سەروەت هەڵەبجەیی: کورد بێ سەرکردەو بێ ستراتیژ.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

كورد بە درێژایی مێژوو زیانی لە نەبوونی یەكڕیزی نیشتمانی و زاڵ بوونی ئایدۆلۆژیای حیزبی بە سەر پرسە چارەنووس سازەكاندا پێ گەیشتووە.
حەفتا ساڵە بەم رێگایەوەین و تا هەنوكە تاقە هەنگاوێكی رێك و پێكمان لەم رێگایەدا هەڵنەگرتووە. شەڕی نێوان عەشیرەتانمان گواستووەتەوە بۆ شەڕی حیزب و ئیستا ئێمە لە قاڵبی حیزب دا بنەماڵەكانیشمان دوو لەت كردووە.
حەفتا ساڵە قسەی زل ئەكەین و قەوڵی پووچ و درۆ بەم گەلە خێر لە خۆنەدیوە ئەدەین، بەرۆژ لە سەر مێزی گفتوگۆین، بەشەو رقی عەشیرەتیمان هەڵئەستێ و تەنانەت ئەو لایەنەشی كە چل ساڵ هاو بیر و برا بەشمان بووە لێی ئەبینە گورگی هارو تەقە لە سێبەرەكەشی ئەكەین.
هیوامان بوو بڕیارە سەرەكییەكانمان بە كۆمەڵ بن و سەرجەمی كۆمەڵگەی كوردی هەروەك چۆن بەشداری خەباتە ئاواش بەشداری بڕیارەكانی بێت. بەڵام، بڕیار نەبوو تەسلیمی ئیرادەی ( ئێرانی، ئێراقی، توركی و سووری) بین. بڕیار بوو دڵگەرمی دڵنیایی سۆقات و دیاریمان بێت بۆ گشت ماڵەكوردێك و درز و ناكۆكی ناو ریزەكانی خەڵك بە بە بیرو هیزری ئاشتیانە پر بكەینەوە. بەڵام.. نەبوو.
تاکی کورد درێغی نه‌کردووه‌و له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا پشتگیریی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی کردووه‌و له‌ گه‌وره‌ترین قوربانیدان سڵینه‌کردووە تەوە.
به‌شدارینه‌کردنی گه‌لی کورد به‌ گشتی و وه‌رنه‌گرتنی ده‌نگی تاکه‌که‌س وه‌ک مافێکی دیموکراتی خۆی به‌ تایبه‌تی ، جێپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر چاره‌نووسه‌که‌وه‌ دیار بووه‌ . ئه‌نجامی ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو کایه‌کاندا ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ شپرزه‌یی باڵی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاستی ده‌ستکه‌وته‌کانیدا کێشاوه‌ و ، مێژوویه‌کی پڕ له‌ هه‌ڵکشان و داکشان و
ده‌ستکه‌وتی کورتماوه‌و شکست و تێشکانی که‌مه‌ربڕودرێژخایانی تۆمارکردووه‌ .
ئه‌مڕۆ که‌ ناوچه‌که‌ به‌ گشتی و ، عێراق و کوردستان به‌ تایبه‌تی، وه‌چه‌رخانێکی مێژوویی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوە باس لەوە ناکەم عێراق چی بکات بەڵام بۆکورد هه‌لومه‌رجی بابه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی بڕیاردانی چاره‌نووس له‌باره‌ ، ده‌بێت له‌ مشووری پیاده‌کردنی هۆکارێکی کاریگه‌ردا بین که‌ بارودۆخه‌که‌ بباته‌ ئاستی پێگه‌یشتن تا چاره‌نووسی خۆمان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرین.