له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: عه‌قڵه‌كه‌ی عه‌لی عه‌ونی.

چه‌ند ناشرینه‌ مرۆڤ به‌و جۆره‌ باسی میوانه‌كانی بكات، ئه‌وه‌ چ ئازایه‌تی و ئاكارێكه‌ به‌ خه‌ڵكێك بڵێی ئاقڵ بوونه‌ بۆیه‌ رێی سه‌ری ڕه‌شتان گرتوه‌ته‌ به‌ر، دواتر براده‌ری ئه‌زیز سه‌ریڕه‌ش سه‌ریڕه‌شه‌ ئه‌م […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

چه‌ند ناشرینه‌ مرۆڤ به‌و جۆره‌ باسی میوانه‌كانی بكات، ئه‌وه‌ چ ئازایه‌تی و ئاكارێكه‌ به‌ خه‌ڵكێك بڵێی ئاقڵ بوونه‌ بۆیه‌ رێی سه‌ری ڕه‌شتان گرتوه‌ته‌ به‌ر، دواتر براده‌ری ئه‌زیز سه‌ریڕه‌ش سه‌ریڕه‌شه‌ ئه‌م سه‌ریبڵنده‌ چیه‌، ئه‌گه‌ر به‌نیازن ناوه‌كان بگۆڕن جارێ‌ له‌ ناوه‌عوسمانی و سه‌فه‌وی و عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن نه‌ك ناوه‌ كوردیه‌كان، دواتر سه‌ریڕه‌ش هیچ عه‌یبێكی هه‌یه‌ واخه‌می گۆڕینی ناوه‌كه‌یته‌.
تۆ لای خۆی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیت چۆن ده‌كرێ‌ به‌ سه‌ركرده‌و كه‌سانی سیاسی حزبه‌كانی دیكه‌ بڵێیت ئاقڵ بوونه‌ واهه‌مووتان ڕووتان كردوه‌ته‌ بارزانی، سه‌ردان و هاتو چۆ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌قڵ و شته‌وه‌ نیه‌ بۆچی وات تێكه‌ڵ كردووه‌، جاخۆ بارزانیش ئه‌فه‌ندیانه‌ چوو بۆ به‌غدا باشه‌ ده‌كرێت خه‌ڵك به‌ هه‌مان ئه‌و عه‌قڵه‌ی تۆ مامه‌ڵه‌ له‌ ته‌ك چونه‌كه‌یدا بكات.
ئه‌وانه‌ی تۆ پێیان ده‌ڵێی عاقڵ بوونه‌، به‌شێكیان به‌رتاقای هه‌موو ساته‌كانی ته‌مه‌نی تۆ شه‌ڕی به‌عس و نادادی كردووه‌، له‌ بری ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشیان لێبكه‌یت و داوابكه‌یت لانی كه‌م له‌ به‌ر خاتری خه‌ڵكی كوردستان ئیدی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌ هه‌ڵدرێته‌وه‌ كه‌چی په‌لاماریان ده‌ده‌ی.
ئه‌وه‌ خێره‌ بارزانی ئه‌وه‌ ده‌یان جاره‌ ئه‌و هه‌موو ناشرینیه‌ له‌ تۆو وێنه‌گه‌لی وه‌ك تۆ قه‌بوڵده‌كات ، ره‌نگه‌ دڵیشت به‌وه‌ خۆش بێت ئه‌مجاره‌ 45 كورسیتان هه‌یه‌، ئه‌رێ‌ قه‌ت ناپرسی ئه‌و چل و پێنجه‌ چۆن هات، جارێ‌ له‌ نیوه‌ كه‌متری ده‌نگده‌ری كوردستان ده‌نگی داوه‌، نیوه‌ كه‌متر له‌و نیوه‌یه‌ش ئێوه‌ نیوه‌ كه‌مترتان هێناوه‌، ده‌ی ته‌زویرو ساخته‌ش له‌و لاوه‌ بوه‌ستێ‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كبازنه‌یی هه‌ڵبژاردن خزمه‌تێكی زۆری كردوون، واته‌ دڵت خۆش نه‌بێت كه‌ زۆرینه‌ن، زۆرینه‌ی نیوه‌، سه‌یری گڵاسه‌كه‌ بكه‌ نیوه‌یه‌ نیوه‌كه‌، نیوه‌ كه‌متری ئێوه‌ن، هۆكارریش بۆ ئه‌وه‌ زۆره‌ و بایكۆتچیه‌كان بێ‌ ئه‌وه‌ی بزانن خزمه‌تی ئێوه‌یان كرد، ده‌توانی سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی خۆتان له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت پرسیار بكه‌ی.
بۆ تۆ نا بۆ بارزانی و بارزانیه‌كان عه‌یبه‌، تۆ به‌و جۆره‌ باسی چوونی وه‌فده‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان بكه‌یت، مێژوو بریتی نیه‌ له‌م یه‌ك دوو ساڵ و سات و سه‌رده‌مه‌.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
لەتیف فاتیح فەرەج

ئەرشیڤی بەڕێز: لەتیف فاتیح فەرەج