كارۆخ عوسمان: بۆچی حكومەتی كوردی ساقیت بووە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسلكی عەسكەریدا، لە 90٪‏ی تەمبەڵ و ساقیت و نەزان بوون ئەوانەی سەرشانیان نەخشێنرا بەڕوتبەو یەك ڕەوە چەكداریان وەپێشكرا. ئینجا سەیركەن:
1- دوو ساقیت وەزیری چوار وەزاڕەتن.
2- ساقیتێك لەژێرناوی حزبێكی دیموكڕات مامەڵەی (مەڕجەع) دەكات.
3- چوار ساقیتیتر لەتەنیشت ئێرانەوە بوونەتە بڕیاردەری چارەنوسی وڵات، چونكە شۆڕشزادەكانی ئەم سنورەن.
4- بەھەموو سوپای توركیا كە نۆیەمینی سەر ئاستی جیھانە 821 فەرماندەی عەسكەری ھەیە، كەچی لەم ھەرێمی كوردستانە 1346 ڕوتبەی باڵای عەسكەری (لیوا، عەمید، عەقید) ھەیە. ئەفسەری ڕوتبە ناوەندیش بەپێی سەیە. تەنھا لەشەقڵاوە تا حاجی ئۆمەران 467 پلەی باڵای عەسكەری (لیوا، عەمید ڕوكن، عەمید و ڕائید) ھەیە.
5- كام ساقیتی قانونی ھەبوو كە ھیچی لەپیشەكەی خۆی نەزانی بۆتە حزبی و دەھۆڵ بۆ سەرگەورەكانی دەستەڵات لێدەدا، ئەوانیش لەپای پاداشت كردوویانن بە مدیر ناحیە.
6- ھەرچی مھندسی ساقیت ھەیە بوونەتە سەرۆك شارەوانی و مدیرعامی ئاوەدانكردنەوەی وڵات بۆیە ئەم دادێت ئەم سەرزەمینە كاولتر دەبێت.
7- ھەركەسێ ڕازی بووبێت بەفێڵكردن لەپڕۆژەكانی خزمەتگوزاری بووەتە مقاویل و تەندەری گەورە گەورەیان بۆ دەردەچێنرێت.
8- كام تەڵەبەی مەكتەب زۆر تەمبەڵ و دەست و پەنجە ڕەق بوو كردیان بەكاتب نفوس، بۆیە ناسنامەكانی خەڵك ناخوێندرێنەوە.
9- دكتۆرە دەست لەرزۆكەكان كراون بەمدیرو سەرپەرشتیاری خەبیرو كارامەكانی بواری پزیشكی.
10- وەزیرەكان ئەوانەن كە بۆ ھەموو شتێكی خراپ (بەڵێ)یان فەرموو.
11- مدیر گومرگەكان قۆڵبڕو دزو دەست پیسەكانی كۆڵان و گەڕەكەكانی شارو شارۆچكەكانن.
12- زۆربەی سەرۆك زانكۆكان ئەوانەن كەشەھادەكانیان بەتەزكیەی حزب بەدەستھێناوە.
13- ساقیتترین كەسی كۆمەڵگە پادشای تەربیەو تەعلیمە.
14- بەرپرسی پاسەوانەكانی پاراستنی ژینگەو دارستان ڕاوچی و ئەوانەن كەبڕوایان بەژینگەی سروشتی نیە.
15- سەرۆكی دەستەی نەزاھە دەستەڵاتی بەدادگا گەیاندنی مەلەفێكی گەندەڵی نیە، خۆیشی تێوەگلاوی گەندەڵیە.
16- زۆرینەی دادوەرەكان مەسئولی لق و لێپرسراوی مەڵبەندەكان تەزكیەیان كردوون، بۆیە بەتەلەفۆنێكی ئەوان دۆسیەكان دادەخرێن. (ئەوەتا دوو مانگە سكاڵاكەی من لەدادگایە كەچی نەتوانراوە تاوانباران بھێنرێنە بەردەمی دادوەر).
ئێ ئەوەیە حوكمداری كوردی بۆیە حاڵی ئەم میللەتە بەم ڕۆژگارە ناھەموارە گەیشت، كەچی بەلای ھەندێ كەسەوە ئەزمونێكی سەركووتوەو بانگەشەی پاراستنی دەكەن.
ئینجا باسەرنج بدەین ئاخۆ ئیدارەی ئایندە كەمیراتگرێكی تری وەچەی مەلای مستەفای بارزانیە چۆن دەبێت؟
خۆ ڕەنگە ئەو ئیدارەیە ساقیت نەبێت وەك ئیدارە 19 ساڵیەكەی نێچیربارزانی، بەمەرجێ بەشوێن پێی ئەودا نەڕوات و دیدی خودی سەرۆكی حكومەت بۆ جۆری حوكمڕانی بگۆڕێت بەئاراستەی باوەڕبوون بەبەرژەوەندیەكانی خەڵك. بەڵام بەتێڕامان لەكارەكانی میراتگر پێناچێت دۆخی ئازادی و بەدواداچوون باشتر بێت لەئێستا.
با چاوەڕێكەین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت