ئارام هادی: کام فشار ستۆپ بە تورکیا دەکات.

هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ له‌هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رده‌می پێش ده‌ستپێكی شه‌ڕی عه‌فرین و دواتر داگیركردنی شاره‌كه‌ ده‌چێت، پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ له‌هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رده‌می پێش ده‌ستپێكی شه‌ڕی عه‌فرین و دواتر داگیركردنی شاره‌كه‌ ده‌چێت، پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، ڕێگه‌ به‌ توركیا ده‌ده‌ن بۆ درێژه‌دان به‌ داگیركارییه‌كانیان؟، ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی عه‌فریندا خۆی به‌دوورگرت به‌بیانوی باڵاده‌ستی ڕوسه‌كان له‌ عه‌فرین به‌ڵام ئێستا ئه‌مریكیه‌كان خۆیان له‌و شوێنه‌ باڵاده‌ستن كه‌ ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ده‌كات!.
قسه‌ له‌سه‌ر ئیراده‌ و تاكتیك و گیانی به‌ره‌نگاری به‌هێز و بێ وێنه‌ی شه‌ڕڤانان نیه،‌ كه‌ نمونه‌كه‌یمان له‌ تێكشكاندنی داعش له‌ كوبانی و پاككردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ و مه‌نبج و… هتد، بینی، كه‌ داستانی وایان تۆماركرد له‌ جیهاندا هاوشێوه‌ی نه‌بو، هاوكات كوردانی ڕۆژئاوا ئێستاش گوته‌ به‌ناو بانگه‌كه‌ی به‌رێز (ساڵح موسلیم)دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن: ئاماده‌ین گه‌ڵای دار بخۆین به‌ڵام ته‌سلیم نابین” هێنده‌ی بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان هێرشبكات و جیهان وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ ئاست داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بێده‌نگ ده‌بێت؟.
ئه‌مانه‌ ڕاستین و ده‌بێت بوترێن سیاسه‌ت به‌ عاتیفه‌ و شاردنه‌وه‌ی پرسیاره‌ بێ وه‌ڵامه‌كان ئه‌نجام نادرێت، وه‌ك به‌شێك له‌ ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانه‌كانی باشووری كوردستان له‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخه‌كه‌ به‌ ڕاست و چه‌پدا شیكاری ناڕاستی بۆ ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه‌ خۆشبه‌ختانه‌ شه‌ڕڤانان له‌سه‌ر زانستی سیاسی و سه‌ربازی و دبلۆماسی هه‌نگاوده‌نێن.
ئه‌ردۆغان له‌ ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردن و داگیركردنی ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات ده‌كات، ده‌بێت بزانرێت هه‌ركاتێك هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان چوه‌ قۆناغی كرداری یه‌وه‌، ئه‌وا بێگومان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردوه‌، پرسیارێكی جه‌وهه‌ری لێره‌دا پێویسته‌ به‌بیرماندا بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، چی بكرێت بۆ ڕێگریكردنی، چه‌ند هه‌نگاوێكی به‌په‌له‌ پێویسته‌ بنرێت له‌وانه‌.
1- پێویسته‌ خوشك و براكانمان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ ئه‌مریكیه‌كان بڵێن تا چه‌ند گرنتی مان ده‌ده‌نێ كه‌ ڕێگربن له‌ هێرشی توركیای داگیركه‌ر؟.
2- جوڵاندنی شه‌قامه‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌ باكوری كوردستانه‌ بكرێته‌ كارتێكی فشاری به‌هێز، لەڕووی (مەدەنی و سەربازی)یەوە به‌تایبه‌تیش ئه‌سته‌مبوڵ كه‌ نزیكه‌ی 5ملیۆن كورد نیشته‌جێی ئه‌و شاره‌ن، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆهەمان مەبەست بێنە شەقام.
3- چۆن له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی كوبانی به‌ فشار، توركیا ڕازیكرا له‌ خاكی باكوری كوردستان كه‌ هاوكات توركیا داگیریكردوه‌ چه‌ك و پێشمه‌رگه‌ ڕه‌وانه‌ی كوبانی بكرێت؟. بۆچی ئێستا هه‌مان فشار له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ به‌ هاوكاری ئه‌مریكا ناخرێنه‌ گه‌ڕ بۆ ستۆپ پێكردنی هێرشی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات.
4- حكومه‌تی هه‌رێم به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆسه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی خۆی بێده‌نگه‌ له‌كاتێكدا ده‌بێت هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ وەستاندنی هێرشی تورکیا داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەر ناوچەو شار و بەشێکی کوردستان.
5- ئەم هەنگاوانە بە یەکێتی و یەکڕیزی و یەکگوتاری ناوخۆیی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە دەکرێت، ئیدی کاتی ئەوەیە بیر لە وەلانانی ناکۆکیەکان و هێنانه پێشەوەی خاڵە هاوبەشەکان بکرێتەوە.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ئارام هادی

ئەرشیڤی بەڕێز: ئارام هادی