پشکۆ ناکام​: قەحبە..​

لە ووڵاتی ئێمەیا و بەدەست نیشانکراوی لە هەرێمە لە هەرێمە نەچووەکەی خۆمان، دوو جۆر قەحبە هەن و هەردووکیان بە پیتی ( ن ) نوون دەست پێ ئەکەن، یەکێکیان قەحبەی “نان […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

لە ووڵاتی ئێمەیا و بەدەست نیشانکراوی لە هەرێمە لە هەرێمە نەچووەکەی خۆمان، دوو جۆر قەحبە هەن و هەردووکیان بە پیتی ( ن ) نوون دەست پێ ئەکەن، یەکێکیان قەحبەی “نان ” و ئەوی تریان قەحبەی “نەوت”، یەکەمیان پیشەیەکی کلاسیکی کۆنە و بە کۆنترین پیشە لە مێژووا دائەنرێت بۆخۆ بە خێوکرن، ئەوی تریان دزییەکی ئابووریە لە ئابووری خەڵک و دژی خەڵک.
A- قەحبەی نان لەبەر نەبوونی، بۆ ئەوەی پەلاماری بەر و بوومی ووڵات و خەڵک نەیا، بەڵام ئەوەی نەوت بۆ خۆ دەوڵەمەن کردنی زیاتر، قووت و داهاتی خاک و خەڵک ئەخۆن.​
B- قەحبەی نان کە پارەی لە موشتەرییەکەی وەرگرت یەکسەر ئەچێ بۆ بازاڕ شت و مەک بۆ مناڵەکانی بكڕێت، قەحبەی نەوت قازانج و داهاتی نەوتەکە بە دزییەوە ئەنێرێتە حساباتە تایبەتییەکانی بانکە دراوسێ و جیهانییەکان.​
C- قەحبەی نان زۆرترین قسە و باسی بۆ مناڵەکانی لەسەر نەبوونی و” خوا گەورەییە!، بەڵام زۆرترین قسەی قەحبەی نەوت لەسەر ” خوێنی شەهیدان” و نیعمەتی حیزبە.!​
D- قەحبەی نان خواخوایەتی مناڵەکانی گەورەبن و بگەن بە نانی خۆیان ئەم خۆی تەقاعود بکا، قەحبەی نەوت گەر ئێستا گەورە نەبن، پەلەیەتی مناڵەکانی گەورە بن تا بەردەوام بن لەسەر پیشەکەی باوکیان.​
E- قەحبەی نان باس لە ناچاری بوونی ئەکا لەوەی تێ ی کەووتوە، قەحبەی نەوت باس لە شاخ و خەبات و میراتی شۆڕشگێڕییە.​
F- قەحبەی نان کەی ویستی و بە ئارەزووی خۆی هات و چۆ ئەکا، بەڵام قەحبەی نەوت بە فەوجێک میلیشیاوە وەک ” كاروانی بوک ” هات و چۆ ئەکات​.
G- قەحبەی نان لەوەی ئەیکات هەر زەرەر لە خۆی ئەیا ،قەحبەی نەوت بژێوی ووڵاتێک تێک ئەیا و سفرەی ماڵان خاڵی ئەکات.​
H- قەحبەی نان باس لە داهاتووی فیعلەکەی ناکا و لە خەمی ئەو ڕۆژەیە” ئەو نانە، نانە ئەمڕۆ لە خوانە “، قەحبەی نەوت بیری لە شەش حەوت نەوەی خۆ کردۆتەوە” نەوتی ئەمڕۆ ، بۆ ڕۆژی ڕەش.​
I- قەحبەی نان ڕەنگە لە هەموو عومریا گەڕەکەکەی جێ نەهێشتبێت، بەڵام قەحبەی نەوت ڕەنگە بەدەیان ساڵ لەم و لا​ قەحبەی” هەڵاتن “بووبێ.​
J- قەحبەی نان بۆ تەمشییەی ئمور، پێویستی بە هیچ بانک و یاریدەر و موستەشارێک نیە، قەحبەی نەوت لە نەخوێنەواری خۆیا، دەیان موستەشار و هاوکار ی تەنانەت بێگانەش هەیە و هەر لەسەر حسابی نەوتەکە.​
جا ئیتر شەرفمەندێتی ” موراڵ” چۆن و لە کوێ خۆی بشارێتەوە و ساڵی تازەتان پیرۆز.. ​

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
پشکۆ ناکام

ئەرشیڤی بەڕێز: پشکۆ ناکام