکردایەتیەکی یەکێتی لەجیاتی 4 ساڵ لە پۆستەکەی بە دەیان ساڵ دەمێنتەوە هەر نەبونی یاسایە کە کەسێک دەیان پۆست و پلە بە بەردەوامی بەدەست ئەهینێت بەبێ بونی یاسایەکی سەروەر وپارێزەری هەموو یەکێتیەک محاڵە گۆرانگاری و سزادان؟
تکایە ئەمڕۆ یەکێتی بخەنەوە سەر ڕێچکەی خۆی لە بەیانی باشترە. جەنابیشتان هەمیشە داستان و سەروەریتان بۆ یەکێتی و بۆ گەلەکەمان تۆ مار کردوە. با تا لە ژیاندا ماون و خاوەن دەسەڵات و بڕیارن گەورەترین مێژوی خەبات و تێکۆشانتان تۆمار بکەن بە باشکردن و نوێبونەوەی نێو ماڵێ یەکێتی. داواکاریشین لە خوای گەورە تەمەن درێژو تەندروست باش بن. بەڵام ژیان بەری کورتەو زۆر جار مرۆڤ فریای ئەوە ناکەوێت کە دەیەوێت بیکات ئەگەر دەستوبردی لێ نەکات.

هەرشادو سەرفراز بن
ئارام قزلەری
ستۆکهۆڵم

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
ئارام قزلەری

about ئارام قزلەری