عیماد عه‌لی: كێ هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌؟

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ كه‌ وه‌فدی حزبه‌كان بۆ گفتوگۆكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ پاشخانێكه‌وه‌ به‌شداریده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌كانه‌، به‌ دوور له‌ به‌رنامه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه‌ ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ كه‌ وه‌فدی حزبه‌كان بۆ گفتوگۆكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ پاشخانێكه‌وه‌ به‌شداریده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌كانه‌، به‌ دوور له‌ به‌رنامه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه‌ ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حزبی و كه‌سیه‌ و، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئاڵۆزتر كردووه‌ بێمتمانه‌یی نێوان لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كانه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ و نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌ت و دیاریكردنی سه‌قفی زه‌مه‌نیه‌ بۆ كۆتاییهێنان بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ و، ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزكاندوه‌ لاساییكردنه‌وه‌ی كوێرانه‌ی كرده‌وه‌ خراپه‌كانی به‌غدایه‌ له‌ هێشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ كراوه‌یی و په‌یوه‌ندی لابه‌لا و زمان تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كتر به‌دوور له‌ گرنگیدان به‌ كات و پشتگوێخستنی پێوه‌ری راست و دروست بۆ شێوه‌ و جۆری پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێرامانه‌ ئه‌جێندا حزبیه‌كان له‌ ژووره‌ كڵۆمدراوه‌كانی كۆبونه‌كان ده‌خرێنه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و هیچ پێكهاته‌ و رێكخراوێكی مه‌ده‌نی یان بژارده‌ی لێهاتوو و شاره‌زا و خه‌ڵكی دنیادیده‌ به‌شداری پێناكه‌ن و گرنگ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حزبی كورت مه‌ودا و دابه‌شكردنی كێكه‌یه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك زیاتر بی متمانه‌ ده‌بێت و تا دێت بێهوده‌ ده‌بێت له‌م حزبانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵات نه‌بن له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا مایه‌پۆچ ده‌رده‌چن و ده‌روتێنه‌وه‌ و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ كه‌مه‌شیان لێده‌بێته‌وه.
به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ی پێشتر باسكرا، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ره‌رای چه‌ند گه‌ڕێك له‌ دانوستان ئه‌وه‌یه‌:
* نه‌بونی چاودیڕی و فشاری گه‌ل و به‌ ئازادی كات كوشتن و نه‌بونی سه‌قفی زه‌مه‌نیدیاریكراو و یاسای تایبه‌ت به‌ دیاریكردنی كات، ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌ نه‌بونی ده‌ستوور كه‌ بواری ئه‌م كاتكوشتنه‌ی بۆ ره‌خساندون.
* هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و قۆرخكردنی سیاسی ره‌وتی سیاسی چوار ساڵی داهاتوو له‌ لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه‌ و هه‌ر یه‌ك به‌ شێوازی خۆی و به‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌ و پۆست و پابه‌نكدرنی خه‌ڵك و حزبایه‌تی خۆیان به‌ دابینكرندنی پۆست بۆ كه‌سه‌كانیان نه‌ك دانانی كه‌سانی لێهاتوو و شاره‌زا له‌ پۆستی دیاریكراوی شایسته‌.
* دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ راشكاوی قسه‌ كرحن و كات كوشتن و زمان تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كتر و ترس له‌ لاته‌ركبونی خۆیان له‌ ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردن له‌ حكومه‌ت و له‌ توانانه‌بون به‌ ئۆپۆزسیۆنی كارا و هه‌وڵی خۆسه‌پاندن ( هه‌ر لایه‌ك به‌ شێوه‌یه‌ك و به‌ خاڵیكی به‌هێزی خۆیه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كات).
* دیدگای جیاواز بۆ شێوه‌ و جۆری حكومه‌ت به‌ پێی بارودۆخی تایبه‌تی هه‌ر لایه‌كیان و كاریگه‌ریی گۆڕانكاریه‌كانی پاش ریفراندۆم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌ر لایه‌ك و تێكه‌ڵكردنی بابه‌ته‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قۆناغه‌كه‌ و په‌ویه‌ندی به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و مه‌رجی پێشوه‌خت و نه‌بونی رێكه‌وتنی سایسی پێشوه‌خت له‌م گه‌ڕه‌ی دروستبونی كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌جیا له‌وانه‌ی پێشوو.
* فروانبونی زه‌مینه‌ی دانوستانه‌كان و یاریكردنی هه‌ر لایه‌ك به‌ شێوه‌یه‌ك و مانۆركردنی پارتی به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان یه‌كێتی و گۆراندا له‌ لایه‌ك و یاریكردنی گۆران و یه‌كێتی بۆ چۆنێتی زاڵبون له‌م زۆنه‌دا.
* كاریگه‌رترین هۆكار ترسه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆنبون و توانه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بونی پۆست و پایه‌ له‌ كاتێكدا خه‌لكانی خۆیان له‌سه‌ر دابینكردنی به‌رژوه‌ندی تهسكس كه‌سی راهێناوه‌ نه‌ك باوه‌ربون به‌ فكر و فه‌لسه‌فه‌ و رێبازی حزبی .
* به‌ نه‌راسته‌وخۆ هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌لات له‌ لایه‌ن پارتی به‌ ناوی به‌شداریكردنی كارتۆنیانه‌ی ئه‌وانیتر و هێشتنه‌زه‌یان به‌ لاوازی به‌دوور به‌ دوور له‌ كاری هاوبه‌شی له‌ پرسه‌ هه‌ستیار و سه‌ره‌كیه‌كان و نه‌هێشتنی فره‌لایه‌نی له‌ ده‌سه‌ڵات به‌ناوی بنكه‌فراوانیه‌ك كه‌ لایه‌كی زاڵ و ئه‌وانیتر پاشكۆ بێت.
* جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكار و كاریگه‌ری كوتله‌كانی نێو هه‌ر سێ لایه‌نی به‌شدار و بیركردنه‌وه‌ له‌ زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌كانیان له‌ پێش حزبه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیان له‌ پێش خه‌ڵك به‌ گشتی.
*پشتگوێخستنی رۆڵی ئیعلام له‌ یارمه‌تیدانی پێكهێنانی حكومه‌ت و نه‌ بونی شه‌فافیه‌ت و حساب نه‌كردن بۆ نوخبه‌ و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌كادیمیی لێهاتووی بێلایه‌ن.
* پشت به‌ستن به‌ دانوستانی درێژخایه‌ن له‌ رێگه‌ی زمان تاقیكردنه‌وه‌ ( جس النبض) بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بچنه‌ نێو دانوستانه‌وه‌ و مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیان دیاری بكه‌ن و سه‌قفی به‌شداری و ئاستی قبوڵكردنی پۆسته‌كان و به‌ نیازی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی باڵاتر و زیاتر و تا دواجار ئه‌م لایه‌نانه‌ ئه‌گه‌ر بكه‌ونه‌ سه‌ر ئه‌مری واقیع به‌ كه‌مترین پۆست به‌شداری ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ پارتی كه‌ وا ره‌فتار ده‌كات ئه‌و حزبی سه‌ركرده‌یه‌ و مافی خۆیه‌تی پۆستكان دابه‌ش بكات و، لای ئه‌و به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان له‌به‌ر چه‌ندین ئیعتباری سیاسی گشتیه‌ نه‌ك له‌ ناخدا باوه‌ری به‌ فره‌یی بێت و، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بونی زۆنی جیاواز و نه‌بونی یه‌كپارچه‌یی كوردستانه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ هه‌رێم به‌گشتی ئاوه‌ڵانیه‌ و تا ئێستا زۆنه‌كان شێوه‌ و پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی كاری حكومه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ و چه‌ندین هۆكاری لاوه‌كی تر كه‌ رێگه‌ی دانوستانه‌كان درێژتر ده‌كه‌نه‌وه‌ و، پارتی له‌م باریه‌وه‌ بێخه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا و ئه‌وساش خۆی حاكمه‌ و دره‌نگ پێكبێت یان زوو بۆ ئه‌و هیچ جیاوازیه‌كی نیه‌ و هه‌وڵی زیاتر داكشانی خۆی له‌ زۆنه‌ جیاواوزه‌كان ده‌دات و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ خاڵه‌ لاواز و بۆشاییه‌كانیخۆی پر بكاته‌وه‌، به‌و هیوایه‌ی له‌ چه‌ند قۆناغی تر و خوله‌كانی تر كوردستان به‌ گشتی هاوشێوه‌ی زۆنه‌كه‌ی خۆی لێبكات.
بۆیه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ زه‌مینه‌ و كه‌شێكی سیاسی ئاوادا كه‌ لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌ هیچ فشارێك ناكه‌ن و خه‌ڵك بێمتمانه‌ بووه‌ و هیچ گرنگی به‌ حكومتی نوێ نادات و لای ئه‌و كه‌سیان جیاوازیان نیه‌ و ئه‌گه‌ر یه‌كبگرن و ببن یه‌ یه‌ك حزبیش هیچ له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆرێت و حكومه‌ته‌كه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ ئێستا به‌نه‌مان پیكیبێنن، درێژه‌ ده‌كیشێت.
بۆیه‌ئه‌گه‌ر بارودۆخی گشتی ده‌ستێكی هه‌بێت ئه‌وه‌ بارودۆخی تایبه‌تی حزبی و كه‌سیی سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی دره‌نگ پێكهێنانی حكومه‌تن و، هه‌رچه‌ند هه‌ل ایه‌كیان به‌ مه‌به‌ستێك دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆیان ده‌بینێت.‌

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی