دڵشاد مەجید: مەسرور بارزانی .. سێبەری باوکێکی دوورخراوەیە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بارزانی کاتێ لەسەروبەندی دامەزراندنی سەرۆک کۆماری عیراق دڵنیابوو کە ناتوانێ جارێکی تر پۆستێکی فەرمی لەھەرێم بەدەست بێنێ.. و لەبەغداش ھێزە سیاسیەکان حزبەکەی بارزانیان لەپۆستە سیادیەکان دوورخستەوەو نێچیرڤان بارزانیش بەھەموو ھێزی نەیتوانی ھاوکێشەکان لەبەغدا بگۆرێ. پارتی خرایە گۆشەیەک. کە گۆشەی دوورخستنەوەیەتی لەسەر گۆرەبانی سیاسی بەغدا. بۆیە تاکە ڕێگا بۆمانەوەی لەبەغدا و برەودان بەھەژموونی خۆی. بڕیاریدا لەکۆنترۆڵکردن و بەھێزی پێگەی لە کوردستانەوە. بەغدا ناچار بکا پارتی و بارزانی پەراوێزنەخەن.
ئەوەبوو بارزانی باوک خۆی گەیاندە بەغدا. پێی ووتن ئەگەر لەماڵی خۆتان پارتی وەک حزبی (دەعوە) لەناو دەسەڵات لە عیراق دووربخەوە. ئەوا ئێمە لەناوماڵی خۆمان دێینەوە ناو عیراق. بۆیە نابێ پارتی وەک دەعوە ھەژمار بکەن. پارتی دەبێت وەک بنەماڵەی بارزانی سەیربکەن. بۆیە زۆر ئاساییە پارتی مەسرور پیاوی کۆنترۆڵی ئاسایش و ھێزی سەربازی و بڕیار بەدەست و خاوەنی وەکالەتی موتلەق لەباوکی بکرێتە سەرۆک وەزیران.
بۆ جێگیرکردنی پرۆسەی مانەوە لەبەغدا لەرێگای ھەولێرەوە. دیسان پۆستی سەرۆکی ھەرێمیش زیندوو کرایەوە. نێچیرڤان بارزانی پیاوە مەقبولەکەی ناوەوەو دەرەوە ئەو پۆستە بگرێتە دەست. تا لەوێوە ھەرسێ سێکوچکەی دەسەڵات! مسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی.. ئەو لاسەنگیەی بەغدا ڕاست بکەنەوە..
بۆ سەلماندنی ئەم بۆچوونەو لێکدانەوەیەم. مسعود بارزانی لەدوا سەفەری بۆ بەغدا. بڕیاری دا نووسینگەیەک بەناوی خۆی لەبەغدا بکاتەوە و سکرتیری نووسینگەکەس ( مسعود حەیدەری کۆنە گۆرانە)، ھەروەھا پارتی ئێستا لە ژیاندنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمیشە لەبەغدا. بەم کارەی بارزانی خۆی لەبەغداو برازاو کورەکەشی لەھەرێم. برەو بەھێشنەوەی ھەژموونی خۆیان بدەن لەبەغدا.
ھەروەھا فاکتی تر. پێش چونی بارزانی بۆ بەغدا. پارتی بە ئاشکرا باسی نێچیرڤان بارزانی دەکرد بۆ سەرۆکایەتی حکومەت. کەچی دوای سەردانەکەی مەسرور کرایە سەرۆکی حکومەت. ئەمەش یەک شت دەگەیەنێ کەبارزانی تێگەیشت دەبێ بەھێز بێنەوە ناو سیاسەت.
جگەلەمەش ئامانجێکی تری پارتی لەو جوولەیە بێھێزکردنی پێگەی سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵحە. کە ئەو بەھیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی پارتی و ھەموو کورد ناکا. وە بە کارێکتەری بێ ھێز پیشانی بدەن. کەئەو زاتە ناتوانێ بڕیاری پارتی بگۆرێ.
دروشمی کوردستانی بەھێز لەبەرامبەر بێ ھێزی وجوودی پارتیە لەبەغدا. چونکە لەقوناغی داھاتوو بەغدا تەحکم بە ھەرێم دەکا. ھەرێم چیتر ھەژموونی تەحکمی بەسەر بەغدا نامێنێ. قوناغی داھاتوو قوناغی بەرگریە. نەوەک ڕقەبەرایەتی.
ھاتنە پێشەوەی مەسروریش لەبێ ئومێدی گەڕانەوەی مەسعود بارزانی. بۆ ناو گۆرەپانی سیاسی لەدایک دەبێ. ئەو ڕاستەیە دووپات دەکاتەوە. کە مسعود بارزانی ژیانی سیاسی رەسمی تەواو بوو. بۆیە دەیەوێ بەسێبەری خۆی ( کوڕەکەی) نەفس بدات. بۆیە ھیچ شت نەگۆراوە تا خەڵک و حزبەکان لەبەرامبەر ئەو گۆرانکاریە ڕووکەشە جۆش دابمێنن. ئەگەر مەسرور وەک باوکی ھەڵسوکەوت بکا و جیاواز نەبێ. ئەویش تەمەنی سیاسی کورتە.
چونکە دەرکەوت باوکی ھۆکاری نائارامی سیاسی بوو. بۆیە سەیر نیە زۆربەی ھێزە سیاسیەکان لە پشت پەردە بەم گۆڕانکاریە دڵخۆش و گەشبینن..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت