بەیان ئیبراهیم: واتای ژن لە زەهنی ناوداراندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئه‌وانه‌ی له‌ ژیان تێ‌ده‌گه‌ن و خۆشیی‌یان له‌ ژیان‌دا ده‌وێ هه‌موویان هاوارده‌که‌ن:
‎ژیان به‌ بێ ژن هه‌ر ده‌رد و ژانه‌
‎ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێ ژیان حه‌رامه‌
‎به‌ بێ ژن ژیان به‌رده‌وام نابێ
‎به‌ڵام بزانین پیاو له‌م ڕوویه‌وه‌ تاچ ڕاده‌یه‌ك ژنی ناسیوه‌ و چۆن له‌ که‌سایه‌تیی ژن ده‌ڕوانێ؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌، شوێنه‌واری گه‌لێك له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی پیاوم پشکنی، له‌ به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌ تا به‌ ئێمڕۆ، من هیچ ناڵێم! خۆتان بیخوێننه‌وه‌ و ڕای‌خۆتان ده‌رببڕن، من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێـم:
‎ژن ده‌ریایه‌که له‌ مێهر و خۆشه‌ویستیی‌
‎ده‌ریایه‌که‌ له‌ لێبورده‌یی و به‌خشه‌نده‌یی،
‎به‌ڵام پیاو به‌م هه‌موو له‌ خۆ بایی بوونه‌وه‌ و به‌م هه‌موو زانسته‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ درکی بکا و لێ‌تێبگا. ئه‌مه‌ش ڕای فەیله‌سوفه‌کانی جیهانە:
‎ که‌سایه‌تییه‌کانی جیهان و تێڕوانینیان بۆ ژن که‌ به‌ خه‌یاڵی خۆیان پێناسه‌یه‌كه‌ بۆ ئافره‌ت؛ به‌ڵام که‌سیان له‌ ناخی ئافره‌تیان نه‌ ڕوانیوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ لێ‌ی تێ‌بگا :
‎1- ناپلیۆن: ئافره‌ت ته‌نها ئامێرێکه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی مناڵ
‎2- ڤیکترهۆگۆ: ئافره‌ت ئه‌و گرفته‌یه‌ که‌ ده‌بێت پیاو زۆرانی له‌گه‌ڵدا بگرێت!
‎3- شکسپیر: ئه‌ی بێهێز که‌ ناوت ئافره‌ته‌!
‎4- ڤۆڵتێر: ئافره‌ت هه‌ڵه‌یه‌کی سروشته‌، دروست کراوا بۆ داخوازیه‌کانی پیاو!
‎5- ژان ژاک ڕۆسۆ: ئافره‌ت پرچی درێژه‌ به‌ڵام ئه‌قڵی کورته‌!
6- بێرناردشۆ: ئافره‌ت له‌ یه‌ک کاتدا حه‌فتاو حه‌وت رای هه‌یه‌!
‎7- فریدریش نیچه‌: ژن به‌س ماسک له‌ دوای ماسک لاده‌بات!
‎8- ئه‌رستۆ: بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ری ئافره‌ت دوربێی و له‌ بیری بکه‌یت هه‌میشه‌ قه‌رزاربه‌!
‎9- کۆنفۆسێوس: ئافره‌ت پێش شوکردن ده‌گری، به‌ڵام پیاو دوای ژن هێنان!
‎10- چاری چاپلین: ئافره‌ت و سه‌گ و منداڵ باشترین ئه‌کته‌ری سینه‌مان!
‎11- ئه‌نتۆنی فرۆید: شه‌یتان ئافره‌تی قوتدا، به‌ڵام بۆی هه‌زم نه‌کرا!
‎12- دانته‌: ئافره‌ت و خه‌یاڵ وه‌ک یه‌کن هه‌ردوکیان بێ مانان!
‎13- شۆپن هاوه‌ر: ئافره‌تی جوان ئه‌ندێشه‌ و ژیان له‌ گه‌ڵی نابوتیه‌!
‎14- بێرناردشۆ: ئافره‌ت سێبه‌ری پیاوه‌ ده‌بێت دوای پیاو بکه‌وێت نه‌ک پیاو دوای بکه‌وێت!
‎15- تۆماس ڤۆله‌ر: ئافره‌ت چه‌ند جوانه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ ئه‌قڵه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌قڵیان هه‌بوایه‌ ئه‌وا هه‌موو جیهانیان حوکم ده‌کرد!
‎ (( پێغه‌مبه‌رمان محمد )) ( صل الله عليه‌ وسلم ) ده‌رباره‌ی ئافره‌ت فه‌رمویه‌تی:
‎ئاگاداری ژنان بن، ئێوه‌ لیباسن بۆ ئه‌وان و ئه‌وانیش لیباسن بۆ ئێوه‌، به‌ شه‌رعی خوا فه‌رجی ژن بۆ ئێوه‌ حه‌ڵاڵ کراوه‌

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت