ئارام هادی: بەرەی پشتیوانی لە عەفرین.

ساڵڕۆژی پێکهێنانی (بەرەی پشتیوانی لە عەفرین)پار ساڵ و لەم ڕۆژەدا 2018/1/20لەگەڵ بەشێک لە چالاکوان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و خەمخۆرانی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بەهاوبەشی هەرسێ نوێنەراییەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا و نوێنەری […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

ساڵڕۆژی پێکهێنانی (بەرەی پشتیوانی لە عەفرین)پار ساڵ و لەم ڕۆژەدا 2018/1/20لەگەڵ بەشێک لە چالاکوان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و خەمخۆرانی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بەهاوبەشی هەرسێ نوێنەراییەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا و نوێنەری پەیەدە و کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوای کوردستان لەشاری سلێمانی، بەرەی پشتیوانی لە عەفرینمان دامەزراند، بۆ پشتیوانی لە گەلانی ئازادیخوازی عەفرین، هاوکات دژی هێرشی سوپای دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپە تیرۆرستیەکان بۆ سەر ئەوشارە.
دواتر بەرەی پشتیوانی لە عەفرین چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامدا لە کۆبونەوە و سیمنار و گردبونەوە و کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی و بەشداریکردن لەبەرنامە سیاسیەکانی تیڤیەکان کە تایبەت بون بە عەفرین و نوسینی سەدان وتاری ڕۆژنامەوانی و دوو خۆپیشاندانی گەورەی چەند هەزارکەسی بەبەشداری تەواوی چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان، شایەنی باشە خۆپیشاندانی دووەمیان بە هاوبەشی بوو لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)، ئەمەش لە پێناو بەرگریکردنی مەدەنیانەی باشوری کوردستان لەدژی هێرشی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا و گروپە تیرۆرستیەکان.
هاوکات لەڕۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت لە عەفرین خەڵک و شەڕڤانانی ئازادیخواز، لەدوای 2مانگ بەرگریەکی قارەمانانەی کەم وێنە، بەڵام دواجار بەهۆی زەبر و زەنگی لەئەندازە بەدەری سوپای تورکیا و زیاتر لە 10هەزار تیرۆریست، هاوکات بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەداخەوە شارەکە داگیرکرا، ئەمەش وایکرد زیاتر لە 200هەزار ئاوارەی لێ بکەوێتەوە لەگەڵ گۆڕینی دیمۆگرافی شارەکە کە تا ئێستاش بەردەوامە، شایەنی وتنە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، بێ هەڵوێستترین لایەن لەپرسی ڕۆژئاوا بەگشتی و عەفرین بەتایبەتی جەماعەتی ئەنەکەسەبون کە نەک هەڵوێستیان نەبوو بەڵکو زۆریشیان پێ خۆش بوو تورکیا عەفرینی داگیرکرد!.
ئێستاش دوای ساڵێک لە دەستپێکی هێرشە داگیرکاریەکەی سەر عەفرین، کاتی ئەوە هاتوە کە ئازادیخوازانی ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵە دبلۆماسیەکانیان لەبواری پەیوەندیە سیاسیەکانیان چڕتربکەنەوە تا بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرلایەکی جیهانی یا ناوچەیی عەفرین وەربگرنەوە، تا کۆتایی بەو ڕەوشە داگیرکارییە بێنن و دواتر کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان.

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
ئارام هادی

ئەرشیڤی بەڕێز: ئارام هادی