شەیدا بڵباس: بۆ حەلاوی باس بکە.!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

حەلاو کێ بووە؟
حەلاو بنحاس، خانمێکی جولەکە بوو لە گەڕەکی جولەکانی شاری سلێمانی دەژیا. دوکانێکی بچووکی هەبوو لە تەنیشت ماڵەکەی خۆیم تەنها هێلکە و کبیرت و بەردە هەسان و توتن و لفکەو بەن و میخەک و بڕنوت و هەندێک وردە واڵەی تری دەفرۆشت.
حەلاوەخان هەردوو گوێی کەڕ بووم بە ئاستەم لە دەنگی بەرز حاڵی دەبوو. ئەم کەم بیستنەی وای کردبوو ببووە جێگای باسکردنی خەڵک.
ئەگەر کەسێک،کەسێکی بۆ حاڵی نەبوایە دەیان گووت: دەڵێیت بۆ حەلاوی باس دەکەیت!
یان یەکێک نەی ویستایە گوێ بۆ کەسێک بگریت، دەیگوت: بڕۆ بۆ حەلاوی باس بکە!
واتا نامەوێت تێبکەم چۆن حەلاو تێناگات.
با بێمەوە سەر حەلاوە خان
حەلاوەخان کەسێک بووە زۆر میهرەبان، بێ غەل و غەش، تەنانەن موسڵمان و جولەکە و مەسیحیەکانی شار لەو سەری شارەوە دەگەیشتنە لای حەلاوەخان بۆ شت کڕین، وە لەو چەندین دووکان نزیک بوو لێیانەوە.
دەگێڕنەوە حەلاوەخان 50 دیناری مەلیکی عێراقی بەخشی بۆ دروست کردنی قوتابخانەی فەیسەڵیە لە سلیمانی.
هیوادارم سودی هەبووبێت بۆ ئەوانەی خەڵکی سلێمانین.

تێبینی: وێنه‌كه‌ خیزانێكی جووله‌كه‌ی كورده‌ كه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌چن.

لەسەر بەشی فەیسبوکی نوسەر وەرگیراوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت