خالید حوسەین: ژیــــــــــــــــشک ( Erinaceidae ).

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گیاندارێکی شیردەرە بەڕۆژ خۆی مەڵاس دەدات و بەشەو بەدوای نێچیرو خۆراکی دەگەڕێت ، خۆراکیشی بریتی یە لە هەموو ئەو زیندەوەرانەی لەناو خاک دەژین ( مار، مشک ، دوپشک ، مارمیلکە ، سیسرک و… هتد ) . لاشەی بە دڕک داپۆشراوە بۆ بەرگری لەخۆی کاتێ هەست بە ترس بکات خۆی تۆپەڵ دەکات تەنها دڕکەکانی بەدەرەوە دەبێت کە هەندێکیان 3تا 5 هەزار دڕکی پێوەیە کاتێ پیردەبێت دەگاتە نزیکەی 7 هەزار دڕک کە 2 تا 3 سانتیمەتر درێژن، دوو لوتی هەیە یەکیان بۆ هەناسەدان و یەکیان بۆ بۆنی نێچیرەکەی بەکاری دەهێنێ، نزیکەی 18 ساڵ دەژی و ساڵانە 4 تا 5 بەچکەی دەبێت ماوەی سکپڕی 39 ڕۆژ تا 58 ڕۆژە کاتێ لە دایک دەبن دڕکەکانیان نەرمە وەک گەندە موو، کە گەورە بوو ئەوکات دەبێتە دڕک بەهۆی دڕکەکانیان ناتوانن زۆر لەیەک نزیک ببنەوە. دایکەکان کاتێ شیر دەدەن بۆ ئەوەی بەچکەکانیان ئازار نەچێژێ لەسەر پشت ڕادەکشێ تا بەچکەکانی شیر بخۆن وەرزی هاوین زۆر پڕۆتین و چەوری دەخۆن تا وەرزی زستان بتوانن سود لە چەوری لەشیان ببینن چونکە ئەمانیش دەچنە دەورەی مت بونەوە.
مێینەی ژیشک بەشێوەیەک عاشقی نێرەکەی دەبێت کە کاتێ هەست بکات نێرەکەی ژنی بەسەر هێناوە داوەتیان ئەکات بۆ سەر چاڵێک کە پێشتر بۆیانی ئامادەکردوە دەیانخاتە ناو چاڵەکەو زیندەبەچاڵیان دەکات.
ژیشک 44 ددانی هەیە پلەی گەرمی لەشی 30 پلەیە لەناو زەوی چاڵ و خانووەکەی دروست دەکات دوو دەرگا دروست دەکات یەکیان بەکار دێنێ و یەکیان بۆ حاڵەتی مەترسی ئەوانەی لە گەرمیان دەژین لە هاوینی گەرم ئاوێکی زۆر دەخۆنەوە و تا فێنکی پایز خۆیان مت دەکەن، ئەوانەش لە کوێستان و ناوچە بەفراویەکان دەژین کاتێ پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر چەوری یەکی زۆر دەخۆن و لە کولانەکەیان دەخەون تا بەهار، ڕۆژانەی ئاسایش 18 سەعات دەخەون و تەنها 6 سەعات بۆ خواردن و ڕاو دادەنێت.
لە کوردەواری خۆمان بەتایبەت ڕاوە ژیشک بــاوی بوو بەوشێوەیە کەسێکی نەشارەزایان دادەنا تا تەنەکە لێ بدات بۆ ئەوەی ژیشکەکان بڕەونەوە پاشان گوێنیشان دەدا بە کەسانی تری نەشارەزا ئەیانگوت دەمی گوێنیەکان بکەنەوە ژیشکەکان دێن خۆشیان ئەڕۆشتنەوە بۆ ناو گوندو دەبوو بە گاڵتەو گەپ.
ژیشک بەهۆی دڕکەکانی لەشی کەم دڕندە خۆی لە قەرەی دەدات جونکە ئازاری دەدات هەروەها هیچ ژەهرێکیش کاری لێ ناکات لە ناو لوتی کەفێک دروست دەکات کە دەیپرژێنێ بەسەر لاشەی کاتێک گەنە و ئەسپێ لێی دەدات و لە خۆی دوری دەخاتەوە تەنانەت دەرمانی سیسرک و قالۆنچە لە پێکهاتەی ئەو کەفە دروست کراوە بەڵام ڕێوی لەبەر زۆڵێتی زەفەری پێ دەبات کاتێ دەیبینێ لێی نزیک دەبێتەوە کە خۆی لوڵ کردو سەری خستە ناو دڕکەکانی بە قاچەکانی لولی دەکات تا لوتی دەدۆزێتەوە ئەوکات میز دەکاتە ناو لوتەکانی ژیشکەکەش لەبەر تیژی میزەکە سەر دەردێنێت و ڕێویش ملی دەگرێ و کەوڵی دەکات.
ژیشک چەند قەڵەویش بێت کێشی لە 150 غم تێپەڕ ناکات بەڵام زۆر کەس دەڵێن گوایە بۆ ئەوکەسانە بەسودە کە توشی باداری بوون گۆشتەکەی دەخۆن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت