دکتۆر محەمەد ئەمین عەلی: بیدعەى ” مرۆڤى نموونەیى ” ـ کۆمەڵگاى کوردى بەنموونە. بەشى دووەم.

ئەو کۆمەڵگایانەى لەلایەن بنەماڵەو خیزان، پیاوى ئاینى، سیاسى تەقلیدى بەڕێوە دەبرێن کۆمەڵگایەکى سەرتاپا درۆزن کراون لەلایەن دەسەڵاتى بەزۆر سەپێنراوى حکومرانەوە بۆیە بڕوایان بەبیدعەى مرۆڤى نموونەیى هەیە، مرۆڤى نموونەیى تەنیا لاى […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

ئەو کۆمەڵگایانەى لەلایەن بنەماڵەو خیزان، پیاوى ئاینى، سیاسى تەقلیدى بەڕێوە دەبرێن کۆمەڵگایەکى سەرتاپا درۆزن کراون لەلایەن دەسەڵاتى بەزۆر سەپێنراوى حکومرانەوە بۆیە بڕوایان بەبیدعەى مرۆڤى نموونەیى هەیە، مرۆڤى نموونەیى تەنیا لاى عەقڵیەتى درۆزنى پاشماوەى تەنگژەى زەبرى جەستەیى ودەروونى ماوە.
بەداخەوە زۆرێک لەئێمەى مرۆڤى کورد وهەندێک لەڕۆشنبیرە تەقلیدیەکان پێمان وایە خۆمان مرۆڤى نموونەیین و سەرکردەکانمان ئاستى مرۆڤى نموونەییان تێپەراندووە و دواجار بوون بەسیمبولى مرۆڤ ومرۆڤایەتى، لەکاتێکدا لەهیچ فەرهەنگێکى سیاسى ئابوورى کۆمەڵایەتى ئیقلیمى و جیهانى سەرکردەى کورد وەک عەقڵیەت و فیکربوونیان نەبووە و هیچیان بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتى نەکردووە.
عەقڵیەت و هزرى”فیکرى”سەرکردەکانمان ئەوەندە بچوک و لۆکاڵین تەنانەت سەرتاپاى یەک پارچە لەپارچەکانى کوردستانى نەگرتۆتەوە، ئەگەر بڵیم عەقڵیەت و بۆچوونى زۆرێکیان لەبەرژەوەندى خود و بنەماڵەو خێزان نەجۆتە دەرەوە ئەوە ڕاستیە تاڵەکەم پێکاوە.
سەرەڕاى ئەم ڕاستیە ئابڕووبەرە تاڵە بەشێوەیەکى بەرنامە بۆ داڕێژراو لەلایەن بەناو نوخبەى حیزب و ڕۆشنبیرەکانیان بەزۆر کراون بە سیمبوولى مرۆڤ و مرۆڤایەتى.
بەڵى لەلایەن ئەندام و هەواداران و بەناو ڕۆشنبیرى حیزبى دێواندراون تائەو ئاستەى ئەوەندە بەتوانایان کردوون گوایە زلهیزەکانى دونیا سەرسامن بەکەسایەتى و بلیمەتى ئەم سەرکردانەى ئێمەو خوازیارن حوکومڕنیان بکەن، دواجار لەبەچاوى میللەت کردویانن بەسیمبوولى مرۆڤ و مرۆڤایەتى لەکاتێکدا پێچەوانەکەى ڕاستە.
لەبەر ئەوەى لەکوردستان تا ئەم ساتە بونیادێکى” ستارکچەرێکى ” سسیاسى ئابوورى کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیری حیزبی حەقیقیمان نییە نەک سەرۆکە زیندووەکان، بەڵکو سەرۆکە مردوەکانیش دەپەرستین.
سەرۆک بەفیعلى و واقع مردووە، لەژیادا نەماوە لەگەڵ ئەوەش تاکە بیرمەندو منەوەرو ڕەوەنشادى کۆمەڵگایە، دواجار کۆى گشتى میللەت بەبێ سەروک سەرگەردانە.
کێشەى گەورەى کۆمەڵکاى کوردى بیرەوەرى و یادەوەرى مرۆڤە نموونەییەکانیەتى لەپێش هەموویانەوە سەرکردەى نموونەیى جا مردوو بێت یان زیندو هیچ لەواقیعەکە ناگۆرێت، باس باسى بوێری، ئازایەتی، بلیمەتى، زیرەکى ودادپەروەری سەرۆکەکانە لەکاتێکدا هیچیان بۆ کۆمەڵانى خەڵک نەکردووە، باشترین بەڵگە بۆئەوى بیسەلمێننین هیچی باشیان بۆگۆمەڵگا نەکردووە واقیعى داڕوخاوى ئێستاى کومەڵایەتى، سیاسى، ڕۆشنبیرى و دارایى کۆمەڵگاى کوردیە کەدەرچەى عەقڵیەت و حکومڕانى ئەم سەرۆکە نموونییە بلیمەتانەیە!.
سەرەڕاى ئەم هەموو شکستە لەدواى مردنیشى هەر لەپۆستەکەى دەمێنێتەوە، دواى مردنى سکرتێرى حیزبە، سەرۆکى وڵاتە، سەرۆکى سەرۆکەکانى دواى خۆیەتى، ئەبى هەمووان لەسەر ڕێبازە پیرۆزەکەى بڕۆن، لەوەش سەیروسەمەرەتر خاوەن موچەى زەبەلاحى بەردەوامە لەبودجەى وڵات.
سەرۆک سەرو مرۆڤە نموونەییەکانى چواردەورێتى، خودى خۆى زانستە، مەعریفەیە، هونەرە هەموو شتێکى جوان و بەنرخ و پیرۆزە تەنیا یاساو سیستم نییە، بەپێچەوانەوە دژى هەموو جۆرە یاساو سیستمێکە هەر بۆیە لەعەقڵیەتى سەرۆکەکاندا دامەزراندنى دەوڵەت بڤەیەو بوونى نییە!.
بەداخەوە لەوەدەچێت لەکوردستان چەرخى مێژوویى گەشەى عەقڵیەت و مەعریفەى مرۆڤ و مرۆڤایەتى لەپاشەکشێدا بێت، تازە بەتازە لەم سەردەمە”سەردەمى شەپۆلى چوارەمى دیموکراسیەت و گلۆبالیزم” لەبرى سیستم و یاسا باس باسى مرۆڤى نموونەیى و کاریگەرە وەک ئەوەى لەسایەى ئەم مرۆڤە نموونەیى و کاریگەرانە بووبین بەپێشەنگى مرۆڤ و مرۆڤایەتى و خاوەن دەوڵەت.
بەداخەوە بێجگە لەوڵاتە دواکەوتووەکان لەجیهانى تازەدا شتێک نەماوە بەناوى مرۆڤى نموونەیى و کاریگەر، سیستم و یاسا جێگاى زۆر زاراوەى گرتۆتەوە بەزاراوەى مرۆڤى نموونەیى و کاریگەریشەوە، ئەوەى پیى دەوترێت مرۆڤى نموونەیى و کاریگەر بیدعەیەکى کۆمەڵگای دواکەوتووە بۆ دڵخۆشکردنى خودو گەوجاندنى عەقڵیەتى کۆمەڵانى خەڵک.
هەڵبەتە بەرپرسى یەکەم لەم دۆخە دواى سەرۆکە بیشومارەکانى حیزب و خێزان و بنەماڵە بەناو ڕۆشنبیرەکانی میدیا بێشومارەکانى حیزبەکانن بەحیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیشەوە، دواجار ڕۆشنبیرى حەقیقى خاوەن فیکرى سەربەخۆ بەشێکى لەم بەرپرسیارێتیە مێژوویە بەردەکەوێت لەبەر ئەوەى نەی توانییوە بەشێوەیەکى بەردەوام و زانستى پەروەردەى عەقڵیەتى نەوەى داهاتوو بکات.
ئەگەر گەشتیک بکەى بەمیدیاى نوسراو بینراو بیستراوى کوردیدا، کۆى گشتى بەرهەمەکان لەجنیودان بەم و، بەو و، پشتگیریکردنى ئەم ئەو تێناپەرێت، بەڵێ کۆى گشتى بابەتەکان گێرانەوەى ڕاستگۆیى ـ زیرەکى ـ ئازایەتى ـ بلیمەتى مرۆڤە نموونەییەکانە!، بابەتێکى فیکرى مەعریفى بەدیناکەیت، میدیاى کوردى بووە بەمیدیایەکى وژێنەر، لەبرى هیورکردنەوەى ناخى هاوڵاتى ئەوەندەى تر ئەیوروژێنن تاچیدى عەقڵیەت گەشەنەکات و ملکەچى بەناو مرۆڤى نموونەیى بیت.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
دکتۆر محەمەد ئەمین عەلی

about دکتۆر محەمەد ئەمین عەلی