دکتۆر کەمال میراودەلی: بێ زامنی پاراستنی کورد ئەمریکا نابێ لە سوریا بکشێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕاگرتنی [راستی هەڵوەشانەوەی] بریارەکەی ترامپ بۆ کشانەوە لە سوریا.
ترامپ رازی بوو کە پێش کشانەوە دەبی سێ ئامانج زامن بکرێن:
1- لەناوبردنی تەواوو هەمیشەیی داعش
2- ئێران براوە نابێ و بۆشاییەکە پڕ ناکاتەوە.
3- هاوپەیمانە کوردەکان پاڕێزراو دەبن [ لە تورک و داعش]

دیارە دەوری تاکەکەسانی خاوەن ویژدان و پرینسیپ گرنگە. چاودێری هەموو کاردانەوەکانم بۆ بریارە هەڵە و هەڵەشەکەی ترامپ بۆ کشانەوە لە سوریا کردووە.
1- سیناتۆر لیندزی گراهام پلەبەرزترین و بەهێزترین سیناتۆری ئەمریکیی و دۆستی نزیکی ترامپ ـە کە هەڵوێستێکی مرۆڤپەروەرانە و مەبدەئییانەی هەبوو: ئەو وتی:
A- کۆتایی داعش هەواڵی ساختەیە.
B- بریارێکی هەڵە و هەڵەشەیە، وەک بریارەکەی ئۆباما کارەسات بۆ رۆژهەلاتی نێوەند و بۆ ئەمریکاش دروست دەکات.
C- پەڵەیەکی شوورەیی دەبێت بە ناوچەوانی ئەمریکاوە کە واز لە کورد بێنین کە گەورەترین و دڵسۆزترین هاوپەیمانی مەیدانی جەنگی ئەمریکا بوون.
D- داعش و ئێران و روسیا و ئەسەد براوە دەبن.
E- تورکیا کۆمەلکوژی کورد دەکات و داعش دەژێتەوە.
2- بەلام ئەو تەنیا بە دەربرینی بیوورای خۆی وازی نەهێنا و پاڵی لێنەدایەوە. سوور بوو لە سەر ئەوەی کە کار لە سەر ترامپ بکات لە بریارەکەی پەشیمان بیتەوە
* دوێنی بۆ دوو سەعات ترامپی بینی و نانی نیوەڕۆی لەگەڵ خوارد
* دوو پرسی گرنگی لەگەڵ باسکرد. یەکیان کشانەوە لە سوریا بوو.
* سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکەبەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

3- لە چاوپێکەوتنەکانی پێش کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەی رۆژنامەنووساندا لە بەردەم کۆشکی سپی ئەو خالە هەرە گرنگەی کە لیندزی گراهام بە توندی جەختی لە سەر کرد جارەنووسی کورد و پێویستی پاراستنی هاوپەیمانانی کوردی ڕۆژاوا بوو.
وتێ؛
A- نابێ ترامپ پرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکی بە قۆنتەرات بدا بە دەولەتیکی بێگانە [تورکیا و ورسیا]
ئاسایشی نەتەوەییت بە قۆنتەرات مەدە بە هێزێکی بێگانە. گەر ئێمە ئێستا سوریا بەجێبێلێن کوردەکان لەگەڵ تورکیا دەکەونە جەنگەوە و دەشێت کومەلکوژ بکرێن.
Don’t outsource our national security to some foreign power. If we leave now, the Kurds are going to get into a fight with Turkey, they could get slaughtered.”
B- ئاخر شت لە دنیا دەمانەوێ شەڕی نێوان تورکیا و کوردە، گوشار لە سەر داعش نامێنێت. و ئاخر شت کە دەمانەوێ ئەوەشە کە ئێران گەورەترین براوە بیت لێرەدا.
“The last thing in the world we want is a war for Turkey and the
Kurds,” Graham said. “That takes pressure off ISIS. The last thing we want in addition to that is Iran to be the big winner
C- لە سوریا ئێمە پۆلیسی دنیا نین ئیمە تەنیا شەری داعش دەکەین و ئەوان بە تەواوی لە سوریا تیکنەشکاون . ئێمە سەربازمان لەوێ هەن بۆ ئەوەی ئێمە بپارێزن.. ئێمە دەوڵەتێکی بێگانە[ تورکیا] ناکەینە بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی خۆمان. گەر ئیمە ئێستا بڕۆین، کوردەکان دەکەونە شەرەوە لەگەل تورکیا و قران دەکرێن.
But we’re not the policemen of the world here. We’re fighting a war against ISIS. They’re still not defeated in Syria. I’m asking the president to make sure that we have troops there to protect us. Don’t outsource our national security to some foreign power. If we leave now, the Kurds are going to get into a fight with Turkey, they could get slaughtered.”
D- لە بەر دەرگای کۆشکی سپیش بە ڕۆژنامەوانانی وت:
لە کاتێکا کەس نەبوو شەری داعش بکات، ئەوە کوردەکان بوون کە هاتنە پێشەوە و شەڕی دژی داعشیان خستە سەر پێ.
Graham echoed that theme outside the White House, telling reporters that the Kurds “stepped up when nobody else would” to fight ISIS.

4- ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە:
دوایی سیناتۆر گراهام لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی و لە تویتەرەکەیدا خۆشحالی خۆی بە هەڵوێستی ئێستای ترامپ نیسان داو جەختی کرد کە ترامپ رازی بووە بە هێواش کردنەوەی کشانەوەی ئەمریکا تا سێ ئامانج دێنە دی:
لە تویتەرەکەی نووسیویەتی:
سەرۆک ترامپ دڵنیایی ئەوە دەکات کە کشانەوە لە سوریا بە جۆرێک دەبێت:
A- داعش بە هەمیشەیی لەناوبردراوە.
B- ئێران بۆشاییەکە پڕ ناکاتەوە
C- هاوپەیمانە کوردەکانمان دەپارێزرێن

Lindsey Graham
The President will make sure any withdrawal from Syria will be done in a fashion to ensure:
1) ISIS is permanently destroyed
2) Iran doesn’t fill in the back end, and
3) our Kurdish allies are protected.

ئەمە چۆن دەکرێت؟
سیانتۆر گراهام لە دوا تویتیدا روونی کردۆتەوە کە ئێستا سەرۆک ترامپ لەگەل سەرکردەکانی سوپای ئەمریکی و لەگەڵ هاوپەیمانان لە گفتوگۆ دایە بۆ زامنکردنی بەدیهێنانی ئەو سێ ئامانجانە بەر لە کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکیی لە سوریا:
President @realDonaldTrump is talking with our commanders and working with our allies to make sure these three objectives are met as we implement the withdrawal. (3/3)
ئاخر ترامپ خۆشی تویتاندی و وتی: هیچ پەلەی نییە لە سوریا و زۆر بە هێواشی دەیکێشێتەوە و گلەیی لە ئەفسەرانی سوپا کرد کە هەر خەریکی سکالاکردنن لە دەستی و بە پاڵەوان ناوی نابەن!
سیناتۆر لیندزی ئەوەشی روون کردەوە کە سەفەرەکەی ترامپ بۆ عێراق [چاوکرانەوە ] بوو بۆی و هەموو فەرماندەکانن :پییان وتووە: داعش تێکنەشکاوە و ئەم شەڕە زۆری ماوە!
5- لە لایەکی تریشەوە بە ڕاستی لەوەتی کۆچرەوەکەی 1991 ەوە کە میدیای رۆژاوایی بە گشتی زۆر هاوسۆز بوو لەگەڵ کورد و بووە هەرا تا هەواری ئارام دروست بوو، تا ئەمرۆ، ئەم پرسەی رۆژاوا، ئاوا میدیای ئەمریکیی و رای گشتیی و تەنانەت دەولەتانی ئەوروپا و سیاسییەکان ئاوا هاوسۆزی کورد نەبوون و بە توندی رەخنەیان لە ترامپ نەگرتووە.بەلام بەختمانە کە پێش روودانی کارەساتەکە کامپەینی میدیا و سیاییەکان گەرم بووە: نەک دوای کارەساتەکە وەک باشوور.

جەنەرالێکی ئەمریکی: ترامپ درۆزنە، ناپاکە، بێئەخلاقە
بەختیشمانە کە ترامپ خۆشی خۆشەویست نییە و دوژمن و ناحەزانی چاوەڕین ىچووکترین هەڵە بکات تا پەلاماری بدەن. بەلام ئەوەی سوریا گەورەترین و خەتەرناکترین هەلەی ترامپە بۆ ئەمریکا و دنیاش، بۆیە بەردەوام رەخنە و هیڕشی لە سەرەوە و ئەویش زۆر بە ڕەخنەی جددیی تێکدەجێت. تەنانەت جەنەرالێکی خانەنشینی گەورەی ئەمریکی ستانلی مکرێستال لە سەر بریاری کشانەوە لە سوریا و دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگریی ماتێس، ترامپی بە ناپاک و بێ ئەخلاق و درۆزن وەسف کرد. edition.cnn

دەبێ ئەوەش بلێین: واز‌هێنانی وەزیری بەرگری ماتێس گەورەترین زەبر بوو لە ترامپ و ئەمە هەڵویستی هەموو سوپا و پێنتاگۆنە تا رادەیەک کە ترامپ ناچار بوو جێگرەکەی کە کەسیکی سەربازی نییە و بازرگانە دابنێت و هاوراییەک هەیە کە وەزیری بەرگی نوێی بۆ داناندرێ چونکە کەس ئامادە نییە پۆستەکە لە ژیر سەرکردایەتی ترامپدا وەربگرێت.

سەرچاوەی هەواڵ و تێکستەکان: foxnews.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت