بەیان ئیبراهیم: هێلەک زەردەکان و ژنانی کوردستان و شەرەڤانان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جیهان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە، ئەگەر هێلەک زەردەکان سەرەتای دەرکەوتنی وریاکردنەوەی ئەم گۆڕانکاریە بێت ئەوا دەکرێت بڵیین ئەی ئێمە دەکەوینە کوێ ی ئەم گۆڕانکاریانەوە، یان بە مانا جێندەریەکەی ژنانی باشور چی وانەیەک لە ژنانی وەک (بریسیلیا لۆدۆکسی) وەردەگرن کە بە ڕابەری شۆڕشی هێلەک زەردەکان ناسرا.
ئەگەر نەزمی نوێ ی جیهان ئەوەی پێ ی دەوترێ سیستەمی سەرمایەداری و دیموکراسی و لیبڕاڵی دوا دەرهاویشتەی بیری مرۆڤ بێت بۆ ئاستی بەڕێوەبردن و جۆرێک لە دادی کۆمەڵایەتی و ڕۆژئاواییەکان بەردەوام ڕۆژهەڵاتیەکانیان بە لاسای کەرەوەی خۆیان زانیبێت و لێرەش جۆرێک لە هاوردەی بیری ڕۆژئاوا هەبوبێت وەک نەزمی باشیترین سیستەم، ئەوا دەکرێت بڵێین ئەمڕۆی هێلەک زەردەکان لە فەرەنساوە بۆ بەلیجیکا و بۆ هۆڵەندا و دەکرێت زۆرێک لە وڵاتانی تریش بگرێتەوە چی نامەیەک بە سیستەمی نوێ جیهان دەگەیەنێت، ئایا دیموکراسی و لیبڕاڵی دوا قۆناغی مێژوە ( فۆگۆ یاما ).
خۆ ئەگەر سیستەمی سەرمایەداری لە کورتریتن پێناسەدا بریتی بێت لە بازاڕی ئازاد و هەڵبژاردن و مافی تاک، ئەوا ئەوەی لەسەر ئاستی بەریەککەوتنی وڵاتە گەورەکان ڕو دەدات چی دەگوزورێنێ، هەر لە بەریەککەوتنی چین و ئەمریکا و ڕوس و ئەمریکا و ئێران و ئەمریکا و کۆریای باکور و ئەمریکا و هاوپەیمانێەتی ئەروپا و ئەمریکا و جیابونەوەی بەریتانیا و بچوکتر دروستکردنی ناتۆی عەرەبی، هەمو ئەمانە چی کاریگەریەکیان لەسەر تاک دەبێت بۆ ژیانێکی ئاسایی کە بە پێ ی مافی مرۆڤ هەمو بەشەرێک مافی ژیانێکی ئاسایی هەیە، کە ئەم مافانە دەرهاویشتەی سیستەمی ئەم وڵاتانەن کە ئێستە هێلەک زەردەکان ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی وڵاتانی دەهۆڵ ژەنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.
ئەگەر ژنێک بوبێتە سەرەتایەک لە دوکانێکی بچوکی ئارایشتەوە داوایەک ئاراستەی خەڵک بکات و لە ماوەی یەک هەفتەدا ببێت بە 40 هەزار کەس و دواتر بەرەو 130 کەس و دواتر بچێتە شەقامەکانی هۆڵەندا و بەلجیکا و پێ بچێت زۆرێکی تریش بگرێتەوە، تەنها لەبەرامبەر زیادکردنی نرخی سوتەمەنی، ژنێک و ژنانێک توانیبێتیان ڕۆڵی سەرەکی بگێڕن، ئایا ئەمەش نابێتە ئەوەی کە ژن جارێکی تر دەیسەلمێنێ کە دەتوانێت شۆڕش بەرپا بکات، دەپرسین ئایا لای خۆمان ژینگەی کۆمەڵایەتی و ژن خۆی دەتوانێت چەند (بریسیلیا) بەرهەم بهێنێت، کە دەکرێت بەرواردێکی هێجگار گەورە هەبێت لە نێوان ژنانی باشور و ژنانی باکور و ڕۆژئاوا ، کە بەداخەوە ژنان لە باشور نەک دەتوانن بەرهەمهێنی ژنانێکی وەک (بریسیلیا) بن، بەڵکو بونتە بارگرانی بەسەر کۆی مافە جێندەرەکان و ناتوانن ڕوبەڕوی کلتور و ئەو ژینگەیە ببنەوە ، کە بەرەو وێران بونی مافی ڕەگەزی و مرۆڤ بونی و هیومانستی خۆیان دەچن، خۆ ئەگەر لە فەرەنسا و بەلجیکا و هۆڵەندا ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەو ژنانەی کە لە ڕێکخراوەکانی تردان و هێلەکی زەردیان پۆشیوە بوبێتنە بەشێکی گەورە، ئایا ژنانی باشور بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان کە نەک سوتەمەنی بەڵکو کوشتنی ژنانی و ناچارکردنی ژنان بە خۆ کوشتن و خۆ خنکاندن تا چەندێ دەتوانێت کە کۆڕایەک لەسەر پۆشینی هێلەکێکی سور بکات (وەک نیشانەیەک بۆ کوشتنی ژنان) نەک سوتەمەنی، کوشتنی ژنان و ناچارکردنی ژنان بە خۆ کوشتن دەبو ئێستە ببوایەتە شۆڕشێک بۆ پۆشینی هێلەکی سور لە بری زەرد لە پێناو بەخشینەوەی ژیان بە ژنان دواتر بۆ نرخی کاڵا و پێداویستیەکان.
باشور تەواو جیاوز لە باکور و ڕۆژئاوا، کە دەکرێت بڵێین ئەو شۆڕشەی کە دەکرێت لە باکور و ڕۆژئاوا (ژنانی هەپەدە و شەرەڤانانی ژن ) گەر گەورەتر نەبن لە شۆڕشی هێلەک زەردەکان ئەوا کەمتر نین، هەمومان ئەوەمان لە بیرە کە داعش هەڕەشە بو بۆ سەر جیهان چۆن شاشەکانی ئەوانەی هێلەکی زەردیان پۆشیوە لەگەڵ لاپەڕەی یەکەمی گۆڤار و ڕۆژنامەکان و تی ڤی دەبونە وێنەی شەرەڤانانی ژن (یەپەژە) ، بۆیە گەر پێمان وابێت هێلەک زەردەکان سەرەتای دەرکەوتنی شۆڕشێکی تر و ڕەخنەیەکی توندە بۆ سیستەمی سەرمایەداری و دیموکراسی کە ژنێک سەرەتای دەرکەوتنی بوە، کورتر خەباتی ژنانی باکور و ڕۆژئاوا بەروارد بکەین بە ژنانی باشور ئەوا دەبێت بڵێین دەکەوینە کۆێ ی ئەم هاوکێشەیەوە، کە ژن دەکوژرێت و بەردەوامی هەیە و ڕێکخراوەکانی ژنانیش زیاتر و قەبە تر دەبن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت